لەسەر کەسایەتی و لایەنە ئیسلامیەکانە کە دان بە تاوانی لە ناوبردنی ئێزدیەکان بنێن و داعش وەک تاوانبار بناسێنن
Monday, 01/09/2014, 12:00
2289 بینراوە
هەروەکو خەلکی کوردستان و جیهان ئاگادارن لە ڕۆژێ ٣ ئابدا خوشک و برا کوردانی شەنگال و دەوروبەری کەزۆرینەیان هەلگری ئاینی ئێزیدین لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هێرشی بێ بەزەییانەیان دەکریتەسەر رووبەرووی تاوانی پاکتاو و لەناوبردن بوونەتەوە. هێرشەکانی تیرۆیستانی داعش بەمەبەستی لەناوبردنی ئێزدیەکانە چ وەکو ئایین چ وەکو کۆمەڵگە. تاوانەکانی رەشەکوژی و کۆکوژی بەکۆمەڵی ئەندامانی نێرینەیان، کوشتنی منداڵەکانیان،بردنی ئەندامانی مێیینەیان وەکو دەستکەوتی شەر و مامەلەکردن لەگەڵیان وەکو کاڵا و دەستدرێژیکردن بۆسەریان و فرۆشتن و هەراجکردنیان لە بازاڕەکانی داعشدا، ناچارکردنیان بەگۆڕینی ئایینەکەیان بە ئایینی ئیسلام، ئەو تاوانکاریانە هەموویان ئەو کردارانەن کە لە ئەنجامدانی تاوانی ژینۆسایددا روودەدەن. پێمانوایە هەموو کۆمەڵگە ئایینی و نەتەوەییەکان مافیانهەیە بە ئازادی و بێجیاوازی پیادەی بیروباوەر و ئایینەکەیان بکەن، ئەندامانی کۆمەڵگەکان بەبێ جیاوازی ئازادن لەوەی هەڵگری چ ئایین و بیروباوەڕێکن. مافی هیچ کەس و لایەن و گروپێک نییە تیکەڵی ئەو ئازادییەی ئەوان بێت، یا ناچاریان بکات ئایین و بیروراکانیان بگۆڕن. ئەنجامدانی تاوان لەبەر جودایی ئایین و رەگەز لە هەر جۆر و قەوارەیەکدا بێت جێگەی قبوڵکردن نییە و بەپێی یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان دەبێ سزا بدرێت. ئیمە دەستخۆشی لەو کەسایەتییە ئایینیانە دەکەین کە راشکاوانە تاوانەکەیان ریسوا کردووە و داعشیان وەکو تاوانبار ناساندووە.ئەوەی جیگای نیگەرانی ئیمەیە 28 رۆژ بەسەر ئەو تاوانانەدا تێدەپەرێ، کەچی تا ئیستازۆرلە لایەنە سیاسی و کەسایەتییە ئیسلامیەکانی کوردستان بەرامبەر بەو تاوانانە بێدەنگن، یان ئەگەر گوتنیشیان هەبووبێت ئەوا لە خانەی تکا و پارانەوە لە تیرۆریستانی داعش تێنەپەڕیووە؟ . جگەلەوەی لێرەولەوێ هانی جیهاد لەپێناوی ئیسلامدا لەلایەن کەسانی تووندرەوەکانیانەوە دەدرێت. هەر لەم رۆژانە لە ٢٠ تا ٢٢ ی ئۆگستی ، کۆنگرەی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان لە تورکیا بەسترا، لە نوسراوی کۆتایی کۆنگرەکەدا ئاماژە بە کێشە و نائارامیەکانی وڵاتانی موسوڵمان، کێشەی فەلەستین و کوشتاری نێوان شیعە و سوننە لە ئێراقدا دەکات، بەڵام بە وشەیەکیش ئاماژە بە تاوانکاریەکانی تیرۆریستانی داعش بۆسەر کوردانی ئێزدی لە شەنگال و دەوروبەریدا ناکات، ئاماژە بە کۆکوژیەکان و رفاندن و کۆیلەکردنی ژنانی کورد لە شەنگال ناکات. ئێمە پێمانوایە گومان لەوەدا نییە کە ئەوەی تیرۆریستانی داعش دەیکەن ئەنجامدانی تاوانە بە دڕندانەترین شێوە و مەبەستیان لەناوبردنی ئێزدیەکانە. وە ئەوەی لێرەدادەردەکەوێ جۆرێک لە تێگەیشتن و تەبایی لەنێوان لایەنە ئیسلامیەکان و تاوانکاریەکانی داعش بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی دەبیندرێت. بۆیە ئێمە لێرەدا لە کاتیکدا بەتووندی ریسوای بێدەنگی دووڕوویی رێکخراوی جیهانی زانایانی موسوڵمان دەکەین، ریسوای بێدەنگی ئەو کەسایەتی و لایەنە ئیسلامیانە دەکەین کە بێدەنگیان هەڵبژاردووە و داوا دەکەین .
١/ لایەنە ئیسلامیەکان هەڵوێستی فەرمی و راشکاوانەی خۆیان سەبارەت بە تاوانی ژینۆسایدکارانەی داعش دژ بە کوردانی ئێزدی رابگەیەنن، تاوانەکە بسەڵمێنن و وەکو تاوانبار رێکخراوی تیرۆریستی داعش بناسێنن. .
٢/ داوا دەکەین پەرلەمان بڕیاربدات لەسەر چوارچێوەی سزایەکی یاسایی بەرامبەر بەو کەس و لایەنانەی کە لەناوبردنی کوردانی شەنگال بەجۆرێ لە جۆرەکان رەوا دەکەن، یان هانی جیهاد دژی خەڵکی بێتاوانی ئێزدی لەبەر موسولمان نەبوونیان دەدەن. چونکە هەرکەسێ ئەو تاوانە بەجۆرێ لە جۆرەکان رەوا بکات، لەسەنگەری تیرۆریستانی داعشدایە و هانی تاوان و پێشێلکاری دەدات.
١/ قادر نادر .. چالاکوانی مەدەنی ، سوید
٢/ عەلی مەحمود ..چالاکوانی مەدەنی، هەولێر
٣/ شاخەوان شۆڕش ، نوسەر ، دانیمارک
٤/ مەریوان عەلی ، نوسەر ، هەولێر
٥/ خەلیل غەزالی ، نوسەر ، هولەندا
٦/ روناک ئەحمەد ، چالاکوانی بواری ژنان ، ئەلمانیا
٧ / د سالار باسیرە ، مامۆستای زانکۆ و نوسەر ، سلیمانی
٨/ ئەیهان محمەد ، سکرتیڕی رەوەندی کوردی ، فینلەندا
٩/ محمەد حسین ، رۆژنامەنوس . گەرمیان
١٠/ چومان عوسمان ، رۆژنامەنوس ، هەلەبجە
١١/بههرۆز جهعفهر سلێمانی توێژهری سیاسی و خوێدكاری ماستهر
١٢/ لەیلا شورەوی ، کارمەندی تەندروستی .. سوید
١٣/ سمکۆ سابیر ، رۆژنامەنوس ، گەرمیان
١٤/ رزگار سالح ، پێشمەرگەی دیرین ، هۆلەندا
١٥/ د ناجح گولپی ، چالاکوان ..هەلەنجە
١٦ شەنگار عەبدوللا ، رۆژنامەنوس ، سلیمانی
١٧/ شەمال محیدین .. قوتابی زانکۆ ، هەولیر
١٨/ ئارام مەلا نوری ، چالاکوانی مەدەنی ، گەرمیان
١٩/ هەورامان عەلی ، نوسەر ، فینلەندا
٢٠/ نەریمان ئەحمەد ئاغال ،جالاکوان ، سویسرا
٢١/ گولستان سەعید ، فەرمانبەر ، سلیمانی
٢٢/ عەباس نادر ، مامۆستا ، هەولیر
٢٣/ گۆران زاهیر عوسمان دیبەگەیی ، رۆژنامەنوس ، هەولێر
٢٤/ دانا جەلال ، نوسەر ، سلیمانی
٢٥/ محمەد عومەر ، رۆژنامەنوس ، هەولیر
٢٦/ سالار سیامەند ، مامۆستا ، مەخمور
٢٧/ کەژال نوری ، جالاکوانی ژنان ، هولەندا
٢٨/ سۆران کۆستە نوسەر ، نەرویژ
٢٩/ جەمال کریکار ، چالاکوان ، فینلەندا
٣٠ / د یاسین سەردەشتی ، مامۆستای زانکۆ ، سلیمانی
٣٢/ هیوا ناسح ، چالاکوانی مەدەنی ، سویسرا
٣٣/ رەنجدەر گراوی چالاکوانی مەدەنی ، بروکسل
٣٤/ کۆیار رەئوف ، جالاکوانی مەدەنی ، بەریتانیا
٣٥/ هادی حەمە رەشید ، رۆژنامەنوس ، هەلەبجە
٣٦/ کارزان کەریم ، رۆژنامەنوس ، هەولێر
٣٧/ هاورێی موتەلەب ، پاریزەر ، هەولێر
٣٨ / باهۆز شوانی ، کەرکوک
٣٩/ کامەران محمەد ، رۆژنامەنوس ، هەولێر
٤٠/ ئارام هادی ، ڕۆژنامەنوس ، سلییمانی
٤١/دیمەن شەریف ، ئەلمانیا
٤٢/ یوسف مەنتک ، رۆژنامەنوس ، ئەلمانیا
٤٣/ کامەران عەزیز ، نوسەر
٤٤ دەشتی بەرزەواری ، ڕۆژنامەنوس و فوتۆگراف ، هەولێر
٤٥/ لوقمان حاجی کەریم ، رۆژنامەنوس ، بەریتانیا
٤٦/ تەیب موعتەسەم ، هونەرمەند ، رواندز
٤٧/ سەلاح سۆفی ، جالاکوانی سیاسی ، سوید
٤٨/ سالار مامە ، جالاکوان ، هەولێر
٤٩/ هاوکار بورهان ، پارێزەر ، هەولێر
٥٠/ سۆزان سەعید ، تویژەر لەبواری فەلسەفە ، بەلجیکا
٥١/ کاوە نادر ، نوسەر ، هەولێر
٥٢/ عەدنان گلی ، جاودیری سیاسی ، سوید
٥٣/ ئاسۆ جەبار ، نوسەر و لیکۆلەرەوە ، ئەمریکا
٥٤/ رابەر رەشید ، رۆژنامەنوس ، کەرکوک
٥٥/ سەلاح الدین مەحمەد ، رۆژنامەنوس ، کەرکوک
٥٦/ شوان سابر مستەفا ، مافپەروەر ، هەولێر
٥٧/ زمناکۆ خەسرەو ، پزیشک ، ئەمریکا
٥٨/ حەمە عەلی ، چالاکوان ، هۆلەندا
٥٩/ ئەحمەد شوان ، جیرۆکنوس ، سوید
٦٠/ هاوریی ئەحمەد ، چالاکوانی بواری جینۆساید ، گەرمیان
٦١/ سەلام محمەد ، جالاکوان ، دانیمارک
٦٢/ ئاسۆ گۆران ، چالاکوانی مەدەنی ، بەریتانیا
٦٣/ خەندان جەزا ، چالاکوانی ژنان ، نەرویژ
٦٤/ كۆچهر مهنتك /شاعیرو چالاكوانی مهدهنی
٦٥ . شوان عوسمان ، نوسەر وپێشمەرگەی دیرین ، هولەندا
٦٦/ عەبدولا قەرەقولی ، جالاکوانی مەدەنی ، سوید
٦٧/ ئەنوەر سالح ، بیکار ، سلیمانی
٦٨/کامەران حەمە سالح ، نەرویژ
٦٩/ بەدرخان مەحمود ، رۆژنامەنوسی سەربەخۆ ، سوران
٧٠ / بارزان شامار ، ستۆکهۆلم
٧١/ شیوە ئەنوەر ، نەوریژ
٧٢/ هەندرین فەرەج هەورامی ، رۆژنامەنوس ، بروکسل
٧٣/ هیمن مامەند ، رۆژنامەنوس ، هەولێر
٧٤/ کاروان ئۆرنسدال ، مامۆستا ، سوید
٧٥/ ئامنج ئیبراهیم عەلی ، نەرویژ
٧٦/ نیان محمەد حسین ، مامۆستا سوید
٧٧/ئەرسەلان ئاغا سلێمان ، مۆستا سوید
٧٨/ پەروین عەزیز ، چالاکوانی مەدەنی ، سلێمانی
٧٩/ هیمن رەئوف ، نوسەر ، کەنەدا
٨٠ / سەفین مەلا سابیر ، کرێکار ، سلیمانی
٨١/ نەهرۆ عاللایی ، رۆژنامەنوس ، هەولێر
٨٢/ ئاسۆ کەمال ، نوسەر ، بەریتانیا
٨٣/ فەرمان خیلانی ، چالاکوانی مەدەنی ،بروکسل
٨٤/ جیهاد محمەد ، چالاکوانی مەدەنی ، نەرویژ
٨٥/ عیسا خدر ، رۆژنامەنوس ، هەولێر
٨٦/ ئحسان ئەمین ، رۆژنامەنوس ، سوید
٨٧/ فائیزە فوئاد ، نوسەر ، کەرکوک
٨٨/ هەژار کاکەیی ،چالاکوانی مەدەنی ، کەرکوک
٨٩ / ئەیار باقی ، پێشمەرگەی دیرین ، سوید
٩٠/ بەختیار سمایل ، پێشنمەرگەی دیرین ، سوید
٩١/ گەرمیان پور ، رۆژنامەنوس ، گەرمیان
٩٢/ شامیل قادر ، بنەمالەی قوربانی ئەنفال ، گەرمیان
٩٣ / ماردین حاجیاوەیی ، چالاکوانی مەدەنی ، بەریتانیا
٩٤/ میران سالح ، چالاکوانی مەدەنی ، بروکسل
٩٥/ جەمالی سەید سادق ، جالاکوانی مەدەنی ، کەنەدا
٩٦/ رزگار شوانی ، رۆژنامەنوس ، سوید
٩٧/ ئاسۆ بیارەیی ، نوسەر ، سوید
٩٨/ ڤیان کەریم ، مامۆستا ، سوید
٩٩/ هەردی شیروانی ، جالاکوانی مەدەنی ، نەمسا
١٠٠ / رەئوف سۆفی ، جالاکوانی مەدەنی ، بەریتانیا