زۆربه‌ی كاديرانی پارتی له سنوری پارێزگای كه‌ركوك له دژی سه‌لاح ده‌لۆ وازيان هێناوه
Saturday, 17/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری كهركوكماوهی زياتر له دوو مانگه زۆربه‌ی كاديرانی پێشكه‌توو و بۆ خوارتر له سنوری لقه‌كانی گه‌رميان و كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ و خانه‌قين وازيان له ده‌وام هێناوه به‌هۆی ئه‌و ته‌كه‌تول بازیيه‌ی كه سه‌لاح ده‌لۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی و به‌رپرسی سه‌ركردايه‌تی پارێزگای كه‌ركوك، كه له يه‌كه‌مين رۆژی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته حزبيه‌وه سه‌لاح ده‌لۆ خه‌ريكی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندام و هه‌وادارو خزم و دۆسته‌كانيه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له سنوری ژێر ده‌سته‌لاتيه‌وه پۆست و پايه‌ی حزبيی و ئيداری و له‌شكری سنوره‌كه‌يان پێبدات، كه زۆربه‌يان له كۆنه‌جاش و خائينانه‌بوون وه‌ك عه‌بدوڵا ده‌لۆی كه كردويه‌تيه كارگێری خانه‌قين.
له هه‌مان كاتدا سه‌ڵاح ده‌لۆ به نهێنی ئه‌و نووسراوه‌ی راگرت كه زرار شێخ قادر ئه‌ندامی فه‌له‌ك كرابووه به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵ له شوێنی محمه‌د هه‌ركی كۆچكردووه، به‌وه‌ی كه خه‌ڵكی سنوره‌كه نايه‌نه‌وێت.
به‌لام سه‌رچاوه‌يك له سه‌ركرداهيەتی كه‌ركوك ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه بداته يه‌كيك له ئه‌ندامانی كوتله‌كه‌ی ئه‌و به‌نهينی شێخ زاری ره‌تكردۆته‌وه‌و زياتر له ٢ مانگه برياری ده‌رچووه‌و سه‌لاح ده‌لۆ ماوه‌ی نه‌داوه ده‌ست به‌كاربێت.
هه‌روه‌ها باس له برينه‌وه‌ی ده‌يان مووچه‌ی بنديوار و دامه‌زراندن له‌و سنوره ده‌كه‌ن كه سه‌لاح ده‌لۆ بۆ خزم و دۆسته‌كانی كردويه‌تی و به‌و هۆيه‌شه‌وه ڕۆژ له دوای رۆژ خه‌ڵكی له ده‌وری سياسه‌تی پارتی له و سنورانه دورده‌كه‌ونه‌وه‌و، ئيستا سه‌ركردايه‌تی به قه‌ده‌ر لقێك خه‌ڵكی لێكونابێته‌وه ته‌نها ئه‌و رۆژانه نه‌بێت كه موچه ده‌درێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست