کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەژێر فشاری هه‌واله‌که‌ی کوردستانپۆستدا پزیشکی دادوەریی ددان به‌ ڕاستی مردنی عیرفان ئەحمددا ده‌نێت

Tuesday, 14/08/2012, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست 10سلێمانی
ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌سێک له‌ بنکه‌ی پۆلیسی رزگاریی له‌ سلێمانییه‌وه‌ ناردبووی بۆ کوردستانپۆست، له‌گه‌ڵ راپۆرتی پزیشکی له‌سه‌ر کوشتنی عیرفان ئه‌حمه‌د، بۆیه‌ به‌ دوایدا ئیمڕۆ سەرچاوەیەک لەپزیشکی دادوەری سلێمانی بە پەیامنێری کوردستانپۆستی ڕاگەیاند کە دوای بڵاوبونەوەی راپۆرته‌که‌ دواجار ڕێگەدرا ڕاستی شێوازی مردنەکەی بڵاوبکرێتەوە ئەو سەرچاوەیەی پزیشکی دادوەری ئەوەشی ووت ئەگەر فشاری یەکێتی نەبوایە ئەوا ڕاستی کوژرانی زانا حەمە ساڵحیشمان بڵاوده‌کرده‌وه‌، که‌ چۆن لەژێر ئەشکەنجەکوژرا
شایانی باسه‌ سایتی سبه‌ی و سایته‌ ئیسلامییه‌کانیش هه‌مان راپۆرتیان له‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ سه‌رچاوه‌که‌ بکه‌ن که‌ کوردستانپۆسته‌، هه‌ر وه‌ک چۆن کاک نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌ لێدوان و قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌یدا، بابه‌ت ونووسینه‌کانی کوردستانپۆست که‌ ده‌نگی ناڕازیی و خواستی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دژی ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌ وه‌ک سه‌رچاوه‌ بۆ قسه‌کانی به‌کاری ده‌هێنا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ددان به‌وه‌دا بنێت که‌ ئه‌مه‌ قسه‌ی خۆی نییه‌ و سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و نووسه‌رانه‌ن که‌ پێش گۆڕان ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یان هه‌بووه‌، که‌ پێشتر ئه‌مانه‌یان له‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ به‌ جنێو له‌ ده‌چوان، ئه‌مڕۆش هه‌ر هه‌مان جنێوی کوردستانپۆست به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌ڵین که‌ قسه‌کانی کاک نه‌وشیروان هیچی تازه‌ی تێدا نه‌بوو، هه‌مووی قسه‌ی کۆن و زانیاریی کۆن و جوێنه‌وه‌ی قسه‌کانی کوردستانپۆست بوو که‌ خه‌ڵکی زانیوێتی.

بۆ سەیرکردنی لینکەکە کلیکی ئەم لینکە بکەن:
http://www.sbeiy.com/UserFiles/File/raport/Irfan%20Ahmed.pdf

هه‌واڵه‌که‌ی کوردستانپۆست:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4cad06d6

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە