سه‌رده‌شته‌کان ته‌نها نین
Friday, 14/05/2010, 12:00
له‌به‌شی دووه‌مدا هه‌وڵم دا شرۆڤه‌یه‌کی لایه‌نێکی ئه‌و هۆکاره‌ی بوه هۆی تیرۆرکردنی کاکه سه‌رده‌شت ، که چۆن مه‌سرور ئه‌یه‌وێ په‌یامێ بدات به نێچیرڤان که‌وا له‌پارتیدا شتێك نیه به‌ناوی گۆڕان و دوای باوکی ئه‌م به‌ته‌نها کاندیدی نوێی پارتی و بنه‌مه‌ڵه و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه.
نه‌وشیروان موسته‌فاو بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی: ئاشکرایه جه‌لال تاڵه‌بانی که به‌ته‌واوه‌تی یه‌کێتی ته‌سلیم به‌پارتی کرد و مه‌سعود بو به‌که‌ڵه‌گای کوردوستان، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی که‌ئاماده نیه هیچ کام ، له‌ده‌سه‌ڵات، یاسا، هێزی چه‌کدار و سامانی کوردوستان له‌گه‌ڵ که‌سدا دابه‌ش بکا. بۆیه هه‌ڵتۆقینی له‌پڕی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك هه‌ر جه‌لال و یه‌کێتیه‌که‌ی، به‌ڵکه به ئه‌ندازه‌یه‌کی مه‌زنتر، مه‌سعودو پارتیه‌که‌شی تووشی شۆك وسه‌رسامی کرد. ته‌نها مه‌سعود بارزانیه له بڵێسه‌ی به‌تین و چڕ‌و پڕی ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه تێئه‌گا که له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا و گه‌ر ئه‌و شێوازی ته‌زوویره نه‌بێ که به‌رده‌وام بره‌وی پێئه‌دا، ئه‌وا گه‌لێ لای ڕوونه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك هه‌ر له‌سلێمانی و چوار ده‌وری، به‌ڵکه له‌هه‌ولێرو چه‌ندین ناوچه‌ی بادینانیش وا خه‌ریکه گه‌را دوو زه‌ردێنه‌ییه‌کان ئه‌پشکتوون و سه‌ر هه‌ڵدێنن . ئاخر مه‌سعود ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌یه له‌وه‌ی که‌نازانێ پارتی گه‌ر له‌شاخدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوور بوون له‌مامه‌ڵه‌ی شارستانی و چه‌په‌ك بوون له‌گه‌ڵ چینه ووشیار و خوێنده‌واره‌که‌ی شاره‌کان، بۆیه بۆ چه‌ندین ساڵ بره‌ویان به درێژ کردنه‌وه‌ی خۆیان ئه‌دا. ئه‌مان نه‌یان ئه‌زانێ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاره‌کان و ژیان کردن له‌گه‌ڵ سه‌راپای توێژ و چینه‌کانی شاردا ڕۆژ دوای ڕۆژ له‌جه‌ماوه‌رێتیان که‌م ئه‌کاته‌وه، مه‌سعود نازانێ که‌به کردنه‌وه‌ی هه‌ر خوێندگایه‌ك و زانکۆ‌و په‌یمانگایه‌ك ڕۆژێك ،مانگاێك ، و ساڵێك له‌ته‌مه‌نی فه‌رمانڕه‌اییان که‌م ئه‌که‌نه‌وه.
مه‌سعود له‌مێژه د‌رکی به‌وه کردوه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان واته سه‌ره‌تای له‌ناوبردنی پارتی و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی سیاسی له کوردوستاندا. له‌لێدوانێکیدا مه‌سعود نایشارێته‌وه‌و ئه‌ڵێ(نه‌وشیروان مه‌ترسیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان) له‌لایه‌کی دیکه، دوای ئه‌وه‌ی بینی خودی ئه‌مریکاو عێراق ڕازی نین له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستووره‌ی که‌خه‌ریك بوو له‌په‌رله‌مانه‌که‌ی عه‌دنان موفتی بیکه‌ن به‌موڵك به‌سه‌ر کوردوه، ئه‌م زه‌نگه بۆ مه‌سعود گه‌لێ هۆشیاری کرده‌وه، که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روا به‌سانایی قووت نادرێ. وه دواتریش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ڕازی نابن بودجه به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕێنرێت، بۆیه ئه‌و هه‌رایه‌ی که‌دروستیان کرد ، سه‌ره‌تایه‌کی یاخی بوونه له‌شاری هه‌ولێر که له‌دوای شه‌ڕی ناوخۆوه شتی وای به‌خۆوه نه‌بینیبوو.
ئێدی مه‌سعود له‌ته‌ك که‌مال که‌رکوکی و ئه‌رسه‌لان بایز له داڕشتنی چه‌ندین پیلانی سه‌یر بوون بۆ که‌مکردنه‌وه‌و لاوازکردنی ڕۆڵی ئۆپۆزیسێۆن، که‌دواتر لاوازی گۆڕانیش به‌دوای خۆیدا کێش ئه‌کا. ئه‌وه‌بوو هه‌ر له کردنه ده‌ره‌وه‌ی زوومی کامیرای میدیا ئازاده‌کان له‌هۆڵی په‌رله‌مان و نه‌هێشتنیان له‌ڕووماڵکردنی دانیشتنه‌کان، دواتر له‌سه‌ر پێشنیاری جێگری په‌رله‌مان، ویسترا هه‌رچۆنێ بێ بودجه‌که خێرا بێ بوونی گۆڕان تێپه‌ڕێنرێ، ئه‌مه‌و چه‌ندین کاری تر که سه‌ره‌تای ئه‌وه بوون پێگه‌ی گۆڕان ته‌نها له شاری سلێمانی بهێڵنه‌وه‌و نه‌یه‌ڵن له شاری هه‌ولێر گه‌شه بکات.
مه‌سعود له‌مێژه پشتی به‌سیاسه‌تی تیرۆر له‌دژی نه‌یارانی گرتۆته به‌ر، له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 و له‌به‌ر جاوی دونیا، هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کگرتوو وه چه‌ندین که‌سیان لێ تیرۆر کردن و دواتر شار به‌ده‌ریان کردن. ئه‌م سینارێۆیه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا نه‌یخوارد و نه‌یان توانی له‌ڕێگه‌ی کاری تیرۆره‌وه چاره‌سه‌ری بۆ بکه‌ن. به‌ڵام له‌هه‌موو کاتێکدا له‌هه‌وڵی ئه‌وه دابوون پاشه‌کشه به‌م شه‌پۆله‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی بکه‌ن.
مه‌سعود گه‌لێ باش ئه‌زانێ که‌ناتوانێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌وی بکاو فێڵ له نه‌وشیروان مسته‌فا بکا، بزووتنه‌وه‌که‌ی تازه مۆرکێکی گه‌لی و نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ئاڵاندوه‌و دۆست و دوژمنانی ناتوانن له‌په‌لو پۆی بخه‌ن. دیاره گه‌لێ جار کاك نه‌وشیروان ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه که (گه‌ر کێشه‌کانمان لێره چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، ئه‌وا بێ یه‌ك و دوو ئه‌یبه‌ینه نێو په‌له‌مانی به‌غداوه‌و له‌وێ چاره‌سی بۆ ئه‌دۆزینه‌وه)، ئه‌م په‌یامه‌ی کاك نه‌وشیروان واته ڕاپێچکردنی ئه‌وانه‌ی له‌کوردوستان خاوه‌ن پله‌و پایه‌ن و مافی هاوڵاتیان زه‌وت ئه‌که‌ن. بۆیه پێوسته له‌سه‌ر ئه‌ندامانی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردوستان که بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی تیرۆر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و له‌وێ بانگێشتی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ناوخۆ‌و و به‌رپرسی ئاسایشی شاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس بکرێ. گه‌ر بێت‌و ئه‌م فشاره له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه به‌باشی نه‌قۆزرێته‌وه، ئه‌وا که‌یسی کاکه سه‌رده‌شت چاره‌نوسه‌که‌ی له هی (دکتۆر عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف و سۆرانی مامه حه‌مه) باشتر نابێ، بۆیه پێوسته پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه بکرێ و به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سعوددا بکه‌ن. ئه‌مه تاکه ڕێگه‌یه‌که که گۆڕان بتوانێ نه‌ك هه‌ر بکوژان بدۆزرێنه‌وه، به‌ڵکه کۆتایی هێنانیش بێ بۆ تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوسان له‌کوردوستان..
کاك نه‌وشیروان ئه‌وه‌ی له‌کاتی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردوستاندا بۆی نه‌هاته دی له وه‌رچه‌رخاندنی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له عه‌شایه‌ریه‌وه بۆ شارستانی، ئه‌وا هه‌لێکی باشی بۆ هه‌ڵکه‌وتوه له‌ڕێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه که بیکا. ئه‌و کۆمه‌ڵگا شارستانیه پاپه‌ند به‌یاساو ڕێسای شارستانی ناتوانێ بێته کایه‌وه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌ئارادا بێ، بۆ ئه‌مه‌ش گه‌ر خۆازیاره به‌و شێوه هێمنه و دوور له‌تووندو تیژی دروستی بکا، ئه‌وا ئه‌وڕۆ له ساتی تیرۆرکردنی کاکه سه‌رده‌شت ئه‌توانێ به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بنیات بنێ، که‌که‌سانی وه‌ك کاکه ئارام و کاکه سه‌رده‌شت هه‌وڵیان بۆ ئه‌داو نه‌گه‌یشتن بیبینن.
ئه‌و شێوازه‌ی که کاکه سه‌رده‌شتیان تیرۆر کرد، جگه له‌وه‌ی وه‌ك عه‌رزی عه‌زه‌ڵات بۆ نیشاندانی هێزی پارتی بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بیرناکه‌نه‌وه ، هیچی تری لێ هه‌ڵناهێنجنرێ. بۆیه گه‌ر مه‌سعود ئاوا به‌و ڕووقایمیه کاری وا بکا، ئه‌وا ئه‌بێ گه‌له‌که‌مان و ڕۆڵی ئۆپۆزیسێۆن گه‌لێ له‌و شێوازه به‌ناشرین بکه‌ن و نه‌یه‌ڵن هه‌روا به‌سه‌ر که‌سدا گوزه‌ر بکا. ئێدی کاتی ئه‌وه هاتوه نه‌ك بیر له‌وه بکرێته‌وه چۆن سنوور بۆ کوشتن و تیرۆر دابنرێ، به‌ڵکه کات تێپه‌ڕیوه له‌وه‌ی بتوانن گفتوگۆی لۆژیکانه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان بکه‌ن، ئه‌وان زمانی گفتوگۆ نازانن و تێناگه‌ن، زمانی ئه‌وان له‌لوله‌ی تفه‌نگه‌کانه‌وه ئه‌په‌یڤێ. گه‌ر گۆڕان کارێکی وا نه‌کا، ئه‌بێ له‌داهاتوودا ببێ به‌پاشکۆی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو، ئێستا گۆڕان و بزووتنه‌وه‌که‌ی مه‌شخه‌ڵی سه‌رکردایه‌تیان لایه‌و له‌توانایاندایه جه‌ماوه‌ر ساز بده‌ن بۆ هه‌ر گۆڕانکاریه‌کی بێ خوێن، ئه‌توانن حکومه‌تی نێو حکومه‌ت ڕاگه‌یه‌نن که بتوانێ مافی هاوڵاتیان له ئاسایش ده‌ستبه‌ر بکا. نوسه‌ران به سه‌ربه‌ستی بنوسن و ده‌رگای زانیاریه‌کانیان بۆ واڵا بکرێ.
مه‌سعود ڕه‌نگه له‌و تارماییه‌ش بترسێ که ڕۆژێك بزووتنه‌وه‌که‌ی ببێ به‌پاڵپشت بۆ خودی نێچیرڤان و هانی بده‌ن پارتی شه‌ق بکا و له‌هه‌ولێر به‌ئاشکرا باڵێکی به‌هێزی پارتی دروست بکاو له‌ته‌ك گۆڕاندا ببنه هێزی گه‌وره. ئه‌م بۆچوونه تا رادده‌یه‌ك ترسی لای مه‌سعود دروست کردوه. بۆیه ئه‌بێ هه‌وڵێ بدرێ بۆ له‌تکردنی پارتی که ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و بێهێزکردنی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست