بەدرۆ خستنەوەى هەواڵێك لە كوردستان پۆست
Monday, 03/08/2009, 12:00
بەداخەوە كە 2/8/2009 لەسایتەكەتاندا لە ژێر ناوى (مالیكى: بەناچارى پیرۆزباییم لە بارزانى كرد) باسێكى تێكەڵ كردوە لەگەڵ تۆمەتێكى بێ بنەمادا .. گوایە مامۆستا سهلاح الدین ئەمیندارى گشتى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان نەسریەى تایبەتى هەیە لەلایەن بەڕێز مسعود بارزانى یەوە وئێستە بڕاوە.
ئێمە لەمەكتەبى بەرێز ئەمیندارى گشتى یەوە سەرلەبەرى ئەم هەواڵە رەتدەكەینەوە وجگە لە بودجەى حزب كە (450.000.000) دینار ، كە لەلایەن وەزارەتى دارایى یەوە دەدرێ بە یەكگرتوو هیچ جۆرە بودجە ویارمەتى یەكى تر لە حكومەت وسەرۆكى هەرێمەوە وەرناگیرێ نەبۆ حزب ونەبۆ ئەمیندار گشتى ..
دەبوو بۆ ئەم جۆرە هەواڵانە (كوردستانپۆست) لەسەرچاوەى پەیوەندیدار ودروست دڵنیا بێتەوە ئەوسا ئاوەها بڵاوى بكاتەوە.
سەبارەت بەوەش ئاماژە بە ئەندامێك لە مەكتەبى ئێمە كراوە ، ئەوەش بەدرویەكى شاخدار دەزانین وتەحەدا ئەكەین كە ناوەكەى دەربخەن ئەگەر ئەێڵى هەیە ..
دوور نیە ئەمە لەهەمان سەرچاوە بێ كە پێش ماوەیەك لەگۆڤارى رێگا ژمارە (15) بەروارى (20/7/2009) لەسەر زارى كەسێك بڵاوكرابووەوە كە لەكاتى خۆیدا بەدرۆ خرایەوە.
بێگومان مافى یاسایى خۆمانە لێ پێچانەوەى یاساسى لەو سەرچاوەیە بكەین ..
وتەبێژێك لەمەكتەبى ئەمیندارى گشتى
یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان
3/8/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست