مەسعود بارزانی هێزێكى تایبەتى بۆ پاراستنى عارف ڕوشدى و ئەوانی دیکەی یەکێتی ناردۆتە سنورى بادینان
Sunday, 20/04/2014, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست
بەپێی ئەو زانیاریانەى لە مەكتەبی سیاسی یەكێتى دەست کوردستانپۆست كەوتووە، مەسعود بارزانى ماوە مانگێكە هێزێكى تایبەتى پاراستنى ناردۆتە سنوردى بادینان بۆ پاراستنى عارف ڕوشدى و ئەو بەرپرسانەى، كە وازیان لە یەكێتى هێناوە و چوونەتە نێو پارتییەوە، چونكە لە ئێستادا عارف ڕوشدى وای تێگەیاندوون کە زۆر لە خۆى دەترسێت، بۆیە لەكاتى چاوپێككەوتنەکەیدا لە تەلەفزیۆنى ڕووداو، ئەو ترسەی پیشاندا، گوایە توشى سزاى یەكێـى دەبێتەوە، هەر بۆیە لەماڵەكەى خۆى بە سكایپ چاوپێككەوتنەكەى ئەنجامدا. جگە لەمەش ماوەى دوو مانگە عارف ڕوشدى پێش ئەوەی مەسعود بارزانی ئەو هێزەی بۆ بنێرێت، ئەو پاسەوانەکانی یەکێتی كە بۆى دانرابوو، بەڕێى كردوون و چەند كەسى لەخزمى خۆى دانابوو بۆ پاسەوانیكردنى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست