به‌کارهینانی پۆست.
Monday, 28/12/2009, 12:00
دنیای سه‌رده‌م وای لێهاتوه که پله‌و پۆست بۆ ئه‌وه‌بێ نازناو به‌ناوبانگی لێ بکه‌وێته‌وه، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و پله‌و پۆستانه ببنه هۆیه‌ك بۆ به‌نه‌فرت لێکردن و داهاتویه‌کی خراپ. لێره‌دا خه‌ڵکانی هۆشدارو خاوه‌ن سه‌لیقه، ئه‌گه‌ر چی هه‌ر یه‌که‌یان جۆرێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆدی و، ڕه‌نگه چه‌ند هۆکارێکی شاره‌وه که‌ته‌نها خودی کاره‌کته‌ر بیزانێ، ئێدی ئه‌و پۆستانه‌ی هه‌یانه به‌شێوه‌یه‌ك به‌کاردێنن، که‌ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵگاو مرۆڤایه‌تی بکات، نه‌ك ئه‌و پۆستانه ببنه ئامرازێك جگه له‌خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن وبیر کردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌مه‌ڵه‌یی ودوا ڕۆژی بنه‌ماڵه ، ئێدی هیچی تر نه‌بێ، لێره‌وه ئه‌و جۆره پۆستانه خاوه‌نه‌کانیان تووشی چه‌ندین به‌دناوی و سیفه‌تی ناشرین ئه‌کا. لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك دێنینه‌وه که‌خاوه‌نه‌کانیان به‌هۆی ئه‌و پۆستانه‌ی هه‌یانه، جا چ پۆستی فه‌رمی بن، وه‌یان هه‌ر شتێکی تر، ئه‌وا له‌ئاستیان چه‌ندین پرسیار‌و گومان ئه‌خوڵقێنن سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌کارهێنانی پۆست.
نمونه‌ی یه‌که‌م: حه‌زم کرد به خاتو(کارلا برۆنی)ته‌مه‌ن 41 ساڵ ده‌ست پێبکه‌م که له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ك که‌سێکی هه‌ژار له‌پاریس په‌یوه‌ندیه‌کی هاوڕێیانه‌ی پێك هێناوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی گفتۆگۆ ده‌رباره‌ی باسکردنی چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی شاری پاریس وه‌ك (موزیك و وێژه). خانمی یه‌که‌می فه‌ره‌نسا پێی نه‌نگی نیه و سڵ لهمیدیاو شتی واناکاتهوه که بۆچی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی دروست کردوه له‌گه‌ڵ (دێنیس)ی هه‌ژار وبێ حاڵ وماڵ. به‌ڵکه گه‌لێ دڵی پێخۆشه‌و له‌چه‌ند جارێکدا هه‌وڵی داوه ئه‌و که‌سه بێده‌ره‌تانه، گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێ، له‌و ژیانه‌ی بیهێنته ده‌رێ وبۆ ماوه‌ی مانگێك له‌یه‌کێ له ئوتێله‌کان ژیان بگوزه‌رێنێ. لێ ئه‌م پیاوه، جگه ئه‌مه‌ی ناوێت و حه‌زیشی پێناکا وژیانی بێده‌رتانی وه‌ك خولیایه‌کی لێهاتوه‌و لای بۆته به‌شێك له‌که‌لتوور و گوزه‌راندنی ڕۆژانه‌ی، پێی وایه هه‌موو خۆشیه‌کانی لێره‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرن. بۆیه ته‌نها ئه‌یه‌وێ ژیان به‌و شێوه‌یه بگوزه‌رێنێ ، وه‌ك خۆی گه‌ره‌کیه‌تی. خاتو کارلا دیاره مه‌به‌ستی بۆ ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیه ئه‌وه بێ که ئه‌م که‌سه به‌ڵێ هه‌ژاره، لێ هاوڵاتیه‌کی فه‌ره‌نسیه، پێوستی به یارمه‌تی وسه‌رنج دان هه‌یه. ئاشکرایه کاتێ سارکۆزی ئێشتا سه‌رۆکی شاره‌وانی پاریس بوو، تووشی چه‌ندین چه‌ڵه‌مه‌و گیروگرفتی ئاواره‌کانی ئه‌و شاره بۆوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ناوچه هه‌ژارو پڕ له‌ئاواره‌کانی ئه‌فریقیا بوون(عه‌ره‌به‌کان به‌تایبه‌تی) ، چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌و کاری تووندی تیژی دروست بوو، که‌له ئه‌نجامدا باروو دۆخی پاریس‌یان ته‌واو شڵه‌ژاند. بۆیه ڕه‌نگه ئه‌م کاره‌ی خاتوو کارلا وه‌ك نیه‌ت باشیهك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر کاری وا له‌لایه‌ن ئه‌و جۆره که‌سایه‌تیانه‌وه ڕوو نه‌دات ، ئه‌م بیه‌وێ جۆرێ لهخۆشهوستی وته‌بایی له‌نێوان چین وتوێژه‌کانی شاری پاریس دروست بکا.ئه‌مه ئه‌گه‌ر چی کارلا خاوه‌نی ته‌نها پۆستێکی تهشریفیه، ئه‌ویش وه‌ك خانمی یه‌که‌م . وه ڕه‌نگه هۆکاری دووه‌م بۆ ئه‌وه بێ ، که‌ئه‌م چیرۆکه‌ی کارلا برۆنی ته‌نها بۆ ناساندنی زیاتری گۆڤاری (ماکادام)بێ، که‌له‌لایه‌ن ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه بڵاو ئه‌کرێته‌وه که‌وه‌ك حهڵهتهکهی دێنیس وان. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م پۆسته‌ی کارلا توانی جۆرێك لهنازناو خۆشه‌ویستی دروست بکا، که‌ڕه‌نگه مێژوو به‌شێوه‌یه‌کی باش باسی لێوه بکا.
نمونه‌ی دووه‌م. پرنس ولیه‌می ته‌مه‌ن 40 ساڵ ، ئه‌مساڵ له‌یادی ڕۆژی له‌دایك بوونی ئاهه‌نگی خۆشی له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سانێکی هه‌ژارو لێقه‌وماو گێڕا‌و(نه‌ك خێزانه پادشاییه‌که‌ی و له‌کۆشکی پهننگههام) کێکی ئاهانگهکهی لای ئه‌وان و مۆمی ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا فوو لێکرد . هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ، هه‌فته‌ی ڕابردوو، کاتێ له‌نده‌ن پله‌ی گه‌رمی دابه‌زیبو بۆ ژێر 5 پله‌ی سه‌دی، بۆ یه‌ك شه‌و بڕیاری دا وه‌ك که‌سێکی سه‌رجاده‌کان شه‌و بکاته‌وه‌و بزانێ ، ئایا ژیان له‌و سه‌رماو سۆڵه‌دا چۆنه! ولیه‌م یه‌که‌م که‌س نیه له‌خێزانی پاشایه‌تی به‌ریتانی وه‌ك هاوڵاتیه‌کی ووڵاته‌که‌ی مامه‌ڵه‌ی کردبێ، براکه‌ی وه‌ك سه‌ربازێکی به‌ریتانیا به‌شداری شه‌ڕه‌کانی دژی ئه‌لقاعده‌ی کرد له‌ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها یه‌کێ له ئه‌ندامی خێزانه‌که‌ی له‌شه‌ڕی ساڵی 1982 ی دورگه‌کانی (فۆرکلاندی) ئه‌رژه‌نتینی کوژرا. ئه‌م پۆسته‌ی ئه‌م خێزانه له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو خرایه ڕاپرسیه‌وه ، که‌ئایا باجده‌رانی ئینگلیز حه‌ز ئه‌که‌ن له به‌شه باجی ئه‌وان بڕوات بۆ ئه‌و پۆسته تهشریفیه. له‌وه‌ڵامدا گه‌لی به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و،ئێدی له‌و ساوه ئه‌م بنه‌مه‌ڵه‌یه به‌و پۆسته نافهرمییهیان چه‌ندین کاری له‌م جۆره‌یان کردوه(دایانه‌ی)دایکی وه‌ك نمونه. دیاره گه‌ر خۆیان له‌ئاسمان وگه‌لیش له‌سه‌ر زه‌وی بدیایه، ئه‌وا بێگومان گه‌لی به‌ریتانی نه‌فره‌تی لێئه‌کردن و ئاماده نه‌بوون ، چیدی به‌باجی ئه‌وان به‌فیڕۆ بڕوات.
نمونه‌ی سێهه‌م . جه‌لال تاڵه‌بانیه، که‌خاوه‌نی دوو پۆسته، یه‌کێکیان فه‌رمی(سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردوستان) و ئه‌و تریان ته‌شریفی(سه‌رۆکی کۆماری عێراق)، له‌هیچ کام له‌م دوو پۆسته‌دا نه‌ك هه‌ر کاری چاکه‌و مرۆڤانه‌ی بۆ کورد نه‌کردوه، که‌له‌سایه‌ی ده‌نگی کورده‌وه ئه‌م پۆستانه‌ی پێدراوان ، به‌ڵکه به‌شێوه‌ك ئه‌م پۆستانه‌ی به‌کارهێناوه، که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت هاوته‌ریب نابێ. تاڵه‌بانی له‌کوردوستان ، پۆسته‌که‌ی وه‌ك ئامرازێك به‌کاردێنێ بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردن و خۆسه‌پاندن، ئه‌م پۆسته‌ی زیاتر وه‌ك کارێکی مافیایی و بازرگانێك به‌کاردێنێ، له‌زۆر کاتدا بۆ لێدانی نه‌یاران وبرسی کردن و سووك کردنی میله‌ت ، بێ په‌روا ئه‌م پۆسته‌ی به‌کار هێناوه. نه‌مان بینی ڕۆژێ ئه‌و پۆسته‌ی کورودستانی له‌به‌ژه‌وه‌ندی خه‌ڵکانی گه‌رمیان وهه‌ڵه‌بجه‌دا بڕه‌خسێنێ، به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه، له‌دژیان به‌کاری دێنێ و ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره دژ بهمرۆڤانهییانهیان به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌دا هێناوه، به‌هۆی پۆسته‌که‌ی یان خه‌ڵات کراون وله خانه‌ی شۆڕشگێڕیدا وه‌ك به‌رخ دابه‌سته‌ی کردون ، وه‌یان نه‌ی ویستوه به‌سزای ڕه‌وایانه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نرێن. هه‌روه‌ها له‌حاڵه‌تی پۆسته کارتۆنیهکهیدا، جگه له‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی بۆ ڕازیکردن و بزه سه‌رخستنه لێوی عه‌ره‌به شۆڤینیه‌کان، هه‌روه‌ها دابه‌شکردنی پاره‌و پول بۆ خێزانی سه‌دامی خوێن‌ڕێژ وهاوڕێکانی به‌کار هێناوه. تاڵه‌بانی ئه‌م پۆسته‌ی ته‌نها بۆ سازشکردن به‌کارهێناوه، ڕۆژێ نه‌مان بینی بتوانێ داکۆکی له‌مافی کورد بکا، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی ئه‌م پۆسته‌وه له‌که‌رکوك مافی زۆرینه‌و مێژینهوهی کوردی خسته خانه‌ی له%32 وه. به‌رانبه‌ر کهمیهنهکانی تورکومانه‌کان و عه‌ره‌به‌کان که‌کاتی خۆی به‌مه‌به‌ستی ته‌عریب کردن هاتبونه که‌رکوك. تاڵه‌بانی جگه له ڕامووسان ولێسانهوهودهست ماچ کردنی دوژمنانی کورد، نه‌یتوانیوه ئه‌و که‌سایه‌تیه به‌هێزه بێ، وه‌ك له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ئه‌کرا. ڕه‌نگه هه‌ندێ جار پۆست وات لێ‌بکا به‌و سترتیژیه کار بکه‌یت که‌له‌گه‌ڵ ستراتیژی پۆسته‌که بگونجێ، لێ تاڵه‌بانی تا ئێستا نه‌ی زانیوه پۆست چیه‌و چۆن چۆنی به‌کاری بێنێ، ئه‌مه‌نده خۆ به‌که‌م زانه لای بێگانه، ئه‌مه‌نده سڵ له‌تورك وعه‌ره‌ب وفارس ئه‌کاته‌وه،پێی وایه گه‌ر وانه‌کا ، پۆسته‌که‌ی له‌کیس ئه‌چێ، بۆیه تاڵه‌بانی ته‌نها و ته‌نها بیر له پۆسته‌که‌ی ئه‌کاته‌وه، وه هه‌رده‌م پۆسته‌کانی به‌کار هێناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی وبنه‌ماڵه‌یی ودوژمنانی کورد.
نه‌وشیروان موسته‌فا. پۆست هیچ کات لای ئه‌م به‌ڕێزه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن نه‌بوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌وه‌نده‌ی بۆی کرابێ وه‌ك هاوڵاتیه‌کی ئاسایی و پێشمه‌رگه‌یه‌کی ساکار خۆی ده‌رخستوه. له‌هه‌موو ژیانیدا گۆێی بهفهنتازی وخۆ ده‌رخستن نه‌کردوه، هیچ کات ئه‌و پۆسته‌ی هه‌یبوه خۆی به‌که‌م له‌دۆڵ و نیشێوی وبهرانبهرهکهی له به‌رزایی و چیادا دانه‌ناوه. هه‌رده‌م مرۆڤی وه‌ك خۆی ناسیوه‌و ڕێزی له‌هه‌موو که‌سێ وه‌ك خۆی گرتوه. پۆسته‌که‌ی وای لێنه‌کردوه لوت به‌رز بێ له ناو کوردان‌دا و له‌ئاست دۆژمناندا نهکڕوزاوهتهوه. بۆیه چه‌ندین جار له‌و پۆسته‌ی خۆی گه‌ر نایه‌کسانیه‌کی به‌ده‌ی کردبێ، گه‌لێ لای ئاسایی بوه که‌به جێی بێڵێ. پۆست لای بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ئامانجه ڕه‌واکانی گه‌ل بوه. هیچ ڕۆژێ نه‌مان بینیوه پۆستی بۆ که‌سه نزیکه‌کانی خۆی دابین کردبێ. کاك نه‌وشیروان توانی به‌و 10 ملیۆن دۆلاره ده‌زگایه‌کی ڕۆشنبیری و هۆشیاری دۆرست بکا، که ئاکامه‌که‌ی ناردنی 25 گه‌نجی خوێن گه‌رم بو بۆ په‌رله‌مان وه‌ك نه‌یارو بهرههڵستکارێك. لای ئه‌و پۆست گرنگ نیه، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگه چۆن ئه‌و پۆسته له‌بۆ خزمه‌تی کورد به‌کار دێت. بۆیه مێژوو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی شێخی نه‌مرو کاك نه‌وشیروان وه‌ك خۆی تۆمار ئه‌کا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست