کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نوسین و ڕادەربڕین وەك فاکتەرێکی پێویست بۆ ئێمەی کورد !

Wednesday, 28/11/2012, 12:00






بۆ گه‌یشتن بە ئاره‌زوو خواسته‌کانمان که‌ ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌ر تاکێکی ناو کۆمه‌ڵه،‌ تووشی ململانێ و رێگرێکی زۆر ده‌بیین هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ جیاوازی بیرکردنه‌وه و‌ ئاره‌زووەکانمان که‌ زۆر جار له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژێن ناگونجێ ،
کەگومانی تێدا نیە هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی کۆمه‌ڵگاکان وپێکه‌وه‌ ژیانمان ئه‌و فاکته‌ره‌ مرۆڤایه‌تیانه‌ی لامان به‌رچاوده‌کەوێ بووه‌ته‌ هۆی جیاوازی وناکۆکی له‌نێوان تاکه‌کان که‌ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شێوەو شێوازی ژیانه‌ی که‌ به‌راستی ده‌زانین بۆ خۆمان، ئه‌و شیوازوو شێوه‌یه‌ش راست بێت یان هه‌ڵه‌، به‌ڵام وامان لێده‌کات که‌ هه‌موو هێزو توانایەکی خۆمان بخه‌ینه‌گەڕ بۆ گه‌یشتن بەو ئاره‌زوو وئامانجانه‌ی کەهه‌مانه ،
‌ئه‌وه‌ی هه‌موو له‌سه‌ری رێکه‌وتووین ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ گه‌یشتن بۆ‌ درووست کردنی به‌ڵانسێک بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ژیانمان، که‌ هه‌موو بتوانین له‌پاڵ یه‌ک پێکه‌وه‌ بژێن وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌ تاکایه‌تێکانی خۆمان وبه‌رامبه‌ر بپارێزین له‌سه‌ری، بوونی ئه‌و پرنسیپی ئازادیه‌یه‌ که‌ ئاره‌زووی هه‌موومانه‌و هه‌ر تاکێکی ناو کۆمه‌ڵ به‌راستی ده‌زانێ بۆ خۆی ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئازادیه‌ زۆرجار له‌گه‌ڵ بیری لایه‌نی تر ناگۆنجێ و به‌هه‌ره‌شه‌و مه‌ترستی ده‌زانێ بۆ شێوه‌ی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندێکانی ،
کەدەبینین ئێمه‌ی کورد، وه‌ک میلله‌تێکی ژێرده‌سته‌، که‌ ساڵه‌های ساڵه‌ خه‌بات له‌پێناو ئازادی خاک ومیله‌ت ده‌که‌ین وهه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌مان له‌پێناو ئه‌و ئازادیه‌ داوه‌، له‌هه‌موو میله‌تێک زیاتر پێویستیمان به‌ ئازادی بییرو نووسین هه‌یه‌، بێ بوونی ئازادی بییروبۆچوون هه‌میشه‌ خه‌بات و کاره‌کانمان له‌ژێر مه‌ترسی وهه‌ره‌شه‌ خۆی ده‌گرێته‌وه‌ ،
دەبینین ئەمڕۆ لەکۆمه‌ڵگا دیموکراسی ومه‌ده‌نێکاندا له‌سه‌ر پرنسیپه‌ دیاریکراوه‌کانی، یاسا ده‌کاته‌ خاوه‌ن بریار، یاسایەک که‌ مافه‌ سه‌ره‌تایی وگشتێکانی هه‌موو تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ ده‌پارێزێ، بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ تاکه‌ بیری ده‌سه‌ڵات وبۆچوونه‌ سیاسێکانی، دوور له‌ هه‌موو رق وقینه‌یەک به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڵوێستێک که‌ لایه‌نه‌کانی تری ناو کۆمه‌ڵ هه‌یانه‌. یاساو پرنسیپه‌ مه‌ده‌نێکان له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه‌ن، هیچ که‌س ولایه‌نێک ناتوانێ هێزی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و مادێکانی به‌کاربهێنێ بۆ رێگاگرتن له‌ بیروو خاسته‌کانی به‌رامبه‌ره‌کان ،
وە هاوکات ئەمڕۆ دەبینین کە لەکۆمەڵگای کوردیدا زۆرترین قسەکەر هەیەو لەبەرامبەریشیدا جێ ی داخە کە زۆرترین سەرکوت و ترس و بێدەنگیش هەیە کەئەمەش کۆمەلگا بەرەو وێرانەی و تاکی کوردیش بەرەوە هەڵدێر دەبات ، هەر جۆرە هەڵچون و خۆپیشاندانێکیش لەهەر کات و ساتێکیشدا دواجار قوربانیەکی تری کۆمەڵگای لێدەکەوێتەوە ئەگەر پلان و نەخشە داڕیژی بۆ نەکرابێ پێشوتر و تەنیا ئەنجامی سەرکوتی و خۆخواردنەوەی خەڵکی بوبێ !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە