ڕه‌وه‌ند بارزانی به نهێنی كار بۆ نيچيره‌ڤان بارزانی ده‌كات
Sunday, 20/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست / په‌يامنێری هه‌ولێر (2)دوێني سه‌رچاوه‌يه‌ك نزيك له رۆژنامه‌نووسێكی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له هه‌ولێر ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه ماوه‌ی زياتر له 15 رۆژه ڕه‌وه‌ند بارزانی ئامر ليوای تايبه‌ت و پاسه‌وانه‌كانی نيچيره‌ڤان بارزانی، چه‌ندين كۆبوونه‌وه‌ی به نهێنی ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی ستافێكی نهێنی له ميدياكان وه‌ك سێبه‌ر كۆبكاته‌وه بۆ پاڵپشتی كردنی كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی نيچيره‌ڤان بارزانی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه فه‌رهاد پيربال يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك راويژكاری نيچيره‌ڤان بارزانی ده‌ستنيشانكراوه بۆ كاروباری ميديایی و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه له رۆژانی 17ی شوبات به‌دواشه‌وه فه‌رهاد پيربال به ئاڕاسته‌ی رەوه‌ند بارزانی رەوانەی سه‌رای ئازادیی کرا بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی خۆپيشاندانه‌كه بۆ شوينيكی ديكه بگۆڕێت.
هه‌ر ئه‌وه سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه ره‌وه‌ند بارزانی له هه‌فته‌ی رابردوو زياتر له 20 دوكاندا و كاسپ و خه‌لكی توركمانی ناو هه‌ولێر بينيوه بۆ ئه‌وه‌ی ريكلام و پرۆپاگه‌نده به به‌رژه‌وه‌ندی نيچيره‌ڤان بارزانی بكه‌ن.
له‌هه‌مان كاتدا سه‌رچاوه‌يه‌ك له ده‌زگای ئاراسه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بيب خاوه‌نی ئه‌و ده‌زگايه ئه‌ويش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چه‌ندين رۆژنامه‌نووسی ناو هه‌ولێری بينيوه تا پشتيوانی نيچيره‌ڤان بارزانی بكه‌ن له كاتی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زيران، يه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه كه به‌دران ئه‌حمه‌د بينيوێتی (سمكۆ محمه‌د)ی كۆنه كۆمنۆنيست و دۆستی يه‌كيتی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه مه‌لا عومه‌رچنگيانی و مه‌لا مه‌سعود ئه‌وانيش خۆیان ئامادەکردووە بۆ به‌رگریکردن له پارتی و نيچيره‌ڤان بارزانی بكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست