بەڵگە: سوپای پاسداران داوای كێشانی خوێنی مەحكوومانی سێدارە لە ئیتلاعات دەكات
Saturday, 14/01/2012, 12:00
بەپێێ نووسراێكی رەسمیی دادگەى شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران بە ژمارە 3250، لە وەڵامی داوایەكی سوپای پاسدارانی ئێراندا هاتووە كە "بەرامبەر داوخوازییەكی سوپای پاسداران كە داوای كردووە برادەرانی ئێمە لە ئەنجامی تێكهەڵچوون و ئاڵۆزییەكانی ناوەخۆیی و شوێنە گشتییەكان بریندار دەبن و لە نەخۆشخانەكان پێویستییان بە خوێن دەبێ و پێویستییەكی زۆریان بە خوێن دەبێ، بەڵام زۆرجار نەخۆشخانەكانی خوێنی پێویستییان بۆ دابین ناكرێ و لە ئەنجامدا برادەرانی سوپا گیان لە دەست دەدەن".
هەروەها لەو نووسراوەیەدا هاتووە، "بۆیە داوا دەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەشە رێگە بدەن و بڕیار بدرێ ئەو كەسانەی سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و حوكمەكە جێبەجێ دەكرێ، بەشێوەیەكی زۆر نهێنی خوێنی لە رۆژی جێبەجێكردنی بڕیارەكەدا دەرفەتێك بە ستافێكی پزیشكیی جێگەى متمانەی خۆمان بدرێ خوێنی ئەو كەسانە بەتاڵ بكرێ و لە بانكی هەڵگرتنی خوێن هەڵبگیرێ تا لە كاتی پێویستدا بدرێتە برادەرانی پاسدار كە لە شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی سەر شەقامەكان بریندار دەبن و دەستبەجێ پێشكێشیان بكرێ.
هەروەها ئاماژە كرداوە "جێگە باسە، بۆ ئەوەى هیچ جۆرە تێبیینی و تانەیەكی شەرعی لەسەر ئەو كارە نەبێ، پێشتر پرس بە ئیمام خومەینی رێبەر و دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی كراوە و بەڕێزیان فەرمووی كە هیچ جۆرە كێشەیەكی شەرعی لەو كارەدا نییە".
مۆری/ داوكاری گشتیی سیستەمی دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/inqlab_jemhuri.jpg
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست