کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسایەی مافیای گاز و نەوت ،پەڕلەمان و وەزیری بێ ویژدان ، مناڵی سەرمابردوی وەک نێرگسی تیا دەردەکەوێت

Tuesday, 31/01/2012, 12:00


نامەکەی نەوشیروان مستەفا، بەهەر نیاز و هۆکارێکەوە نوسرابێت، هەنگاوێکی بوێرانە بوو . بەتایبەتی کە لەمیدیاکان بلاوکرایەوە . چونکە لە پانتایی رەخنەگرتن لەو ٤ پەرلەمانتارەی گۆرانەوە بەرەو ئاراستەکردنی ریسوایی کۆی بەرپرسە مافیاکانی پارتی و یەکێتی ڕۆیشت و جولەیەکی لەناو میدیا درست کرد. ئەوەی بووە هۆکاری ئەوەی ئەو کاردانەوە گەورەشی لێ بێتە ئاراوە ، ئەوا ٢٠ سالە یەک بەرپرسی سیاسی و ئیداری ، لەبەرامبەر ئەو هەموو تاوان و سزایەی بەرامبەر خەلکی کوردستان ئەنجامیان داوە ، لێکۆلینەوە و سزانەدراوە . بەفراکسیۆنی گۆرانیشەوە ، چونکە ئەوانیش لە دوو سالی رابردوو لەتەک لیستەکانی دەسەلات ، هیچ ڕێگریەکیان لەو بەهەشتە دروستکردنەی بەرپرسان نەکرد ، کەبەداهاتی دزراوی خەلک جیهانیكی تریان بۆ خۆ دروستکردوە . جگەلەوەرنەگرتنی ئۆتۆمۆبیلەکان لە (شوقەی نایابی پلەیەک ، موچەی خەیاڵی ، پاساوانی زۆر ، موچەی خانەنشینی .... بەرادەیەک ئەو پڕۆژەیەی ٤ پەرلەمانتاری گۆران بۆ کۆتایی هینان بە خانەنشینی پێشکەشیان کرد تەنیا ٣ ئەندامی پەرلەمانی تر پشتگیریان لێکردن . بەواتای ١٨ پەرلەمانتاری گۆرانیش لەگەل ئەو گەندەڵی و داهات دزینە بوون .
پەرلەمانتاری سوید ئامینە کاکە باوەی هاوڕێم پرسی ، ئیمتیازاتی ئێوە لەپەرلەمان ، لەموچە و سەیارە و خانوو چۆنە؟ ووتی بەکۆی ئەو پارەی دوای وەرگرتنی باج ٣٨ هەزار کرۆن دەمێنێتەوە نزیک بە ٦٠٠٠ دۆلار . بەهۆی ئەوەی ئەندامی پارتێکی چەپین هەریەکەی ١٠ هەزار کڕۆن (١٥٠٠) دۆلار بە حزب دەدەینەوە ، لەکاتێکدا پارتەکەیان ، بودجەی خۆی هەیە . خانو بە هیچ پاساوێکەوە بەپەرلەمانتار نادرێت ، وەک ئێمە لەو مووچەیەی وەریدەگرن ، کڕیی خانویان دەدەن ، کە ٢ ژوری کرێکەی بەپێی ئەو ناوچەیەی دەکەوێتە ستۆکهۆلم لە نێوان ٧٠٠ بۆ ١٥٠٠ دۆلارە . ئۆتۆمۆبیل بەهیچ شیوەیەک وەرناگرن ، تەنیا بۆیان هەیە تاکسی بگرن ، ئەویش لێکۆلینەوەی وردیان لەگەل دەکرێت نمونەی سەرۆکی پارتەکەی هێنایەوە کە نزیک بە ١٤٠ وەرەقە تاکسی گرتبوو میدیای سویدی چەندین راپۆرتی لەسەر بلاوکردەوە . لەکاتێکدا نرخی سواربونی تاکسی لەم ولاتە زۆر گرانە . ئەو وتی ٣ مانگ دەبێت یەکجار سواری تاکسی بومە ، بەشێکی لەترسی میدیاو حزبە ، بۆیە بەبەردەوامی بە شەمەندەفەر هاتوچۆ دەکەم. راست دەکات . چەندین جار بەرپرسانی سویژیم لەناو شەمەندەفەر بینیوە . کۆی ئەمانە لەکاتێکدایە گرانی خواردن و جلو بەرگ و کرێی ئۆتۆمۆبیل و خانوو بەچەند قات زیاترە لەچاو کوردستان . یان دەتوانین بڵیین زۆر کەس هەیە کاری پاککردنەوە دەکات ، بەڵام بەهۆی زۆر کارکردنی موچەکەی لەپەرلەمانتارێکی سویدی زیاترە . رەنگبێت بلێین ناکرێت بەسوید لێکمان بدەنەوە ، لەکاتێکدا ئێمە خەبات بۆ ئەوەدەکەین بەرەو ئاستی ئەوان نەوەک لیستی دەسەلات بڕۆین!؟
کەچی سەیر کە لەم نیشتمانە وێرانەی ئێمەدا ، وەزیرو پەرلەمانتار و سەرۆک پارت ، لەیەکەم چرکەی پلەکانیانەوە بەبەرەبابەوە ، شێوەی ئاخافتنیان لەدەمەوە دەگوازنەوە بۆ لووت ومنگە منگکردن لەگەل چواردەوریانەوە . هاوکات موچەیەکی خەیالی و ئۆتۆمۆبیلی دوامۆدیل و خانوی پلەیەک لەگەل دامەزراندنی پۆلێ پاسەوان لەولاتیک کەئاسیش بەرقەرارە بۆیان دابین دەکرێت . پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ، ئایا ئەوە دزیکردنێکی ئاشکرا و یاسایی نیە ؟ ئایا ئەوە لوتکەی هەلپەرستی و ناعەدالەتی کۆمەلایەتی نیە لەبەرامبەر مووچەی سەدان هەزار کارمەندەوە؟ ئەمە جگە لەوەی پەرلەمانتارەکانی دەسەڵات کوری حزبن لەتێپەراندنی یاسایی نادیموکراسی و بودجەدزین و تەزکیەی وەزیر و بەرپرسی جەلاد ، بۆیە بۆ نەڵێین ئەوەی پەرلەمانتارەکان دەیکەن شەریکە تاوانی و ناپاکی بەرپرسان نیە !؟

ئەمە یەکەم جار نیە خەلک لەبرس و سەرمادا ، لەولاتی پترۆلدا دەمرێت . بەلام ئێستا میدیا دەیخاتە ناوچوارچیوەی راگەیاندنەکەیەوە ، پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا ش بۆتە هۆکاری ئەوەی بە جرکەسات ئاگاداری بین . لەم ولاتەدا بەسەدان نمونەی زۆر لەوەی نێرگس جەرگهەژێنتر رویداوە و دەدات ، بێ ئەوەی میدیا بتوانێ بیان دۆزێتەوە .
لەسەرەتای راپەرین زۆر چیرۆکی لەوەکارەساتر هەبوو ، کەئەگەر بەپەلە بەشیک لەو چیرۆکانەی ئێستا لەخەیالمایە باس بکەم . بواردان بەئەنجامدانی کاری سێکس لەلایەن سەربازە عێراقیەکانەوە لەخالەکانی پشکنینی نیوان دەسەلاتو ڕژیمی بەغدا ، بەرادەیەک زۆر جار باس لەئەنجامدانی کاری سێکسی لەگەل منالانی هەرزەکاریش دەکرا . باشم لەبیرە لەهەولێر گەنجێکی چەپ و ڕٶشنبیر هەبوو ، کەدەچوە چایخانەی مچکۆ ، چاوەری هاتنی هاوڕێیەکی دەکرد تاپەرەکەی بۆبدەن ئەگەرنا دەبووە زیندانی مچکۆ تائێوارە ؟ یان ئەوسەدان گەنجەی لەنەبونی پارە ی پاس ڕیگای مالەوەی بەپێ دەبری . یان ئەو کورەی کەرۆژانە دایکە پیرەکەی دەهێنا بازار بەئامانجی ئەوەی ،ئۆتۆمۆبیلەک پێیدا بدات و پارەکە وەربگرێت یان ئەومنالانەی لەدەرگایان دەداین بەس یەک لەتە نانمان پێ بدەن ....هەموو ئەمانە و هەزارن چیرۆکی جەرگبر لەژێرسایەی ئەو دەسەلاتە رویدەدا لەکاتێکدا بەملیۆنەها دۆلاری ئەو خەلکە لەلایەن دەسەلاتیکەوە دەدزرا کەلافی شۆرشگیری و میراتی شەهیدان قسە وباسی دەکرد
بەلێ لەکاتیکدا لەژیر سایەی ئەو دەسەلاتە منالێکی ٣٨ رۆژە دەمرێت دواتر بۆ پاساوی خۆیان تۆمەتی مەتریسدار روبەروی بنەمالەکەی دەکەن ، کەچی هەمومان دەزانین نێچیرڤان بارزانی ٤ ملیاردۆلاری نەوتی خەلکی بەئاشکرا بردو سەرۆکی حکومەتیش دەلێت نازانم لەکوێیە؟
هاورێیەکم بۆی گیرامەوە وتی بۆنامەی ماجستیرەکەم سالی پار بەدوایی داهاتی کوردستان داچوم ،چەندین بەرپرس و پەرلەمانتارم دوان ، وتی دەیان ووت داهاتی نەوت لای مافیای گاز ونەوتە ، کەپەنجە بۆ نێجێر و ئاشتی هەورامی زیاتر دەکێشرا . ئەو دەیوت وتویانە مافیای گاز ونەوت ئەوەندە بەهێزن بەرادەیەک بونەتە لۆبیەک گرنگ لەچەقی بریاردانی سیاسی پارتی ویەکێتی . کەچی میدیای ئەهلی و لایەنە ئۆپزسیۆنەکان ، لەبڕی ئەوەی خۆیان بپارێزن لەجوانکردن و هەوال دارشتنی ئەو جۆرە بەرپرسانە ، زۆرجار ئۆتۆماتیکی دەکەونە جوانکردنیان !؟ کەلێشیان دەپرسی بۆوا دەکەن دەلین هەوالە ، ئەرێ ئێوە ئەگەر ئەوەندە بێلایەنن ، ئەی کێ بوو دژ بەهەمان ئەو کەسایەتیانە ، دروشمی روخان و گۆرانی دەوتەوە کەئێستا لەهەوالەکانتان دەتانەوێت لە دەم و چاوی موبارەکی و قەزافیانە دایان ببڕن.

http://www.youtube.com


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە