کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کەرکوك دەبێت بە قودسی کوردستان و دەوڵەتی کوردیش خەونی شاعیران ، لە سای ئەمجۆرە لە سیاسەت کردنەی دەسڵاتدارانی هەرێمی باشوری کوردستاندا

Thursday, 13/03/2014, 12:00

1790 بینراوە





قودس : ئەو شارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە مەڵبەندی پیرۆزییەکانی سێ ئاینی ئاسمانی گەورەی تیا کۆ بووەتەوە، ئیسلام و جوو و کریستیان هەر سێکیان گرنگی و بایەخێکی تایبەتی دەدەن بەم شارەو بە بەشێك لە شوناسی ئاینی خۆیانی دەزانن ، بۆیە ئەم شارە بە پێی پەیماننامەی سایکس بیکۆی ساڵی ١٩١٦ وەکو ناوچەیەکی نێو دەوڵەتی بڕیاری لەسەر درا ، واتە نە خرایە ژێر دەسڵاتی سەرپەرشتیکردنی فەڕەنسا، نە بەریتانیا ، هەر لەو کاتەوە ، کێشەی شاری قودس بووە بە یەکێك لە هەرە ئاڵۆزترین کێشە بێ چارەسەرییەکانی جیهان و ئاستەمە ناسنامەی ئەو شارە ساغ ببێتەوە بۆ هیچ پێکهاتەیەکی ئاینی و نەژادی کە بە بەشێك لە نیشتیمان و زەمینی پیرۆزی خۆیانی دەزانن ، کەرکوکیش ڕێك هەمان تایبەتمەندی و هەمان ڕەهەندی مێژویی و کلتوری هەیە ، لەم شارەدا سێ پێکهاتە بونیان هەیەو هەر یەکەیان لە کێشمە کێشمی ئەوەدان کە کەرکوك ببێتە شارێکی ئەوان و ئەوانی تری لێدەستبەدەر بکەن ، وە هیچیشیان ناتوانن بونی ئەوانی دیکە لەم شارەدا بسڕنەوە ، دوان لەم سێ پێکهاتەیەی کەرکوك پشتیوانییەکی زۆریان لێدەکرێت لە لایەن دەرەوە ئەوانیش تورکمان و عەرەبن ، تورکمانەکان کۆماری تورکیاو عەرەبەکانیش دەیان دەوڵەتی عەرەبی پشتیوانی ماددی و واتاییان لێدەکەن بەڵام ئەوە پێکهاتەی کە زۆرینەیە کە کوردە بێ پشتیوان و بێ هاوکاری نێودەوڵەتییە ، لێرەشدا دۆخی کورد زۆر هاوشێوەی دۆخی عەرەبی قودسە ، لە قودسدا عەرەب وەکو کوردی کەرکوك زۆرینەن بەڵام پشتیوانی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتییان نییە ، تەنها کۆمەڵێك وڵاتی عەرەبی سیاسەت لێڵ پشتیوانییەکی شەرمنانە یان لێدەکەن کە بە بەراورد لە گەڵ ئەو پشتیوانییە ڕێکخراوو گەورەیەدا کە لە کەمینەی کرستیان و جوو دەکرێت هیچ کات شیاوی بەراورد کردن نییە، لە کەرکوکیش کورد زۆرینەیە لە لایەن هەرێمی باشورو پارچە کوردییەکانی تریشەوە بە جۆرێك لە جۆرەکان پشتیوانی و هاو سۆزییەکی شەرمنانە لە کوردی کەرکوك دەکرێت ، بەڵام هەرگیز هاوتای ئەو پشتیوانیانە نییە کە لە عەرەب و تورکمان دەکرێت کە ئەوانیش وەك جوو و گاورەکانی قودس کەمینەن ، لە کەرکوکدا کورد خاوەنی ڕەسەنی شارەکەن و قوڵاییەکی مێژووییان هەیە بەڵام تورکمان و عەرەب دواتر هاتونەتە ئەم شارەو بونەتە برا بەشی کورد ، بەڵام ئەمە بۆ قودس پێچەوانەیە لە قودسدا جوو ڕیشەیەکی لە عەرەب قوڵترو لە کریستیانیش دێرینتری لە قودسدا هەیە.

بۆیە ناو بردنی کەرکوك بە قودسی کوردستان وێڕای ئەوەی خۆشەویستییەکی قوڵی بۆ ئەم شارە تێدا دەر دەکەوێت ، بەڵام لە گەڵ ئەوشدا ئاماژەیەکیشی تێدایە بۆ خەمێکی هاوشێوەی قودس و پرسێکی ئاڵۆزی بێ چارەسەر .


ئەمە سەبارەت بە کەرکوك قودسی کوردستانە .

ماوەتەوە سەر ڕاڤەکردنی دەستەواژەی دروستبونی دەوڵەتی کوردی خەونێکی شاعیرانەیە:-

هەڵبەتە وتنی ئەم ڕستەیە زۆر ئازار بەخشە، بەڵام تیایدا ڕاستییەکی تاڵیش خۆی مەڵاس داوە!

ئەویش ئەوەیە لە سای هەلو مەرجێکی بێ سیستم و بێ ژێربونیادی ئابوری و بێ داو و دەزگای نیشتیمانی و بێ ئینتیمای نەتەوەیدا دروست بوونی دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیران نەبێت چییە؟

دەوڵەت بە زمانی یەکگرتوو و ئابوری سەربەخۆو سیاسەتی ڕوون و ئینتیمای بەهێزی هاوڵاتیان و سەقامگیری بارودۆخی کۆمەڵایەتی و بەرقەرار بونی سلمی نیشتیمانی و سوپایەکی یەکگرتوو و ستراکچەرێکی مەعریفی دادەمەزرێت ، کە هیچ کامیان لە ئێستای کوردستاندا بونیان نییە، ئێمە تاکو ئێستا خاوەنی ئینتیمای خێڵ و ناوچەو شارین ، ڕوناکبیرو سیاسی و شاعیران و نوسەرانمان هێندەی ئینتیمایان بۆ بازنە بچوکەکانی شارو خێڵ و خێزان هەیە ، نیو هێندە ئینتیمایان بۆ بازنە گەورەکەی نیشتیمان نییە ! ؟ ئەی ئەوە نییە ئەو هەموو پاشگرو پێشگرە بە ناوی کەسایەتییە سیاسی و ڕوناکبیری کارگێڕییەکانی کوردەوەیە کە هەمویان درێژکراوەی بیری ناوچەگەرێتی و خێڵگەرایی و بنەماڵە پەرستین ، لەسای وەها ڕێبەرانێکدا چۆن دەکرێت ئینتیمای نیشتیمانی دروست ببێت کە یەکێکە لە توخمەکانی بوون بە دەوڵەت، ئەوە باسی زمانی هاوبەش مەکە کە پێویستیت بە زانینی زمانێکی بیانی دەبێ بۆ ئەوەی بتوانی بیرو بۆچونی خۆت بگەیەنیتە شێوەزارەکەی تری کوردستان (بادینی- سۆرانی).

ئەمە وێڕای نە بوونی هیچ زەمینەیەکی ئابووری کە کوردستان دەرگاکانی بەڕوودا داخرا بتوانێت هەفتەیەك بەر بە باڵگرتنەوەی نرخی شتومەکەکان و هەرە سی بەهای دراوو و کولەمەرگی بوونی ژیانی خەڵکی بگرێت.

ئیدی بۆ دەبێت کوفر بێت بوترێت دەوڵەوتی کوردی خەونێکی شاعیرانەیە، بەڵام کێ یە ئەو کەسەی کە ڕەوشی کوردستانی بەم ئاقارەدا بردووە کە زەمینەی بوون بە دەوڵەتی نەبێت ؟

ئەمە پرسیارێکە سەر دەکێشێ بۆ کۆمەڵێك بابەتی دیکە کە پێویستی بە شیکاری و ڕاڤەکاری و وردکردنەوە هەیە کە لێرەدا بواری ئەوەمان نییە بە وردی لەسەری بوەستین ، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەوە دەسڵاتی کوردییە کە نەیتوانیوە و ناتوانێ بازنەی دنیا بینی خۆی فراوان بکات و لە جوغزی ناوچەگەرێتی و بەرژەوەندی پەرستی دەرچێت و لە ئاسۆیەکی بەرینتر بڕوانێت بۆ هەڵهاتنی خەونی نەتەوەیمان بەر لە ئەوەی بەر لە هەڵهاتنی ڕۆژی کورد ، کە دەوڵەتی نەتەوەیی و گەشتنە بە مافە بنچینەییەکانی ژیان وەکو هەر تاکێکی تری کۆمەڵگەکانی دراوسێ مۆدێلی دەوڵەت نەتەوە بەسەر بچێت و ئیدی ئەو دەمە جارێکی دیکە دیسان سەدەیەك دوای گەلانی دەوروبەرمان مەوکیبی کورد بگاتە مەنزڵ.






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)