نارەزایەتی رەۆەوندی كوردی شاری سدنی دژبە تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان
Saturday, 15/05/2010, 12:00
نارەزایەتی رەۆەوندی كوردی شاری سدنی دژبە تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان :
لە سەر بانگەوازی كۆمیتەی ئۆسترالیای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوروستان رۆژی هەینی 14/5/2010 كاتژمیر 4 ی سەر لە ئێوارە ، بەشێك لە رەوەندی كوردی لە كۆمونیست و ئازادیخوازانی دانیشتوی شاری سدنی و چەند كەسێك كە لە شاری ملبۆرنەوە، كە بۆ ئەممەبەستە هاتبون ، لە بەردەم نۆێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردوستاندا كۆبونەوەیەكی نارەزایەتیان سازدا. رێورەسمی كۆبونەوەكە نزیكەی سەعاتونیویكی خایاند بەمجۆرە بوو:
سەرەتا هاورێ موزەفەر عەبدوللا(لێپرسراوی كۆمیتەی ئوسترالیای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عیراق) بەخێر هاتنی ئامادەبوانیكرد وكورتەیەكی روداوی رفاندنوتیرۆری رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمانی باسكرد و ئاماژەی بەوەدا كە ئێمە ئیستا كۆبوینەتەوە بۆ ئەوەی نارەزایەتیو تورەیی بەشێكی رەوەندی كوردی ئۆسترالیا دەرببرین و ئەوەی كە ئێمە حكومەتی هەرێمی كوردوستان و بە تایبەتی دەسەلاتی پارتی بە لێپرسراو دەزانین بەرامبەر ئەمكارە قێزەوەنە و خوازیارین هەرچی زوترە لەمكارە بكۆلدرێتەوە و ئەنجامەكانیشی بە زووترینكات ئاشكرا بكرێت و لە كۆتایشدا یادشتنامەیەكی نارەزایەتی بە ناوی ئامادەبوانەوە دەدینە لێپرسراوانی نوسینگەكە، دواتر هاورێ عامر سابیر مەبەستی كۆبونەوەكەی بە زمانی ئینگلیزی رۆشنكردوە و دوای ئەو هاورێ جەبار مستەفا (لێپبرسراوی كۆمیتەی ئۆسترالیای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردوستان) بەیاننامەی حزبی بە ئینگلیزی خۆیندەوە. پاشان حسن معروف ئەووتارەی كە سەردەشت عوسمان نوسیبوی كە تیایدا پیشبینی تیرۆری خۆی دەكات خویندوە.
پاشئەوە پۆلیس ئاگاداری ئامادەبوانیكردوە كە لێپرسراوانی نوسینگە خوازیاری دیدارن لەگەل نۆێنەرانی كۆبونەوەكە، هاورێیان عەنان كەریم و جەبار مستەفا بە نۆێنەراتی ئامادەبوان رۆیشتن بۆ ماوەی نێوسەعاتێك لەگەل هەڤال دۆسكی لێپرسراوی نوسینگە دانیشتن . هەردو هاورێی نۆێنەر مەبەستی كۆبونەوەكەیان رۆشنكردەوە و جەختیان لەوەكرد كە ئەمكۆبونەوەیە بەشێكە لەو نارەزایەتیە سەرانسەریەی لە كوردوستان و هەندەران لە دژی ئەو تیرۆرە بەرپابووە و ئێمەش حكومەتی هەرێم و بە تایبەتی دەسەلاتی پارتی شاری هەولێر بە بەرپرسیار دەزانین و دەبێ هەچیزوە ئەنجامەكانی بۆرای گشتی ئاشكرابكرێت و تاونباران بەسزایخۆێان بدرێن و ئەو لایەنەش ئاشكرابكرێت كە لەپشت ئەمكارە چەپەلەوە وەستاون ، لەوەلامدا هەڤال دۆسكی ئاماژەی بەوەدا كە ئەوانیش تورەو بێزارن لەوكارە و لێكۆلینەوەیان دەستپێكردوە و تەنانەت سەرەداۆێكیشیان وەدەستهێناوە و ئەوان ئەمكارە بەدەستی دوژمنانی حكومەتی هەرێم‌و میللەتی كورد دەزانن و لە كۆتاییدا بەلێنیدا كە یادشتنامەكە(كە هاوپێچی ئەم راپۆرتەیە) بگەێنێتە لێپرسراوانی حكومەتی هەرێم .
لە كۆتایدا هەردوو هاورێێ نۆێنەر هاتنەوە ناو دانیشتەكەو قسەو باسەكانی خۆیان لە گەل هەڤال دۆسكی باسكرد و دەقی یادشتنامەكەیان بۆ ئامادەبوان خۆیندەوە و دواتر موزەفەر عەبدوللا و جەبار مستەفا جارێكی‌تر سوپاسی ئامادەبوانیان كردەوە و كۆبونەوەكە كۆتایهات . شایانی باسە ئامادەبوان هەر لە سەرەتاوە تا كۆتایی، كۆبونەوەكەوەیان رازاندەوە ، بە ووتنی دروشمی نا بۆ تیرور و ئینسان كوژی بەلێ بۆ ئازادی سیاسی ، بەلێ بۆ ئازادی رۆژنامەگەری بیر‌ورا ، پاراستنی گیانی هەلسوراوانی سیاسی و رۆژنامەگەری ئەركی دەسەلاتدارانە و ........ بە كوردی و ئینگلیزی.
جەبار مستەفا
سدنی / ئوسترالیا
15/5/2010
یاداشتی ناره‌زایه‌تی دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان/ له سیدنی
ئێمه به‌شداربوانی خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان که ئه‌مڕۆ(14/5/2010) له‌به‌رده‌م (نۆینه رایه تى حكومه تى هه ریمى كوردوستان له شارى سیدنى/ ئوسترالیا ) کۆبوینه‌ته‌وه له‌رێگای ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌و ریسواکردنی ئه‌و کرده‌وه قێزه‌ونه، ناره‌زایه‌تی توندی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌ریم مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین که:
1- سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی دیموکراتی کوردستان که ده‌سه‌لاتدارى واقعیی هه‌ولیره به‌رپرسیارێتى رودانی ئه‌م تاوانه له‌ئه‌ستۆ بگرن. ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی بۆبکه‌ن و له پرۆسه‌یه‌کی شه‌فافدا ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌که و ئه‌و لایه‌نه‌ی که له‌پشتی تیرۆره‌که‌وه وه‌ستاوه بۆ راى گشتى ئاشکرابکه‌ن و راپێچی دادگا بکرێن.
2- ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان به‌پێی یاسا پابه‌ندبوونى خۆیان به‌پاراستنى ئازادی سیاسی، بیروڕاو ویژدان، ئازادیی بڵاوکردنه‌وه‌و راگه‌یاندن رابگه‌یه‌نن. به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر گیانى هه‌لسوراوانى سیاسى و رۆژنامه‌گه‌ری نیشان بده‌ن و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه بنێن بۆ ریگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و ئینسان كوژى له کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست