کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


مردووى قه‌برستان هه‌ڵسێته‌وه‌ یه‌كێتى هه‌ڵناسێته‌وه‌

Thursday, 10/10/2013, 12:00

1781 بینراوە






یه‌كێتى بۆ شكستى خوارد؟

له‌ دواى ئاشبه‌تاڵه‌ شومه‌كه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى و درووست بوونه‌وه‌ى شۆڕشى نوێ به‌ڕابه‌رایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، حیزبى شیوعى به‌ بیانووى دزینى فیكره‌ى چه‌پ له‌لایه‌ن یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌رانى كوردستانه‌وه‌،خۆیانكرد به‌ پاشكۆى سیاسه‌ته‌كانى مه‌لا مسته‌فا بارزانى و دژى یه‌كێتى ئه‌جه‌نگان و له‌ رێگاى قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كانیشیانه‌وه‌ هێرشى توندیان ده‌كرده‌ سه‌ر یه‌كێتى، ئه‌و پاشكۆبوونه‌ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى حیزبى شیوعى ئه‌و كه‌وتنه‌ كه‌وت تا ئێستا نه‌یتوانیه‌وه‌ له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ش دانیشێت ئه‌وه‌نده‌ توشى شه‌له‌لى سیاسى بووه‌.
سه‌رڕاى درووستبوونى ناڕه‌زایه‌تیه‌كى توند له‌لایه‌ن به‌شى هه‌ره‌ زۆرى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان دژ به‌ رێككه‌وتننامه‌ى به‌ناو ستراتیجى كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌هۆى به‌ده‌ست هێنانى كورسى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بوو بۆخۆى و له‌گه‌ڵ پارتى ئیمزاكرد و پاشكۆبوونى خۆى و حیزبه‌كه‌ى بۆ پارتى قه‌بوڵكرد. ئه‌م پاشكۆبوونه‌ وایكرد نه‌وشیروان مسته‌فا بیر له‌ رێگا چاره‌یه‌كى دیكه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ درووستبوونى كۆمپانیایى وشه‌ و كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنى بینرا و بیسرا و خوێنراوه‌وه‌ و له‌ سفره‌وه‌ ده‌ستى پێكرد و دواتر ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسى یه‌كێتى كه‌ به‌ باڵى ریفۆرم ناویان ده‌ركردبووه‌ ده‌ستیان له‌ یه‌كێتى كشانده‌وه‌ هاتنه‌ گردى زه‌رگه‌ته‌ و له‌ 25-7-2009 به‌ لیستێك به‌ ناوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌ چوونه‌ نێو هه‌ڵبژاردن و ئه‌وه‌ بوو 25 كورسى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێنا. كه‌ پێشتر به‌رپرسانى یه‌كێتى و پارتى به‌ پۆزێكه‌وه‌ ده‌یانگوت ئه‌وپه‌ڕى 5 كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست ئه‌هێنن و ده‌بنه‌ خاوه‌نى حیزبێكى بچوكى وه‌ك حیزبه‌كه‌ى حمه‌ى حاجى مه‌حمود.

له‌ دواى 25-7-2009 وه‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تووشى شكستێكى گه‌وره‌ بویه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ریككه‌وتننامه‌ى ستراتیجى دابه‌شكردنى په‌نجا به‌ په‌نجاى پۆست و پله‌ و ئیمتیازاته‌كانه‌وه‌ یه‌كێتى شكسته‌كه‌ى شارده‌وه‌.
له‌ هه‌ڵبژاردنى 21-9-2013 كه‌ هه‌موو حیزبه‌كان به‌ یه‌كێتى و پارتیشه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ و به‌ لیستى خۆى دابه‌زى و به‌شدارى هه‌ڵبژاردنیان كرد، شكستى گه‌وره‌ى یه‌كێتى كه‌ له‌ 25-7-2009 به‌ریكه‌وتبوو به‌ده‌ركه‌وت. به‌ تایبه‌تى به‌رده‌وامیدانیان به‌ پاشكۆبوونى سیاسه‌ته‌كانى پارتى و بنه‌ماڵه‌ و له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ه‌ستهێنانى كۆمه‌ڵێك پۆست و پله‌ و پایه‌ و ئیمتیازیاتى زه‌به‌لاح زه‌به‌لاح و تاڵانكردنى بوجه‌ى گشتى.

له‌ دواى ده‌ركه‌وتنى شكستى یه‌كێتى له‌ هه‌ڵبژاردنیه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ 21-9-2013 وه‌ زۆر به‌رپرس و كادیر و لایه‌نه‌گر و خه‌ڵكانى یه‌كێتى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن یه‌كێتى له‌ ته‌مه‌نى ژیانى سیاسى خۆیدا چه‌ندین جار تووشى شكستى سیاسى گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌ هه‌ڵساوه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئێستاش ده‌توانێت به‌ خۆیدا بچێته‌وه‌ و له‌ داهاتوودا هه‌ڵبسێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌ راست نیه‌ و مردووى قه‌برستان هه‌ڵسێته‌وه‌ یه‌كێتى هه‌ڵناسێته‌وه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك.

یه‌كه‌م/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك بازرگان و چه‌ته‌ و مافیا ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدا گرتووه‌ و هه‌ریه‌كه‌ و خاوه‌نى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌ و زه‌به‌لاحى خۆییه‌تى وه‌ك ژن و پیاو له‌ گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌ست له‌ ملان بوونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ نین‌ ده‌ست له‌و ناز و نیعمه‌ت و خۆشیه‌ به‌ربده‌ن و ببنه‌وه‌ هاوڵاتى ئاسایى ئه‌م وڵاته‌.
دووه‌م/ كاتێك له‌ رابردوودا یه‌كێتى له‌ شكسته‌كاندا هه‌ڵده‌ستایه‌وه‌ ئه‌و كاتانه‌بوو نه‌وشیروان مسته‌فا و چه‌ند ئه‌ندامى مه‌كته‌ب سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كه‌ به‌باڵى ریفۆرم ناوده‌بران و ئه‌وانه‌ خۆیان ده‌كرد به‌ دارشه‌ق بۆ هه‌لسانه‌وه‌ى یه‌كێتى. به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه‌ى باس له‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ى یه‌كێتى ده‌كه‌ن و باس له‌ گۆڕینى ده‌م و چاوه‌كانى به‌رپرسانى یه‌كێتى ده‌كه‌ن، هه‌مان ئه‌و ده‌م و چاوه‌ى به‌رپرسانى ناسیاسى و بارزگان و چه‌ته‌ ومافییا و به‌رژه‌وه‌ندیخوازى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتین كه‌ هۆكارى شكستى یه‌كێتى و به‌پاشكۆبوونى حیزبه‌كه‌یان بوون به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانى پارتى.
سێیه‌م/ جاران یه‌كێتى خه‌ڵك به‌بێ پاره‌ گیانى خۆى بۆ فیداده‌كرد، ئێستا هیچ كه‌سێك به‌بێ پاره‌ یه‌ك چڵه‌ پوشێكیان بۆ هه‌ڵناگرێت له‌ شوێنێكه‌وه‌ بیگوێزێته‌وه‌ بۆ شوێنێكى دیكه‌.

چواره‌م/ برپرسانى یه‌كێتى جاران هیچیان نه‌بوو و وه‌كو خه‌ڵكى ساد ئه‌ژیان، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌یان بوون به‌ ملیارلێر و خه‌ریكى كارى بازرگانین و ژیانێكى فیرعونیانه‌ ده‌ژین.

پێنجه‌م/ دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كێتى جاران دژى حوكمى‌ بنه‌ماڵه‌ى مه‌لا مسته‌فا په‌روه‌رده‌ ده‌كران و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ یه‌كێتى گه‌وره‌ بوو، كه‌چى ئێستا ئه‌و حیزبه‌ خۆشى بووه‌ به‌ كۆپى پێستى پارتى و هه‌موو خه‌ریكى ئه‌وه‌ن كوڕ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانى خۆیان بكه‌نه‌ به‌رپرسى پله‌ باڵا له‌ نێو حیزب و حكومه‌تدا.
شه‌شه‌م/ راگه‌یاندى جارانى یه‌كێتى پاڵپشتێكى پشتگیرى خه‌ڵكى چه‌واساو و هه‌ژارى ده‌كرد و به‌رگریكاریان بوو، كه‌چى ئێستا ئه‌و راگه‌یاندنه‌ بووه‌ به‌ به‌رگریكار له‌ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى گه‌وره‌ى مافیا و تاڵانچى و بازرگان به‌ خوێنى خه‌ڵكه‌وه‌، دژى چه‌وساوان و هه‌ژاران هاتوه‌ته‌ مه‌یدان و سه‌ڕاى ئه‌وه‌ش بووه‌ به‌ پاشكۆى سیاسه‌ته‌كانى پارتى و له‌ رێگاى به‌رپرسه‌ پارتیه‌كانى ناو یه‌كێتیه‌وه‌ شه‌ڕى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان پێده‌كرێت.


خاڵى دیكه‌ زۆره‌ ئاماژه‌ى پێبكه‌م، به‌ڵام نامه‌وێت زۆر درێژدادڕى تێدا بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌بینرێت یه‌كێتى نیشتمانى له‌ نێو چاڵێكى قوڵدایه‌ و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى نه‌زان له‌ برى ئه‌وه‌ى له‌ نێو چاڵه‌كه‌ ده‌ریبهێنن، چاڵه‌كه‌ قوڵتر ده‌كه‌نه‌ و خۆشیان و حیزبه‌كه‌شیان ئه‌وه‌نده‌ بچوك ده‌كه‌نه‌وه‌ ماوه‌یه‌كى دیكه‌ به‌ چاو نابینرێن و هه‌مان ده‌رد و عیله‌ت و شه‌له‌لى سیاسى حیزبى شیوعییان تووشبووه.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)