ئەگەر ئێوە قولەى قاف بن پێویستمان بە مانۆڕى سەربازى هەیە.
Thursday, 09/04/2009, 12:00
1855 بینراوە
ڕیفۆرم وشەیە , ریفۆرمیستەكان مرۆفن بێ گوێ دانە ئەوەى بۆ خڕكردنى سەروەت و پلە وپایە هەوڵ بدەن تەقینەوەو بێزار بونى خەڵكە و هۆشمەندى و هوشیار بوونى هەندێك بەر پرسە كە زەنگى ئاگا بوون دەدەن بەگوێى دەستەڵاتدا ئەگەر نا ڕیفۆرم هەوڵدانە بۆشكستهێنان بە شكست و نوشستیەكانى سەر شەقامى كوردى و ڕێگە نەدان بە عیفریتەكانى نێوان دەستەڵات تاسەرمایەى ووڵات بە هەدەر نەدەن و ڕەنج و كۆڵنەدانى خەڵك و خوێنى شەهیدان چى دى نەكەن بە خۆشگوزەرانى خۆیان و بەرز كردنەوەى ئاستى تەلارو سەفتەكردنى دۆلارەكانیان لە بانكەكانى دەرەوەى هەرێم دا هەر بۆیە ڕیفۆرم لێ پرسینەوەیە لە دزى و نا عەدالەتى كۆمەڵایەتى ونایاسایى كردن بە دەستو رو گەڕانەوەى هەموو شتەكان بۆ قەوارەى بۆشى پەرلەمان ئەگەر تەماشاى ڕیفۆرم وەك چەمكێكى پاكسازى و پاكبونەوەى ئەو هزرە نا شارستانیەى بەر پرسەكانى ئێستاى دەسەڵاتى كوردى بكەین ئەو كات دەبێت ڕیفۆرم خۆى لە خۆیدا حاكمێكى عادل و دەستەڵاتێكى بەر فراوانى لە ڕۆشنبیركردنى تاكەكانى كۆمەڵ و بە ئاگا بونەوەیان لە گەندەڵى و تیرۆر كردنى عەقڵى ستاتیكى بەرهەم هێن وە دەبێت ئەم چەمكە خۆى بەرهەم هێن بێت لەسەر ئاستى سیاسى و كۆمەڵایەتى و بوارە گشتیەكانى شەقامدا.
هەمو حزبە كوردیەكان پیادەى مۆدێلێكى كلاسیكى كۆنن و جار جارەش وەك كاڵا یەكى بریقەدار تێكەڵ بە بەرنامە كۆن و سواوە كانى خۆیانى دەكەن بۆ بەرژەوەندى خۆیان تێكەڵ بە فەزا سەوزى ئەم چەمكە مۆدێرنەى دەكەن ,كە ئەم ڕیفۆرمە دژى هەموو ئەو بنەما سەرەتاییانەیە كە خەڵكى كوردستان پیادەى دەكەن و تیایدا ون بون .
لێرەوە ترس لەچى وە لە كێ و لەكام هێرش , پەندێكى كوردى جوان دەڵێت (تا خاوەن ماڵ دزى گرت ,دز خاوەن ماڵى گرت) ئەم پەندە پڕاو پڕى شیڕەو گوتارە ناشیرینەكانى ئێوەیە كە ترستانە خەڵك هوشیار بێت و بە گژتانا بچێتەوە ئەگینا ڕیفۆرم نە دەبابە و نە هێزى سەربازى هەیە جگە لە پشت ئەستور بوون بەڕاستیەكان لەبەر ئەوە جەنبتان قولەى قاف نین ئەگەر وابوایەترستان لە خەڵكى ژێر قولەكە نە دەبو.
لە بەر ئەوە ڕیفۆرم پێویستیەكى قۆناغى ئێستایە وە حكومى مێژوە كە دەبێت پراكتیزە بكرێت ئەگەر لە دەرەوەى ڕیفۆرم خوازەكانەش بێت ئەم گۆڕانە هەوڵدانە بۆ مرۆڤ بونى تاكى كوردى لەسەر ئاستى ڕۆشنگەرى گشتى لێكۆڵینەوە لە پرانسیپەكانى نێو قوڵایى بیرە جیاوازەكانى مرۆڤى كورد لە بەرامبەردا گوتار ى توندو تیژى ئێوە هیچ كار ناكاتە سەر رەوتى مێژو ئەمەش یاساى گۆڕانى كۆمەڵە .
پۆلێن كردنى كۆمەڵگا بە مێرولەو قولەى قاف گوتارێكى تەقلیدى كۆنە گوناهێكى قورسە بەرامبەر بە كۆمەڵگاى كوردى بە دیوێكى تردا ئەمە مل ملانێى نیوان نەوەكان و كۆن و نوێیە ئیتر كام پڕۆژە هڵگرى گۆڕانكارى بنەڕتى بێت و بنیات نانەوەى ژیان بێت ئەوە هەقیقەتى ڕونە نەك مێرولەو قولەى قاف.
[email protected]