کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمانتارێك دواى راگرتنى بریارى برینى بەشە خۆراك بۆ پارە دەكات

Thursday, 08/11/2012, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست / سلێمانی
ئەندامێكى پەرلەمانى كوردستان لە رێگەى سەرۆكایەتى پەرلەمانەوە داوا دەكات حكومەتى هەرێمى كوردستان و نوێنەرانى كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و حكومەتى بەغدا، كارى پێویست بكەن بۆ راگرتنى بریارى برینى بەشە خۆراكى هاوڵاتیان بۆ پارە.

ئەنجومەنى وەزیرانى حكومەتى عێراقى فیدراڵ، لە دانیشتنى 6/11/2012 بڕیارى داوە بەشەخۆراكى مانگانەى هاوڵاتیان ببڕێت و لە بەرمبەردا مانگانە بڕى (15) هەزار دینار بدرێت بۆ هەر كەسێك.

عەبدوڵا مەلانورى ئەندامى لیژنەى پیشەسازى و بازرگانى و وزەو سەرچاوە سروشتیەكان لەپەرلەمانى كوردستان لە رێگەى سەرۆكایەتى پەرلەمانەوە داواكارە لە حكومەتى هەرێمى كوردستان و نوێنەرانى كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و حكومەتى بەغدا، كارى پێویست بكەن بۆ راگرتنى بریارى برینى بەشە خۆراك بۆ پارە تا ئەو كاتەى بەدواداچون و ئامادەسازى یاسایى و ئابورى و ئیدارى پێویست دەكرێت و دڵنیاى تەواو دەستەبەردەكرێت بۆ رێگرى لە دەرئەنجامە نەرێنیەكانى.

مەلانورى لە نوسراوەكەى رونیشى كردۆتەوە هێشتا بەشێكى فراوانى خێزانەكانى هەرێمى كوردستان و عێراق بە تایبەت چینى هەژاران پشت بە بەشە خۆراكى مانگانە دەبەستن، لە بەرامبەریشدا بە ناوى بازاڕى ئازادەوە قورخكاریەكى زۆر هەیە، هیچ چاودێریەك لە سەر نرخى بازاڕ نیە و بێ كارى و گرانى و هەڵاوسانێكى مەترسیدار تەنگى بە خەڵك هەڵچنیەوە، لە هەمان كاتدا كەرتەكانى پیشەسازى و كشتوكاڵ لە دواوەن و پلان و كارى پێویست نیە بۆ بوژاندنەوەیان.

پێشى وایە دەركردنى بڕیارێكى وەها كاریگەر و پەیوەست بە ژیان و قوتى خەڵك، دەبێت ئامادەسازى پێشوەختى بۆ بكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە