عبدول محێدین مه‌لا ئیبراهیم له ته‌مه‌نی 29 ساڵیدا له به‌رده‌رکی سه‌را شه‌هید کرا
Sunday, 06/03/2011, 12:00
به‌رده‌رکی سه‌را....گۆڕه‌پانی مه‌شقی سوپای بابان، ئه‌ی چه‌قی سه‌نته‌ری شار و داینه‌مۆی سیاسه‌ت و تێکۆشان ، هه‌وێنی شیعری وه‌فدی کوردستان ، سیه پاکه‌که‌ی هه‌موو کوردان، مه‌لیک مه‌حمود له‌شه‌وی حه‌ڤده‌ی دووه‌وه هه‌ر بێداره و چاوی نه‌چۆته خه‌و، چاوهڕوانهو و خه‌نجه‌ری به‌ر پشتێنه‌که‌ی ده‌رهێناوه له کێلان، ده‌ڵێت لاوان نه‌که‌ن ئامان ، چۆڵی نه‌که‌ن قیبله‌ی کوردان، به پیاوانی ئایینی ده‌ڵێت نوێژتان بکه‌ن ، ده‌ست به‌رز که‌نه‌وه بۆ ئاسمان، نزای سه‌رکه‌وتن بکه‌ن بۆ لاوان، بڵێن: خوایه بیان پارێزیت له‌و ده‌عبایه که دوو شه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌که‌ی پیرمامدا له خه‌ڵوه‌ت وپلاندایه، خوایه بیاندهی به زه‌ویدا و ڕزگارمان که‌یت له‌و به‌ڵایه، دوێ شه‌و مه‌لیکی کوردستان به بێداری و نه‌عره‌ته‌وه هاواری کرد : خاڵه پیره‌مێرد هه‌سته‌وه به ڕووی خائینانی کوردا ، تو خوا شیعرێک له وێنه‌ی وه‌فدی کوردستان .. میلله‌ت فرۆشان بده به گوێی جه‌لاده‌که‌ی به‌کره‌جۆدا، مه‌یه‌ڵه به‌رده‌مم بسوتێنن، دڵه زیندوه‌که‌ی سلێمانی و کوردستان‌مان بوه‌ستێنن، چادر و خێوه‌تگه‌ی کوڕ و کاڵم گڕ تێبه‌رده‌ن، وه‌رن ئه‌من بسوتێنن. ده تۆش تو خوا ئه‌ی عه‌ول گیان ئه‌مشه‌و خۆت‌و باسکی ڕووت و ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ی 1930 له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه و وه‌ره ئیره..که بۆخۆت به ته‌نها له‌سه‌ربانی سه‌راکه‌دا مه‌تره لۆزێکت گرت و گیانی لاوانی ڕاپه‌ڕیوی شه‌ڕی به‌رده‌رکی سه‌رات پاراست و خۆت کرده قوربانی سلێمانی و کوردستان، بویته سونبولی شه‌هیدان.
ئارامگه‌ی شه‌هید عه‌وله سیسه‌ی قاره‌مان
ئه‌ی عه‌وله سیسه‌ی قاره‌مان گلێنه‌ی سلێمانی، شێره ئازاکه‌ی به‌ر سه‌رای به‌رخودان، تۆ ئه‌و کاته لاوێکی که‌ڵه‌گه‌ت و باریک و خوێن گه‌رمی 29 به‌هار بوویت، له دایک بووی یه‌که‌م ساڵی سه‌ده‌ی بیست بووی.
ئارامگه‌ی شه‌هید عه‌وله سیسه‌ی قاره‌مان/ سلێمانی
ئه‌م جگه‌رگۆشانه‌ی که ئێستا له ده‌وره من و نایه‌ڵن به‌رده‌مم خاڵی بێت و شه‌وانه میوانمن، ڕۆشنایی چاوانمن، نه‌وه‌ی کۆتاییی سه‌ده‌ی بیستن و تیایاندا هه‌یه مێرد منداڵ له ده‌سپێکی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا له دایک بوون، که‌چی به سنگی ڕووته‌وه به‌ره‌و ڕێژنه‌ی گولله ده‌چنه پێشه‌وه، ئه‌مانه نه‌وه‌ی دنیای تازه و ئای تی و فه‌یس بووکن، که چی دوێ شه‌و نیرۆنهکهی سلێمانی نامۆ به شار نامۆ به که‌لتوری لێبورده‌یی و نامۆ به کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه ، ئاشنا به خیانه‌ت و کورد کوشتن له‌گه‌ڵ مه‌دالیا له مله‌که‌ی که وون بوو بوو ، هه‌ردووکیان دوو نمه‌ک به حه‌رامی ئه‌م شاره‌ن، ئه‌وه‌ی پیرمام، سلێمانی ساڵانێک باوکی گرته باوه‌ش و بۆ خۆشی قوربانی زۆریاندا، ئه‌وه‌ی دووهه‌م ئه‌و نه‌گریسه‌ی که نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر به چه‌واشه به درۆوه ئا لێره‌دا وتاری ده‌خوێنده‌وه و به‌نده‌ی موخلیسی شاره حه‌یاته‌که بوو ، که‌چی ئێستا ده‌یه‌وێت سلێمانی خه‌ڵتانی خوێن بکات، قیبله‌ی کوردان بکات به سوتماک. کوڕه 29 بههاریهکهم عه‌وله سیسه‌ی قاره‌مان ببه به هه‌وێنی هه‌ڵمه‌ت بردنی ئه‌م لاوانه‌ی که جارێکی تر ئه‌مشه‌و 6ی مارت ده‌یه‌ها چادر هه‌ڵده‌ده‌ن له ده‌ورم، به خاڵه‌ش بڵێ قه‌ڵه‌م و سه‌ره کاغه‌زه‌کانی با بێنێ دوو هه‌فته‌ی تر نه‌ورۆزه و با به به‌رگی کوردیه‌وه سرووده‌که‌ی ئه‌مڕۆژی ساڵی تازه‌یه و وانه‌ی کوردایه‌تی به نه‌وه‌ی فه‌یس بووک لێره ئه‌مشه‌و بڵێته‌وه ...بڵێته‌وه، با خاڵه خوێنی لاوی بیجوڵێنێ ویاپراخی نه‌وروزی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م به‌هاره بۆ لاوان ئاماده بکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست