کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەكەكە بەتەماى ئاشتیە و پەژاكیش بەتەماى شەڕ.

Thursday, 15/04/2010, 12:00


بەڕێز نەژادى حاجى برایم بابەتێكى لەسایتى كوردستان پۆست بڵاوكردۆتەوە لەژێر ناونیشانى (پەكەكە بەتەماى چیە)منیش بەپێویستم زانى بەكورتى چەند سەرنجێك لەسەر نوسینەكەى كاك نەژاد ببێژم براى بەڕێزم كاك نەژاد ئەو ڕۆژەى توركە فاشیستەكان پیرى پیرۆزیان زامدار كرد لەبەرپرسێكى پەكەكەم پرسى بۆچى ئاگرى شاهۆ ئەندامى كۆردیناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان لەسەر ئەگەرى لەسێدارەدانى حسێنى خزرى هەڕەشەى زۆر توند لەئێران دەكات و كەلەڕاستیدا پەژاك هەر هەڕەشەیەكى كردبێت تەنیا پڕوپاگەندەى ئیعلامى نەبووە بەڵكو گەیاندوویەتە شوێنى خۆى وەكو تۆڵە سەندنەوەى فەسیح یاسەمین ئیحسانى فەتاحیان ئەى گەلۆ ئێوە بۆچى و تاكەى ئاشتیخواز دەبن لەبەرامبەر مشتەكۆڵە فاشیست و ڕیسواكانى تورك وەڵامێكى ئەوتۆم دەست نەكەوت و بێ ئومێد بووم بەڵام ئیمەیلەكەم كردەوە لەلایەن كوردپەروەرێكەوە لێدوانێكى موراد قەرەیلانم بۆ هاتبوو كەتۆزێك نائومێدیەكم ڕەویەوە بەڵام وەكو بەڕێزتان لەنوسینەكەتاندا ئاماژەتان پێكردووە هێشتاش ماویەتى كاك نەژاد لەبەشێكى ترى نوسینەكەتدا ئاماژەت بەبێ هەڵوێستى هەرێمى كوردستان كردووە لەبەرامبەر پەلاماردانى بەڕێز ئەحمد تورك ئەمە سیاسەت بێدەنگ بوو ئەى بۆچى ڕاگەیاندن وەكو هەواڵیش باسى نەكرد بەڵام تۆ سەیربكە چۆن هەوڵە چەواشەكاریەكانى ئاكەپە دەكەن بەهەواڵ و بۆمانى دەخوێننەوە كە گوایە بەنیازن دەستوور بگۆڕن بەڕاستى ئەمەیە دەستوور گۆڕین من دڵنیام ئەگەر هەڤاڵانى پەكەكە لێم نیگەران نەبن توركیا لەترسى ئەو گەلەى لەشارە گەورەكانى توركیا دێتە سەر شەقام ئەو بەرپرسە ئەمنیانەى لەسەر كارلاداوە نەك لەبەر نیەت پاكى پەكەكە كورد جوانى ووتووە ئەگەر دەستێكم پێنەبڕدرێت ماچیشى ناكەم یاخود وەكو بەڕێزیشتان ئاماژەتان پێكردووە مست لەدرێشەى دەگەڕێتەوە بەڕاستى جێگەى سەرسوڕمانە كەئێمە چاوەڕوان بكەین كەخەڵكى لەسەرمان بێتە وەڵام هەروەها خاڵێكى ترى سەرنج ڕاكێش ئەوەبوو بەلامەوە ئەگەر درۆشى كردبێت دەنیز بایكالأ هێرشەكەى سەر بەڕێز ئەحمد توركى ئیدانە كرد ئەى بۆچى هەرێمى كوردستان ئیدانەى نەكرد ئەمە پرسیارێكە و پێویستى بەوەڵامێكى باوەڕپێكراو هەیە هەروەها وەكو بەڕێزیشتان دەپرسن دەبێت ئێمەش بپرسین گەلۆ پەكەكە تۆڵەى دڵۆپە خوێنەكانى سەر سمێڵە سپیەكانى بەڕێز ئەحمد تورك دەكاتەوە یان بەئاشتیان دەسپێرێت بۆ ئەوەى تۆڵەى ئەم دڵۆپە خوێنانە بكاتەوە خوێنەرانى بەڕێزیش ئێوە دەتوانن بۆ بینینى پەلاماردانى بەڕێز ئەحمد تورك كلیكى ئەم لینكە بكەن:
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=1025&Cor=1&Besh=Hewal


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە