ئێوە پاشکۆی کێ بون ؟
Saturday, 16/11/2013, 12:00
لە پەڕتوکی کۆماری ١٩٤٦ز کوردستاندا ، ویلیان ئینگڵتۆن ، ئاوا دەڵێ :
لەرووداوی شەڕی دووهەمی جیهانیدا بۆ ئەوەی روسەکان بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندی ئابوری وسیاسی لە ئینگلیسیەکان وئامریکایەکان وەدوا نەکەون هەموو کارێکیان کرد !ئەوکات کە کۆماری کوردوستانیان بەجێ هێشت (پاش ئەو هەمووە قەولو قەرارە کە بە بەرپرسانی کۆماریان دابوو) وکۆمار تێکچوو لە نوێنەری شوڕەوی لە نەتەوەیەکگرتوەکان / ئاند رە گرۆمیکۆیان پرسی ؟ / چارەنوسی کوردەکان وکۆمار چی لێ بەسەر دێ ؟ گوتی : ئەوە کێشەیەکی ناوخۆییە وئێمە ئیزنی دەست تێوەردانمان نییە !؟ ./......... / !
لەیەکێک لە سایتە کوردیەکاندا وتووێژێکی کورتی جەنابی مەلا عەوڵای حەیاکیم وەبەر چاو کەوت ، لەو وتووێژەدا دەربارەی / پژاک / پرسی لێکرابوو؟ نابراو دەفەرموێ : پژاک پاشکۆی / پ،ک،ک / یە لەبەرامبەر بەئێراندا بەکاری دێنن ! بێکاری ٣٤ساڵ دووری لە سیاسەتو لە خەبات هەڵبژاردنی نشینگەی کەمپەکانی کۆی سەنجەق هەر ئیو شێوە ئاخاوتنەی لێ هەڵدێنجرێ . کۆماری مهاباد وبەڕێوە بەرانی ئەو کۆمارە بە تایبەت نەمر پێشەوا لەسەر تەواوی کەمو کورتەکانی ئەو کات (٦٨ ساڵ لەوەی پێش)و ئەو تڕاژیدیایانەی کە دەوڵەتی کومونیستی شوڕەوی بەسەی هێنان چۆن کۆمەڵەی .ژ. ک، یان بۆ کردینە / حیزبی دێمۆکڕات / بۆنەوتی باکوری ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئێران / قەوامولسەلتەنە / بەدزی سازان وئاو بەئاوری کۆماردا کراو خودموختاری بوو بە تراویلکەی مێژوو کە قەتی نەگەیشتینێ ، فیداکاری پێشەواو هاورێیانی کە خەڵکیان جێ نەهێشت لەوسەردەمەشدا هەر لەسەر یادو زەیەنی خەڵکادا دێو دەچێ .
شەهید پێشەوا ، یەکەم دەبیری ئەوحیزبەبوو دوای ئەوەی کە روسەکان کۆمەڵەی ژ، ک ، وەرگەڕاندە حیزبی دێمۆکڕات ولەپاش ئیو کارەساتە دڵتەزێنە کەبەسەر کۆمار هات ، میرات گرانی ئەوحیزبە هەتا ئەوڕۆ ١٥ کۆنگرەیان بەستووە لەبستنی ئەو کۆنگرانەدا هەزاران پرسیاری بێ وڵام بێ جواب ماونەتەوە؟ دەڵێن گریانیش دڵی خۆشی گەرەکە !روداوەشاراوەکان ، گەتنە نەگوتراوەکان ،..........و منێش وەک تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە کە دووبراوپێنج ئامۆزام لەدەست داوە بە مافی خۆمی دەزانم چەند پرسیارێک ئاڕاستەی مەلا حە یاکی بکەم ؟
یەک: لە گۆنگرەی ٢ی حیزبەکەتدا لەبارەی پێشەوادا چۆنتان هەڵوێست نواند ؟ کام دەستەواژەتان بەکار هێنا؟
دوو: کۆنگرەی سێ یا کۆنفڕانسی سێ بۆ دوکتور قاسملو پێیدادەگرت کە ناوی کۆنگرەی دووی لەسەر بێ ؟
سێ : لەکۆنگرەی چوار دالە مهاباد دوکتور قاسملو لەسەر چی زیز بوو ؟ پاشێن بەدەم گریانەوە فەرموت ، دەچم دەیهێنمەوە !
هەر ئەو کات شەهید رەسوڵی بابی گەوەرە ناوی ، مەلا گرینۆکی بۆ هەڵبژاردی !
چوار : ئەو ئەدەبیاتەی لە پەڕتوکی ، خیانەتەکانی قیادە مۆوەقەت دا،بەکار هێنراوە .، هی جەنابت نییە ؟ شەهید قاسملو قەت خۆی راستەوراست لە شێوە نوسینانەنەدەدا .
پێنج : ١٩٩٦ ز کاتێک کە قزڵباشەکانی سەردەم بەهاو کاری مامە شاڕۆنی ون هێرشیان کردە سەر کۆیە لە نێوان ئێوەردا چۆن قەرارێک دەچوو ؟ کە هەتا ئەوڕۆش کەس ناوێرێ دەست بخاتە ناو هەمبانە بۆرینەی ئارشیوی کارەکانتان چون تاقە رستە یەکی راستی لێ بەدیناکەم . (رۆڵەی شەهیدی نەتەوە کەشمان لە جێگای خۆی کە بۆمن لەو پەڕتوکە بەنرخترە کە لەسەر رانت دانەنەوە .)
شەش : لە چەند کەسی دەروێشئاسام بیستووە کە دەڵێن مەلا عەوڵا کوردیزانێکی شارەزایە !جەناب هەتا ئێستێ لە کۆیەو لە هەندەران ولەهەر کوێ ،،،، چەند سمینارو کۆڕو کۆمەڵی ئەدەبیت ساز کردووە ؟ چەندە توانیوتە ئاڵوگۆڕ بەسەر رێنوس ورێزمانی کوردیدا بێنێ ،کوا بەرهەمە کوردیەکانت ؟ ئەرێ دەتوانی بەزمانی فارسی سمینارێک بەڕێوە بەری ؟ (هەرچەند لەم بوارەدا کەسی خۆت هەیە ، ماشەڵڵا کا خالید عەزیزی فارسیگۆیەکی وەستای .
حەوت : لەشەڕی ئێوەو کۆمەڵەدا هەر نەبێ دوو بابەت ونە وناگوترێ ،داوای لێبوردن لە خەڵک لە رۆژهەڵاتی وڵات ، ناوی ئەو کەسانەی کە لەو شەڕە کوردنەخوازانەدا بە فیڕۆ چوون .ناوایان چییە ؟ شەهید یا گیانبەخت کردوو یا فەرموو ناویان بۆ دیاری کەن !
هەشت : دوایین کاسێتی شەهید قاسملو کەلەگەڵ پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا لە ئوتریش پێش ترۆرکردنی تۆمار کراوە لە لەی کێێە ؟بۆ ئاشکرای ناکەن ؟
نۆ : هەتا کەی ئزمونی باشور دەپارێزن ؟دەفەرمون کۆماری ئیسلامی لەوە لاوازتر نابێ ! لەوەش بترازێ ئەزمونی باشور بەهێزە چون بۆتە پاشکۆی قزڵباشی سوننی ئەردۆغان .
جەنابت لە سوختەیی وفەقێتەیی ومەلایەتی دەس تت کردووە بە قوڕعان خوێندن یان ئینسافی ئایینیت هەبێ یان ئینسافی سیاسی ، هەتا کەی لنین و مائۆ . روس و ئەمریکی و ئەوانی دیکە ...... حیزبمان بۆ دروست کەن ؟ پاڕتی ژیانی یازادی کوردوستان (پژاک) گوناعە هاوپەیمانیەتی لەگەڵ پ، ک، ک ،هەبێ ؟ هەرنەبێ لە روس وتورکو فارس و......بەنرخترن . گومانم لەوەدانییە کە مەبەستی سەرەکیت لەوەدایە کە ئە وڕۆ پ، ک، ک ، لەلیستەی ترۆری ئامریکاو ئوروپادایە (ئەو لیستە لەلای منی کورد بایی فلسێکە ولەلای ئێوەش بە قیمەتە) جەناب بڕۆن دوعا بۆ مام جەلال بکەن کە بە فیتویەکی لە قەندیل ئێوەی شۆڕ کردەوە بۆ کۆیە !کام ئاکاری پژاک بەدڵی ئێوە نییە کە کۆماری ئیسلامێش پێی توڕەیە ؟
وشەی دێمۆکڕاتو بە دێمۆکڕات بو ن هەروا هاسان نییە ئە وە لەحاڵێکدایە ئێوەو کۆمەڵەکان جلەکانتان پێکەوە لە تەشتێکدا ناشۆن !وای بەحاڵی ئەو رۆژەی کە بۆ مانگێک دەسەڵاتی باشور لێتا خافڵ بێ .ئەو کاتەیە کە دەبێ بڵێن: هەڵوا دەچێتە سڵاوی تەڕەتیزە ! ؟
جەعفەر کەریمی/ ١٦/ ١١/ ٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست