له ڕۆژی ده‌نگداندا پیاوه‌کانی پارتی و یه‌کێتیی له ئه‌وروپا په‌لاماری خێزانێک ده‌ده‌ن
Tuesday, 09/03/2010, 12:00
هه‌ڵبژاردن، سه‌ره‌تایترین کایه‌یه، که خه‌ڵک بتوانێ ئازادانه ده‌نگی خۆی تێدا تاقی بکاته‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌گه‌رچی کورد به‌ده‌ستی خۆی و به‌ویستی خۆی، خۆی خزانه‌وه باوه‌شی ئه‌و ووڵاته‌ی ناوی عێراقه و به ئیمزای تاڵه‌بانی بۆ خاتری عامر مو‌سا لکنێنرایهوه به عێراقه‌وه، کوردستانی باشووریش بوو به به‌شێکی دانه‌بڕاو له وڵاتی عه‌ره‌ب و عێراق، به‌ڵام قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه .خه‌ڵک ئازاده چۆن چاره‌نووسیان دیاری ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌یه وه‌ک مێدیایه‌کی کوردیی ئۆپۆسیزۆن و چاودێرێکی سیاسیی ڕووداوه‌کان . له هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌ی کورد تێیدا نیشته‌جێیه، به‌بێ ڕه‌چاوکردنی کوردان هه‌ڵگری هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌کی باوه‌ڕ پێکراوی خۆیانن ، به‌ڵام له‌وه‌ش نابورین، که که‌سانێکی بورده‌ڵه و دۆڕاو هه‌ڵده‌ستن به‌ئازاردان و زامدار کردنی هاو نیشتمانیانی خۆیان له پێناو ده‌سکه‌وتێکی کاتی، یان چوونه‌وه‌یان بۆ کاره کۆنه‌کانیان که سیخوڕیی و جاشایه‌تییه.
به‌ڵێ له‌ڕۆژی دووهه‌می هه‌ڵبژاردندا له ووڵاتی سوئید له‌شاری یۆته‌بۆری چه‌ند که‌سێک به مانای وشه چه‌وره و سه‌رسه‌ریی، له‌ده‌ورو به‌ری ئه‌نگرێد هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر خێزانێکی کورد و له پیاو ژن و منداڵه‌که‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌و قاره‌مانه‌نه ڕۆڵه‌کانی پارتی و لۆگۆی ئۆتۆمۆبێله‌کانیان لیستی به‌ناو هاوپه‌یمانیی کوردستانیی و ئالاڕووزهردهکهی پارتی شاهیدیان بۆ ده‌دات، دوای پشکنینی پۆلیس ده‌رکه‌وت ئه‌م پیاوانه مه‌فره‌زه‌یه‌کی جه‌ربه‌زه‌ی پارتین و هاتوون بۆ ڕه‌بایه گرتن له ووڵاتی نه‌رویژه‌وه بۆ سوئید.
ئه‌م که‌سانه، له لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌وه که داوایان لێده‌کرێت، تکایه ڕێگه چۆڵکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچین. له‌کاتێکدا ئه‌م خێزانه ده‌چونه بازاڕ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به هه‌ڵبژاردنه‌وه نه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌مانه دوور له‌هه‌موو به‌هایه‌کی ئینسانی و ئه‌خلاقی هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ئه‌م خێزانه کورده و به‌دارو به‌رد لێیان ده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه هه‌ڵدێن و ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ ده‌که‌ن ،
کوردستانپۆست بۆدڵنیابوون په‌یوه‌ندی کرد به‌شوێنی ڕووداوه‌که‌وه و توانی که‌سه زامداره‌که‌ش بناسێنێ ، ناوی هه‌موو ئه‌و تاوانباره ترسنۆکانهشمان په‌یدا کردوه و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی دادگا ده‌بین ،چونکه ئه‌و خێزانه‌ی ده‌ستدرێژیان کراوه‌ته سه‌ر پۆلیسیان ئاگادار کردوه و سکاڵای خۆیان تۆمارکردوه.
ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ باجی ئه‌م سه‌رکه‌شیه‌ی بدات، که له‌ڕێگه‌ی چه‌ند که‌سانی ئاست نزمیی وه‌ک ئه‌مانه، ئه‌و وێنه قێزه‌ونه له ئه‌وروپا و ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا بڵاوده‌که‌نه‌وه. ده‌سه‌ڵات، کوردستانی له‌هه‌موو به‌هایه‌کی ئینسانی دابڕیوه و هه‌موو پێشێلکارئیهکیان ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن. ده‌یانه‌وێت له ئه‌وروپاش هه‌مان ڕه‌فتار بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت ترس و تۆقێن له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵکانی بوردهڵهوه بڵاو بکه‌نه‌وه و ئامانجی گڵاویان بپێکن ، به‌ڵام ده‌بێ کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان پهچهکرداریان هه‌بێت و بهرسیفی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێن و ته‌زویرچییه بده‌نه‌وه .
تێبینی: ئه‌و وێنه‌یه له ئه‌رشیڤه‌وه وه‌رگیراوه، په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌وه نییه، به‌ڵام وێنه‌ی لیدانه‌که به ڕاستیی گیراوه، به‌مزوانه که خرایه ناو یوتوب بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست