دواى كۆنگرەى سێیەم، یهکێتیی بەرەو كۆیى؟!
Monday, 21/06/2010, 12:00
ئایا گۆنگرهیەك لە ژێر كۆنترۆلى دەزگاى زانیارىی و دەزگاى دژە تیرۆر و دەزگاى ئاسایشدا بکرێت، چ ئومێدێك دەبەخشێت بە ئایندەى ئەم حیزبە.
پێش ئەوەى كۆنگرەى (ى.ن.ك) بكرێت خەڵك هەم لە دەرەوە، هەم لە ناوەوەى كوردستان چاوەروانى گۆرانكارى زۆربوون، خەڵك زۆر بە ئومێدەوە چاوەڕوانى دەرئەنجامى گۆنكرەیان دەكرد، بەڵام زۆر بەداخەوە گۆنكرە نەك نەیتوانى ئومێد بەخش بێت بە ئەندامان و دۆست و لایەنگرانى ئەم حزب و هەموو كۆمەڵانى خەڵک، بەڵكو زۆر لە جارانى زیاتر بێ ئومێدبوون. دیارە ئەوەش هۆكار زۆربوو، بۆ ئەو وەزعەى لەناو كۆنگرە ئەنجامیان دا.
هەر لە سەرەتاوە دەستیان بە خروقات كرد و زیاتر لە 591 ئەندامیان زۆر بە ناشەرعى هینایانە ناو كۆنگرە و بە ناوى چاودێرەوە، بەڵام زۆرێك بەر لە دەنگدانەكە بەو رێژەیە هەموویان باجەكانیان بۆ گۆڕین و كرانە ئەندامى ئەساسى كۆنگرە.
بۆ ئەوە مەبەستەش هەدەفى خۆیان هەبووە، ئەوەى مەبەستیان بوو كە دیسان بەو رێژهیهی دهیانهوێت، هەموویان گۆڕى و مەبەستیان كێ بوو، دەریان چواند، مەبەستیان دژایەتى كێش بووبێت توانیان بیسوتێنێت،خروقاتێكى زۆر و فەزاعاتى تێدابووە لێرەدا پرسیار ئەوەیە:-
ئایا حزبێك خۆى بەسۆسیال دیموكرات بزانێت، هەموو ڕۆژێك لە كۆر و كۆبونەوەكان لافى سۆسیال دیموكرات لێ دەدات دەكرێ كۆنگرە بەو شێوەیە بەڕێ بكات.زیاتر لە (10) ساڵە كۆنكرە نەكراوە.
ئایا حزبێكى شۆسیال دیموكراتى وەك (ى.ن.ك) لە گۆنكرە بەم شێوەیە خۆى نوێ دەكاتەوە یان (ى.ن.ك) بەرەوە نەمان دەروات؟
بەراى زۆر لە چاودێرانی سیاسى دەرەوە و ناوەى كوردستان پێیان وایە (ى.ن.ك) بەرەوە نەمان دەچێت، وردە وردە بچوك دەبێتەوە تا له ئهنجامدا كۆتایى دێت.
بەرپرسیایەتى ئەم مێژووەش لە ئەستۆى تاڵەبانى و بنەماڵەكەی و چەند كەسێكى گەندەل بودەڵەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست