مالیکی به‌نهێنی له‌کوردستانه!
Thursday, 22/11/2012, 12:00
ئه‌م نوسینه‌م مانای ئه‌وه‌نیه‌که‌بمه‌وێ مه‌دالیای تێڕوانینێکی فیکری به‌به‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵبواسم، چونکه‌هێند ده‌زانم ئه‌وان به‌ده‌ر له‌تێڕوانینی عیباده‌ته‌حزبیه‌که‌ی خۆیان زیاتر ئیدی له‌گه‌ڵ هیچ تێڕوانین و بیروبۆچون و زانیاریه‌کی تردا یه‌کناگرنه‌وه. به‌و یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌یه‌شیان پێموایه‌کورد له‌کوردستانی عێراق به‌شی خواروی کوردستانی گه‌وره‌ئه‌مجاره‌ش گه‌وره‌ترین هه‌لی زێڕینی مێژویی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌ده‌ستداو له‌سه‌ر خه‌رواری له‌ده‌ستدانه‌کانی تردا له‌ده‌ستدانێکی تری بۆ مێژو تۆمار کرد. بۆیه‌ده‌بێت له‌ئێستاوه‌له‌چاوه‌ڕوانی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا بین بگره له‌وانه‌یه‌مانگێکی تر بۆ به‌ره‌و له‌ده‌ستدان و داچونێکی زۆر سامناك .
قسه‌ی من ئالێره‌وه‌یه/
مالیکی به‌نهێنی له‌کوردستانه!
نوری مالیکی (نوری کامل محه‌مه‌د حه‌سه‌ن) له‌ساڵی 2006 وه‌له‌و ده‌مه‌ی چمکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی له‌عێراقدا ده‌که‌وێته‌ده‌ست له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ته‌نیا سه‌رکرده‌یه‌که‌توانیویه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه، پێناسه‌یه‌کی ته‌واوی خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌خۆی بکاته‌خاوه‌نی چه‌ند قسه‌یه‌کی ناسراو، له‌هه‌مانکاتیشدا به‌جدی کار له‌سه‌ر ته‌رجومه‌کردنی قسه‌کانی خۆی بکات .!
ئه‌و ده‌ڵی (من شیعه‌م . عه‌ره‌بم . عێراقیم . هاوڕێی ئه‌مه‌ریکاییه‌کانم نه‌ك پیاوی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان). ئه‌مه‌دیدی مالیکیه. ئیدی من کارم به‌وه‌نیه‌مالیکی دیکتاتۆره‌یان نا...! ناشمه‌وێت له‌وشه‌ی دیکتاتۆریکدا به‌که‌لتوریی نابینا خوێندنه‌وه‌کانم کاڵبکه‌مه‌وه. دواجاریش هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌پێناو قایمکردنی جێ پێگه‌ی خۆیان جۆرێکن له‌دیکتاتۆریه‌ت. لێره‌دا من کارم به‌وه‌یه‌تێگه‌یشتنێکی لۆژیکانه‌مان هه‌بێت له‌حه‌قیقه‌تی هه‌یکه‌لی فیکری خودی مالیکی. بۆیه‌پێویسته‌بزانین مالیکی کێ یه؟ چیه‌و چیده‌کات ؟. له‌کاتی هه‌ڵچونی ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌دا هاوکێشه‌ی ئێمه‌له‌به‌رابه‌ر مالیکدا چۆنه..؟ ئه‌ی ئێمه‌کێین ؟ چین و چیده‌که‌ین ؟. چونکه‌بمانه‌وێ یان نه‌مانه‌وێ مالیکی له‌به‌رده‌م دو هه‌ڵبژاردندا ڕاگیری کردوین. ..! یان ئه‌وه‌تا ته‌سلیم به‌فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی بارگاوی به‌مه‌زهه‌ب ببین له‌چوارچێوه‌ی عێراقه‌که‌دا بمێنینه‌وه و واژۆ له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری مێژوی خه‌بات و قوربانیدانی چه‌ندان ساڵه‌بکه‌ین، ده‌ستبه‌رداری کێشه‌سیاسی و جوگرافیا هه‌نوکه‌ییه‌کان ببین به‌ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه. وه‌یاخود سور بون و داکۆکیکردن له‌سه‌ر کوردبون و نیشتمان، به‌کوردستانی بونی خۆمان و جوداخوازی نه‌ته‌وه‌یی .! هه‌رچه‌ند هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه‌که‌قورسن به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بزانین که‌هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م له‌دوه‌م قورستره‌چونکه‌ته‌سلیمبون و سه‌رشۆڕی زۆر له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جه‌نگ قورستره. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌پێموایه‌له‌گه‌ڵ مالکی‌دا ته‌نیا جه‌نگێکی قورس ده‌بێته‌خاڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه. هه‌رچه‌نده‌ده‌بوایه‌ئه‌م هاوسه‌نگی تێگه‌یشتنه‌له‌پێش وه‌خت له‌ساڵی 2006 وه‌بکرایه! لێ ئه‌مه‌کاری سه‌رکرده‌کان و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌مالیکی له‌ساڵی 2007 وه‌له‌ڕێی ده‌زگایه‌کی تایبه‌تی نهێنی هه‌واڵگریه‌وه کاری له‌سه‌ر کورد‌و ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده‌کورده‌کان کردوه، دیاریکردنی ئه‌م دو هه‌ڵبژارده‌یه‌هه‌ر وا سانا نیه، ئه‌و ته‌واو شاره‌زایه‌له‌وه‌ی که‌له‌ورده‌وه‌تا درشت له‌کوردستاندا چی ده‌گوزه‌رێ. له‌ڕێی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانیه‌وه‌به‌رده‌وام له‌کوردستان بوه‌به‌ئێستاشه‌وه‌بۆیه‌من پێموایه(مالیکی به‌نهێنی له‌کوردستانه). لێ خه‌مساردی و نزمی ئاستی هوشیاری و هه‌ڵپه‌کردنی وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه‌ی شه‌خسی و پیرۆزکردنی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌ویی و پاوانخوازی وسه‌پاندنی عیباده‌کردنی حزبی به‌قیبله‌کردنی، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م لاسه‌نگیه‌ن له‌به‌رامبه‌ر تواناکانی مالیکی بگره‌بۆ به‌رامبه‌ره‌کانی دیکه‌ش .
دێمه‌وه‌سه‌ر مالیکی : ئه‌مه‌ش مانای سۆزداری و سه‌رسامیم ناگه‌یه‌نێ بۆ مالیکی به‌ڵکو مه‌به‌ستم قوڵبونه‌وه‌یه‌له‌حه‌قیقه‌تی خودی مالیکی چونکه‌مرۆڤ له‌ڕێی تێگه‌یشتنه‌وه‌یه‌ده‌توانێ بڕیاری سه‌رکه‌وتوانه‌بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی بدات. مالیکی ئه‌و پێناسه‌ساویلکانه‌نیه‌که‌ده‌خرێته‌سه‌رزاری شه‌قام. به‌ڵکو مالیکی که‌سێکی سیاسی زۆر به‌هێزه، ڕاستگۆ و به‌جورئه‌تیشه‌له‌مه‌ڕ بڕیاره‌یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کاندا هیچ بڕیارێك به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی پێشوه‌خت نادات . مالیکی له‌و ماوه‌که‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا توانیویه‌تی کۆمه‌ڵێ ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌به‌ده‌ست بهێنێ، له‌مل ملانێکاندا توانیویه‌تی نه‌یاره‌کانی توشی نوشست بکات، له‌کۆمه‌ڵێ ئۆپه‌راسیونی سه‌رابازی له‌ناوخۆدا سه‌رکه‌وتوبێت، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکاییه‌کانیشی له‌هاوڕێیه‌تیه‌کی بچوکدا به‌ستۆته‌وه.! پێویسته‌ئێمه‌له‌م توانایانه‌یه‌وه‌تێڕوانینمان بۆ مالیکی هه‌بێت . هه‌رچه‌نده‌من پێموایه به‌هه‌ر هه‌مو ئه‌مانه‌شیه‌وه‌ناچێته‌خانه‌ی ئه‌و جه‌به‌روته‌ی که‌ئێمه‌له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا له‌به‌رده‌میدا هه‌ڵبێین . له‌نێوه‌ندی ئه‌م توانایانه‌شیدا خاڵی لاواز هه‌یه. ده‌توانین سود له‌خاڵه‌لاوازه‌کانی وه‌ربگرین . منیش له‌وێوه‌ده‌دوێم ده‌ڵێم :
به‌ڵێ ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی جه‌نگێکی قورسه‌وه‌ڕوبه‌ڕوی مالیکی بوه‌ستینه‌وه‌و ده‌شتوانین ئێمه مالیکی له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندا ڕاگیر بکه‌ین..! به‌ڵام به‌جه‌نگێکی مه‌رجدار..... لکاو به‌قورسایی بیری نه‌ته‌وه‌یی و پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی تۆکمه‌ی نیشتمانی .. پرسیار ئالێره‌دایه‌ئایا ئه‌مه‌ده‌کرێت ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست