خەڵكى ماستاوچى وابكەن عومەر مل خوارپۆستێكى باشتر وەردەگرێ
Friday, 10/04/2009, 12:00
2240 بینراوە
دەبینین لەكەناڵەكانى راگەیاندن بەتایبەتى كەناڵەبەردەوام هەواڵ خزمەتگوزاریەكەى كوردسات عومەر مورتاح سەردانى دەكرێت لەلایەن چەند كەسێكى ماستاو چیەوە ئەوكەسانە تەنها بۆ دەركەوتن و خۆقیت كردنەوە سەردانى ناوبراو دەكەن پێشتر نەیان دەتوانى لەپرسگەى ئەنجومەنى بەناو وەزیرانیش دابنیشن چونكە هەركاتێك بچى ئەوا كۆبونەوەیە وەك دام ودەزگاكان و وەزارەتەكان ئەم خەڵكانەى كەدەچنە سەردانى عومەر فەتاح كەسانێكن وەك دەڵێن خزمەتگوزاریان بۆ كراوەو ناوبراو كارى گرنگ گرنگى بۆ كردوون بۆدەست خۆشى كردن سەردانى ناوبراو دەكەن جەنابى عومەر مورتاح جگە لە گیرفان پركردنى خۆى وبنەماڵەكەى چیترى نەكردووە ئەگەر دەڵێن گرفتەكانى چارە سەر كردووە لەماوەى جێگریەكەیدا ئەوا وانیە ئەوەندەى ئەو كردویەتى بەهەموو كەسێك دەكرێ .ئەوبابەتانەى لەسەر گەندەڵى ودزى عومەر فەتاح وئەمسالەكانى دەنووسرێ وباسدەكرێ هەرهەمووى راستەو كەسیش بوختانیان بۆ ناكات یەكێتیش هەوڵ بۆ ئەوە دەدا كەپۆستێك بۆ عومەر بدۆزێتەوە بەڵام جارێ زووە باتۆزێك مانددیەتى بحەسێتەوە چونكە زۆر ماندوە مرۆڤێك هەندە خزمەتى كردبێ حەتمەن ماندو دەبێ پاشان خواگەورەیە شوێنێكى چەور هەر دەست دەكەوێ بیدەتێ كەبتوانێ بژێوى ژیانى ماڵ ومناڵەكەى تیا مسۆ گەر بكا.