کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك لە ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گومرگى سلێمانیەوە

Monday, 21/11/2011, 12:00


بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گومرگ بۆ / سایتى كوردستان پۆستى بەڕێز
لە ڕۆژى [17/11/2011] بابەتێك بڵاوكراوەتەوە بە ناوى كارمەندێك لە ژێر ناونیشانى [لە پۆلیسى گومرگى سلێمانى چ باسە].
بۆ ئاگادارى بەڕێزتان و جەماوەرى خۆشەویست، ئێمە نەمانویست وەڵامى بدەینەوە، چونكە ئەمانە چەند كەسێكن و خۆشیان غیابات و سجنیان زۆرە. بۆ ئاگاداریتان ئەو زیادەیەى، كە هاتووە هەمووى وەك یەك نییە فەرقی ژن و مناڵ و بڕوانامە و پلە ڕەچاو كراوە . ئەوەى غیاب و سجن و مۆڵەتى ئاسایى هەبێت مووچەكەى لێ بڕاوە بەپێی ڕێنمایەكان و بەستنى ئەم مووچەیە و ئەم بڕینانە هەمووى مەركەزیە لە بەغداوە جێ بە جێ دەكرێت بە زنجیرە دێتە خوارەوە یان دەچێتە بەغدا و لەم شوێنانە ووردبینى دەكرێت، بۆیە هیچ كەسێك ناتوانێت یەك دینارى یەك كەس بخوات، لە لایەن ئێمە چەكى پارە لە خەزێنە بە ناوى سێ كەس كە لیژنەن دەنوسرێت، ئەوانیش هەر شەش مانگ جارێك دەگۆرێن، لە لایەن ئەمانەوە مووچەكە وەردەگیرێت و دابەش دەكرێت، ئیتر هیچ كەسى تر پەیوەندیى بەم كارەوە نییە بۆ بەرچاوڕوونى بەڕێزیشتان دەتوانن ئەم پڕسیارە لە سەرووى خۆمان بكەن، چونكە زانیاریەكان بێ بنەمایە و لە ڕاستییەوە دوورە.
بەڕێز [ ملازم / محمد عبدالرحمن ] ئەفسەرى ژمێریارییە.
بەڕێزان [ ملازم/ دانا حتم ] سەرۆكى لیژنەى وەرگرتنى مووچە و دابەشكردنى مووچەیە.
هەردوو فەرمانبەر بەڕێزان [ شۆرش محمود و حسین ساڵح ] ئەندامن لەو لیژنەیە.
بۆیە ئەوانەى، كە ناویان هاتووە لە نووسینەكەدا كە پێشتر بڵاوكراوەتەوە، پەیوەندییان بە وەرگرتن و دابەشكردنى مووچەوە نییە. دیارە ڕەخنە گڕ لە [ گوێى گادا نوستووە].

وێنـە بـۆ : -

فەرمانى بەشى دوو / بۆ كارى پێویست.
دۆسیەى چارەسەركردن و ناردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە