خوێنه‌ری به‌ڕێز وه‌ڵامێك بۆ (زانای ئه‌ندازیار)
Saturday, 04/04/2009, 12:00
1199 بینراوە
ئه‌خره‌م
ناو براو بابه‌تێکی نوسیوه به ناوی(دلێر سید مجیدی خه‌یات و کۆمپانیای نۆکان)
له سایدی (کوردستان پۆست) له به‌رواری (4 -3 2009 )کاك زانا جه‌نابت زۆر باش ئه‌ناسم وه مرۆڤ پێوسته کاتێك له‌سه‌ر که‌سێك شت بنوسێت ئه‌بێت زۆر به ویژدان بێت ، وه خۆشی چاك بناسێت ، کاسبی له هه‌موو دنیادا جێگه‌ی ڕێزه جا کرێکاری بێت یان فه‌رمان به‌ر، جه‌نابت ئه‌ندازیار بویت له کۆمپانیای نۆکان کاری ڕێگاو بان و خانوت به‌روه‌و رووت کرابۆوه ئه‌گه‌ر هه‌چ که‌م وکوڕییهك هه‌بێت له ڕوی ئه‌ندازیاریه‌وه یه‌که‌م تاوانبار تۆیت ، زۆر ڕێزت لێ ئه‌گیرا و زیاد له خۆت یارمه‌تی دراویت که له ژیانتا ئهلف و بێی کوردایت نه‌زانیوه ، من له پێشمه‌رگایه‌تی و دوای ڕاپه‌ڕینش له‌گه‌ڵ کاك دلێر کارم کردوه ،پیاوێکی زۆر زیره‌ك و به ته‌حه‌مول وه زۆر جوان بیر له کاره‌کان ئه‌کاته‌وه ئینجا بڕیار ئه‌دات . ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه که جه‌نابت به لاوازی جه‌سته ناوی ئه‌به‌یت به‌قه‌د هه‌موو ته‌مه‌نت خه‌باتی کردوه‌و ، هه‌ر ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه هه‌موو ته‌مه‌نی دانا بۆ بهروڕووبونهوهی دژی ڕژێمی دیکتاتۆر . به‌یانیان خواخوات بو به‌یانی باشی لێبکه‌یت . جه‌نابت به‌لاشه چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پیاوه قارهمانهیت ئه‌وه هه‌موو داخه‌که‌ی خۆت بوو ڕشتت . سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی که به بێوژدان باست کردوه که بشت بینێ زۆر ڕێزت لێئهگڕێت ، له کۆمپانیای نۆکان به سه‌دان خه‌ڵکی کوردستان کاری تیا ئه‌کات و وه (جه‌نابت زۆر زۆر سود مه‌ند بویت به مه‌رجێك بۆ 1 ڕۆژێش ماندو نه‌بویت بۆ کوردایه‌تی ئێستاش ده‌مت له خۆت دڕێژتره)، پرسیار ؟
1 چه‌ند ساله له نۆکانیت بۆ تا ئێستا ده‌نگت نه‌بوو ؟
2 خۆشه‌ویسترین که‌س که زۆرینه‌ی کات به یه‌که‌وه بون ئه‌ندامانی لیژنه‌که بوون زۆر ئێواران و زۆر زۆر ئێستا بۆ ؟
3 ئایا ئێستا خاوه‌نی چیت له سه‌روه‌ت و سامان ؟
(4 4 2009)