کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسۆى شێخ نورى و ئاوات عبدول غەفور بون بە جێگرى هێرۆ

Thursday, 27/05/2010, 12:00


لەگەڵ هاتنى هێرۆ بۆ مەڵبەندى سلێمانى یەكەم ئیشى ئەوەبوو ئەو بەناو كادرانەى كە ئێستا لە مەڵبەندى سلێمانیدان , لایان بات بەو حسابەى ئەمانە بونەتە هۆى دۆڕاندن و تێك شكاندنى یەكێتى لە سلێمانى , یەكەم ئیشى لابردن و تڕۆ كردنى بەرزانى ئەحە سمێڵ بوو , دوایى ئەوە لابردنى مەلا جبار بوو , ئینجا دور خستنەوەى مامۆستا ئەكرەمە دزە كە بوو , بەڵام دیارە ئەم كارگێڕە دزەى وەختى خۆى لە گومرك لە سەر دزى دەركرا خێرى لە گومرك بینیوە بۆیە ئەمجارەش داواى گومركى كردۆتەو ە كەبینێرنەوە بۆئەوێ , وە لابردنى كەریم سەعید ئەوەى نەیزانى ناوى چوار ڕۆشنبیرى شار ى سلێمانى بڵێ , ئینجا كەوتە گواستنەوەو شوێن گۆڕكێ پێكردنى لێپرسراوى كۆمیتەكان و بەم هۆیەشەوە هەندێك لە لێپرسراوى كۆمیتەكان دەرنەچونەوە , وە بەرنامەى دواى ئەمەشى لابردنى هەردوو جێگرەكەى مەڵبەند بوو ئازادى تەندروستى و شێخ جەمالى تاسلوجە , وە واى لێ كردن تەنانەت لە هەڵبژاردنى كۆنفرانسى مەڵبەندا بە بڕیار ى هێرۆ نەیهێشت ئەم جووتە كەسیان خۆیان هەڵبژێرن و بڕیارە وەكو چاودێر بیان بەنە كۆنگرەوە بەبێ ئەوەى بتوانن دەنگ بدەن ,شبَخ جەمال ووتویەتى ((من چیم نەكرد بۆ ئەمانە , دڵى ئەو هەموو برادەرەم لە خۆم عاجز , من نەبومایە ئێستا مەڵبەند مەڵبەندى گۆڕان ئەبوو نەك یەكێتى , كەچى ئەمانەش ئەوە وەفاكەیانە , منیان تڕۆ كرد)) ئەم شێخ جەمالە ئەوەندە خۆى بە تاڵەبانى دەزانى زۆر جار ئەیووت لێپرسراوى مەڵبەندى شایەنى منە نەك بەرزانى ئەحە سمێڵ , كەچى وا هێرۆ لاى برد و ئەویش لە پێناوى تاڵەبانیدا چى خراپە نەما نەیكات بەرامبەر بە برادەرە زۆر نزیكەكانى و دەیان كەسى نان براو كرد بەناوى ئەمە گۆڕانە بۆ ئەوەى ئیتر كۆسپ نەمێنێ لەبەر دەمیدا , ئینجا ڕاپۆرتە درۆینەكانى بۆ دەزگاى زانیارى كەچى هیچى دادى نەدا و تڕۆێكى پیاوانە كرا , لە هێرۆ و تاڵەبانى وایە بە گۆڕِینى دەمو چاوەكان یەكێتى و مێردەكەى وەكو جارانیان لێ دێتەوە بەڵام وانیە , بۆیە دوو كەسیان لابردوە , دوو كەسیان لەوان خراپ تر و بەدناو تر هێناوە بۆ جێگرى هێرۆ , ئەوانیش ئاسۆى شێخ نورى و ئاوات عبدولغەفورە , هەمومان ئاسۆى شێخ نورى ئەناسین , لەو كاتەوە ى جێگرى پارێزگارى سلێمانى ودوایش پارێزگار بوە ئەزانین كە پیاوێكە لە ئاست هەموو كارو بارەكاندا بێ توانا و هیچ لە بارا نەبوە , لاى خەڵكى ئەم شارەش ئەوەندە خۆشەویست نیە ,ئەویى تریشیان ئاوات عبدولغەفورە كە ئەو لەنا و خانەقینیەكاندا كەس خۆشی ناوێ كەچى لەوێ ئیدارەى نەكردوە و هێناویانە بۆ سلێمانى وەكو ئەوەى سلێمانى كەسى ترى تیا نەبێت بێجگە لەوەى كەسێك لە دەرەوە بهێنێت و بیكەیتە دەعەجان بە سەر خەڵكى ئەم شارەوە , ئەوێك نەتوانێ بڕواتەوە شارەكەى خۆى و لەوێش كەس ئەوى نەوێ كەچى لێرە بیكەیت بە شت و پۆستى بدەیتێ و پۆستێك لە خەڵكى ئەم شارە داگیر بكەیت , كەواتە ئێستا ئاسۆ و ئاوات و هێرۆ حاكمى بەڕو بەحرى یەكێتین لە شارى سلێمانى , خەڵكى سلێمانى خۆش حاڵى لە خۆتان سلێمانى پیاوى تیا نەما ئاسۆ و ئاوات بكرێن بە جێگرى مەڵبەندەكەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە