ئیدانهی سوكایهتی بهپهرلهمانتاری گۆران عهلی حهمه سالح دهكهین
Thursday, 26/03/2015, 12:00
وەک هەمووان ئاگادارن کە ڕۆژی ٢٥ی مارس لەنێو پەرلەمانی کوردستاندا دوو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆکاری ئەوەی پەرلەمانتاری گۆران ((عەلی حەمە سالح)) لێدوانی لەمیدیاکان لەسەر ئامادەنەبونی درێژ کردنەوەی مانەوەی بارزانی لەسەرۆکایەتی هەريم داوە ، لەبەرچاوی پەرلەمانتاران و کامیراوە لۆمپن ئاسا پەلاماری دەدەن و لە میدیاکانیشەوە شانازیی بەو کارە قيزەوەنەوە دەکەن.
ئێمە لە کاتێکدا ئەو رەفتارەی پارتی بەکارەساتێکی گەورە و پێچەوانەی هەموو بەهایەکی شارستانی دەزانین، بە هەموو شێوازێک هەوڵ وسیاسەتی چاوسوورکردنەوە بۆ بەزۆرە ملێ درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتدارێتی بارزانی سەرکۆنە دەکەین. ئەم ڕەفتارەی دوو پەرلەمانتارەکەی پارتیش بە مەترسی گەورە و بگرە کارەسات لەسەر ئازادی رادەربرین دەزانین. ئەودەمەی پارتی پەرلەمان دەکاتە مەیدانی هێرشی فیزیکی و بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ سەر پەرلەمانتاران لەسەر پۆستی فەیسبوک، بەو کردەوەیەی پێمان دەڵێت کە ئەو ئامادەیە شەقامەکان بکاتە مەیدانی خوێنڕشتن و کوشتار تاکو دەسەڵاتی داسەپاوی خۆی درێژە بکاتەوە.
ئێمە لە کاتێکدا بێشەرمی پارتی و سەرکوتگەریی هەوسار پچڕیوی بە توندی ئیدانە دەکەین، مژدە بە ئازادیخوازان دەدەین کە ئەم کردەوە دزێوە، ئەم تۆخبوونەوەیەی سیمای ملهوڕانەی پارتی نیشانەی نزیکبوونەوەی پسان و شکستێتی، ڕەوڕەوەی مێژوو بەهیج هێز و لایەنێک نەوەستاوە و بەپارتیش ناوەستێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست