کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرش بۆ سەر ئاسۆس هەردی درێژەی هێرشی دەسەڵاتە بۆ سەر ئازادی

Wednesday, 31/08/2011, 12:00


پێویستە بە ناڕەزایەتی جەماوەری شکستی پێ بێنین
لەدرێژەی هێرشەکانی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بۆ تۆڵە سەندنەوە لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان دوێنێ ئاسۆس هەردی ڕۆژنامەنوس کەوتە بەر هێرشێکی دڕندانە و بریندارکرا. دوبارەبونەوەی ئەم هێرشانەی ئەندامانی دەزگاکانی پاراستن و زانیاری و دەمامکدار و سەیارە بێ ڕەقەمەکانی میلیشیاکانی پارتی و یەکێتی دەرخەری سیاسەتی داڕێژراو و بڕیارلێدراوی ئەم دوو حزبەیە بۆ کۆتایی هێنان بەو دەنگە ناڕازی و بزوتنەوە جەماوەریە ناڕازیەی بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دەسەڵاتەی هێنایە لەرزین. 
ئەم دوو میلیشیا دەسەڵاتدارە لە ڕووکاردا سیاسەتی چەواشەکاری و بڕیاری درۆ بەناوی سەرۆکی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و سەرکردایەتی حزبەکایان دەردەکەن و لە پشتیشەوە دەزگای تیرۆر و تۆقاندن و گرتن و ڕاونیان بەرەڵاکردوە . ڕۆژانە بەم کردەوانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان و هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکان و خەڵکی ناڕازی کوردستان نیشانی دەدەن کە قانون و دادگا و ئازادی لە دورگەی دەسەڵاتی میلیشیایدا تەنیا فریوکاریە و هیچی تر. خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان لەسایەی ئەم حزبانەدا ناتوانێت بە ئارامی و ئازادی بگا و لە دەست سەرکوت و گەندەڵی ئەم حزبانە ڕزگاری بێت.هەربۆیە ئەم ڕوداوەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی و هەموو ئەم هێرشانەی تر کە لە ١٩ نیسانی ئەمساڵەوە دەزگا سەرکوتگەرەکانی دەسەڵات ڕوی لە نانەوەی ترس و تۆقاندنی ئازادیخوازانە و هیچ ڕێگایەک و پەنابردن بۆ لێکۆڵینەوەکانی دەزگا حکومیەکانی دەسەڵاتداران و بڕیارەکانی سەرۆکەکانیان ناتوانێت ئاکامێکی هەبێ و تەنیا ڕێگا بەڕێخستنی ناڕەزایەتی جەماوەری و بەرفراوانە لە ئاستی سەراسەری کوردستان و جیهاندا بەڕوویاندا و شکست پێهێنانی ئەم سیاسەتی سەرکوت و تیرۆرەی دەسەڵاتە. 
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لە کاتێکدا ئیدانەی ئەم دەستدرێژیە دەکات بۆ سه‌ر ئاسۆس هەردی، هاوکات بانگه‌وازی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان ده‌کات که‌به‌هێنانە مەیدانی ناڕەزایەتی به‌رینی جەماوەرییان وه‌ڵامێک به‌م دەستدرێژیانه‌ بده‌نه‌وه‌ وسنورێکیش بۆ په‌لاماره‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆسه‌ر ئازادیخوازان و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان دابنێن.
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە