کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست نهێنى كاندیدێكى سەرۆكایەتى ئاشكرا دەكات

Tuesday, 11/08/2009, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست:
سەرچاوەیەك لە دەزگاى پاراستنى پارتییەوە تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، كە سەفین حاجی شێخ محەمەد، که‌ بۆ سەرۆكایەتى هەرێم خۆی کاندید کرد، بە كرێگیراوى خۆیان بووه‌، سه‌ر به‌ ده‌زگای پاراستن بووه‌.
سەرچاوەیەكى ئاگادار لە ناو دەزگاى پاراستنى پارتى تایبەت بە پەیامنێرى كوردستانپۆست راستى دروستكراوى ئەو كاندیدەى ئاشكراكرد كە بە ژمارە 11 كاندیدكرابوو بۆ سەرۆكى هەرێم، وتى ئێمە زانیمان كەمال میراودەلى خۆى كاندیدكردووە و رێژەیەكى زۆر لە دەنگەكان بە دەست ده‌هێنێ بۆ كەمكردنەوەى دەنگەكانى میراودەلى و بڵاوەپێكردن بە دەنگە نارازییەكانى مەسعود بارزانى بۆ چەند كەسێك و كۆنەبوونەوەى لە تاكە شەخسێكدا به‌ پێویستمانزانی، که‌ سەفینمان دابنێین، ئەو سەرچاوەیە باسیشى لەوە كرد، كە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕى هەشت سەد ملیۆن دیناریان بە سەفین داوە، هەمان سەرچاوە ئەوەشى وت، كە بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق جارێکی تر سەفین هه‌مان ڕۆڵ ده‌بینێته‌وه، ئه‌مجاره‌ لیستێك ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌میش بۆ كەمكردنەوەى دەنگى لیستى گۆڕان.
دیسان پەیامنێرمان له‌ که‌سێکی نزیکی‌ براكانى سەفینه‌وه‌ ئه‌و زانیارییه‌ی وه‌رگرت، که‌ براکانی سه‌فین وتوویانە بۆ ئاشكرا نەبوونمان وتومانە لە لایەن پارتى و ناوچە و ریكخراو بانگكراوین و هەرەشەمان لێكراوە، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ کاک سه‌فینی برامان هەشت سەد ملیۆن دینارى لێ وەرگرتوون، پۆستەر و لافیتەى كەممان هەڵواسى و رێكلاممان كەمكرد، به‌مه‌ پارەیەكى زۆر كەممان خەرج كرد.

سەرچاوەیەكەى كوردستانپۆست لە پاراستنەوە ئەوەشى وت كە لەمدواییە بۆ پێكهێنانى لیست لەگەڵ لیستى گۆڕان لە سلێمانى كۆبونەوەی كردووە بەڵام كە لیستى گۆڕان ئەوەیان بۆئاشكرا بووە پیاوى پاراستن و بنەماڵەیە زۆر ئیهتیمامیان پێنەداوە. سەرچاوەكە ئەوەشى وت كە سەفین دەنگى خۆشی به‌ بنەماڵە داوە لەبەر ئەوەى ئەو بڕە پارە زۆرەى پێدراوە بەڵام ئەو نزیكەى 50 وەرەقەى سەرفكردووە و باقیەكەى بۆ خۆى هەڵگرتووە، بەڵام جارێ لێپرسینەوەى لەگەڵدا ناكرێ تا كاتى خۆى دێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە