به‌بڕى 500 هه‌زار دۆلار وه‌زاره‌تى كار 11 ئۆتۆمبێلى جۆرى وه‌نه‌وشه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانى ده‌كڕێت
Sunday, 21/07/2013, 12:00
ئه‌گه‌رچى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان بڕیارێكى ده‌ركردووه به كه‌مكردنه‌وه‌ى ئیفاد و گه‌شت و كڕینى ئۆتۆمبێل. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت و به ده ر له رێنماییه‌كان وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى 11 ئۆتۆمبێلى جۆرى وه‌نه‌وشه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى ده‌كڕێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوو ساڵه زیاده موچه‌ى كه‌مئه‌ندامان خه‌رج نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێى راگه‌یاندین له‌چه‌ند رۆژى رابردوو وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دواى ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى دارایى 11 ئۆتۆمبێلى جۆرى وه‌نه‌وشه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و كاربه‌ده‌ستانى ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌كڕێت، كه هه‌ر یه‌ك له‌م ئۆتۆمبیلانه له‌جۆرى وه‌نه‌وشه‌یه و بودجه‌كه‌ى زیاتر له 528 هه‌زار دۆلاره.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه رێكخراوه‌كانى كه‌مئه‌ندامان له‌به‌رامبه‌ر وه‌ها بڕیارێكى ئه‌م وه‌زاره‌ته هاتونه‌ته ده‌نگ و ده‌ڵێن ده‌بوو وه‌زاره‌تى كار له‌خه‌مى كه‌مئه‌ندامان و وه‌رگرتنى زیاده موچه‌كه‌یان بوایه نه‌ك به‌دواى كڕیى ئۆتۆمبێل بێت بۆ كاربه‌ده‌ستانى ئه‌م وه‌زاره‌ته كه له‌ڕووى خزمه‌تكردن به كه‌مئه‌ندامان فه‌شه‌لیان هێناوه.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كانى كه‌مئه‌ندامان داواى روونكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تى كار ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره و داواش له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت وئه‌م ناعهدالیهته قبوڵ نه‌كه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست