کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەشت مەسینە هەڵگرەكەى گۆڕان لە بەغداد و خوێنى 500 هەزار دەنگدەر

Wednesday, 04/01/2012, 12:00


یەكیەتییەكانى دەرەوەى یەكێتى: واتە بزووتنەوەى گۆڕان

یەكیەتیەكانى دەرەوەى یەكێتى بە فرت و فێڵ و هاشوهوشى كەئین ئین توانیان 500هەزار لە خەڵكى دڵساف و بێگردى كوردستان هەڵبخەڵەتێنن و خوێنیان بكەنە كاسەوە بۆ ئەوە نوێنەرى یەكیەتیەكانى دەرەوەى یەكێتى بگاتە پەرلەمان.
ئەو 8 مەسینە هەڵگرەى كە خۆیان ناوناوە بزووتنەوەى گۆڕان و ئێمە چیتر پێیان دەڵێن مەسنە هەڵگرەكانى جەلال تاڵەبانى لە بەغداد گەورەترین تیرۆرستن ئەوانە نەك هەر مەسنە هەڵگر بەڵكو لەلاى من تیرۆرستن چونكە پشتگیرى لە تیرۆرستیكى وەكو جەلال دەكەن بە پێى ئەو زانیاریەى بەمن دراوە لەلایەن بزووتنەوەى گۆڕانەوە پێیان گوتراوە كە لەگەڵ یەكیتى و پارتى هۆڵى پەرلەمان چۆڵ بكەن بۆیە بزووتنەوەى گۆڕانیش ئۆتۆماتیكى دەبێتە بزوتنەوەى گۆڕانى تیرۆرست چونكە ئەویش پشتگیرى لە تیرۆرستیكى وەكو جەلال دەكات .
ئێوەى یەكیەتیەكانى دەرەوەى یەكێتى هەتا ئێستاش مەسینەكەى جارانتان بەدەستەوەیە و فڕێتان نەداوە هەر خەریكى پاككردنەوەى پاشەڵى پیسى جەلالن ,ئێوە كەناتوانن خۆتان لە كۆییلەى جەلال رزگار بكەن ئێوە كەناتوانن لەحەسارەكەى جەلال بینە دەروە بۆ درۆمان لەگەڵ دەكەن.

ئەگەر یەكیتى و پارتى لەماوەى 20 یاڵى تەمەنى پڕ شەرمەزاریان توانیبێتیان هەستى كوردایەتى و نیشتمان پەروەرى لە ناخى تاكى كوردا بسڕنەوە ئەوا یەكیەتیەكانى دەرەوەى یەكێتى(واتە گۆڕان) توانیان ڕۆحى ئۆپۆزسیۆن بوون و خەونى لەناوبردنى دوو بنەمالەى تاونكارى كورد لەناو بەرن و نەزۆكى بكەن.

من دڵنیام یەكیەتیەكانى دەرەوەى یەكێتى (واتە گۆڕان) و ئەو 8 مەسینە هەڵگرەیان كە لە بەغدادن ئەوەندەى لە تیرۆرى جەلال و حیزبەكەى دەترسن ئەوەندە لە خوا لە ئەمریكا و لە ئەلقاعیدەو لە ئیتلاعات و لە موساد و لە بارستن و لە.........هتد ناترسن ئەوە ترستان لە لیژنە ئیغتیالاتەكانى یەكیتى بۆیە ناوێرن لەبەرامبەر جەلالدا نوتقە بكەن ئیوە پیاوى ڕووبەڕوو بوونەوە نین لەگەڵ جەلال لەبەر ئەوەى خۆتان گەیاندووتانەتە ئەو ئاستە لەبەر ئەوەى ئەوە ئیوەبوون ببوونە پلەى پەیژە بۆ سەركەوتنى جەلال ئیستاش سێبەر و مۆتەكەى جەلال بەسەرتانەوەیە لە دوتوێى بێخەفى نوستنیشدا بەسەرتانەوەیە .
ئەگەر ڕاست دەكەن وەرن با بزانین لە ژێر جلەكانتانەوە دۆعاى ترستان بەخۆتانەوە هەڵنەواسیوە؟ئەگەر ڕاست دەكەن وەرن باقوڕقوشم بتوێنینەوە بزانین وێنەى جەلال دەرناجیت؟ئیوە كە كۆیلەى جەلالن و لە كۆیلەخانەكەى جەلالدا گەورەبوون و لەكۆیلەخانەكەى جەلالدا پێگەشتوون ئیتر بۆ درۆتان لەگەڵ كردین و نەوەى نوێتان هەڵخەڵەتاند و دەنگى ناڕەزایتان دا بەشوو.
بەخوا ئەوەندە گولن بوون بیزم نایەت ناوتان بهینم هەر خۆتان بەخۆتان بن كۆیلەكانى جەلال
دەمتوانى بەزمانێكى ئەدەبى و زۆر جوان و بەڵگەى قەناعەتهێنەر بێمە گۆو بەرامبەرتان بنوسم بەڵام كارەكەى ئیوە لە بۆنى ئاوەڕۆى هەموو هەوڵیر پیسترو بۆگەنترە بۆیە دەبێـ بە ووشەى بۆگەن پێناسەى كارەكەتان بكرێت و قسەى لەسەر بكرێت .

ئەى 8 مەسنە هەڵگرەكەى گۆڕان لە بەغداد ئەزانن 500 هەزار دەنگدەر خوێنى لە كاسەدابوو ژیان و مان و مردنى خۆى لەولاوەداناو هاتە سەرسنوقى دەنگدان بۆئەوەى ئێوە بە جەلال بلین نا ,خوا تۆڵەى خوێنى ڕەوف بەگتان لێبكاتەوە,خوا تۆڵەى سكى برسى هەزاران منداڵى نانبڕاوتان لێبكاتەوە,خوا تۆڵەى سەرى شكاو زیندان و كوشتنى ئەو ڕۆژنامەنووسانەتان لێبكاتەوە كە ئێوەى مەسنە هەڵگرى گەیاندە بەغداد.
بەڵام ئەوەى مایە خۆشییە كە خوا تۆڵەى ئەو هەمووانەى لێكردنەوە كردنى بە مەسینە هەڵگرى جەلال تاڵەبانى
بەڕاستى ئەوە پەڵەى ڕەشى شەرمەزاریە بەنێو چەوانتانەوە كە هەتا هەتایە پێتناەوە دەمێنیـَەوە

داوا لە هەموو ئەوانە دەكەم كە لەبارەى ئەم مەسنە هەڵگرانەوە قسە دەكات ووشەى جوان و شایستە بەكار نەێنێت چونكە كارەكەیان ئەوەندە بۆگەنە شایانى ووشەى بۆگەنە,خۆزگە شێخ ڕەزا بمایەو چوار دێرى باشى پیادا هەڵبدابان ئەى مەسنە هەڵگرانى یەكیەتیەكانى دەرەوەى یەكێتى لە بەغداد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە