کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ چى هەڵبژاردنى قوتابیان نەكرا

Tuesday, 24/01/2012, 12:00




لەدواى هەشت ساڵ لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى قوتابیان لە ناوەندەكانى خوێندن ئەم ساڵ بریار درا ئەو هەڵبژاردنە بكرێت و شێوازێكى نوێ بۆ ئەم ساڵ پەیرەوى بكرێت كە بە نوێنەرایەتى بێت و قوتابیان خۆیان كاندید بكەن بەبێ ئەوەى ناوى رێكخراوەكان بهێنرێت
بەڵام ئەوەى سەیر بوو بەلاى هەمووانەوە ئەوە بوو وەزیرى خوێندنى باڵا ئامادە نەبوو نوێنەرى وەزارەتەكەى بنێرێت بۆ لیژنەى باڵاى هەڵبژاردن , لەدواى چەند جار ئاگاداركردنەوە بەڵام دەرئەنجام وەزیر باوەرى بەوە نەهێنا كەسێك دیارى بكات هەرچەندە گومان دەكرێت رێكەوتن لە نێوان كۆمەڵەى خوێندكارانى یەكێتى و وەزیرەى خوێندنى باڵا هەبێت بۆ ئەوەى هەڵبژاردن نەكرێت, چونكە كۆمەڵەى خوێندكاران چووبوونە هەر قوتابخانەیەك بۆ ئەوەى نوێنەر دابنێن بەڵام قوتابیان پێیان ووتووم ئێمە نوێنەرى گۆڕانین لەلایكى تریشەوە رێكخراوەكانى سەر بە حزبە ئیسلامیەكان لەبەر ئەوەى ئەوان داوایان كرد بە شێوازى لیست بێت و پێشنیارەكەیان دەنگى نەهێنا بریاریان دا بەشدارى هەڵبژاردن نەكەن بەڵام دواى دەركەوت ئیسلامیەكان و یەكێتى رێكەوتون لەسەر ئەوەى ئەم ساڵ هەڵبژاردن نەكرێت هەردوولاش ئەوە باش دەزانن بەتایبەت كۆمەڵەى خوێندكاران كە زۆربەى قوتابیان لە زانكۆ وپەیمانگاكانى سنورى دەسەڵاتى ئەوان زۆربەیان بوون بە رایەڵى خوێندكارانى گۆڕانەوە,
هەرچەندە ئەمساڵ هەڵبژاردن ناكرێت بەڵام ئەوەى سەیر بوو بەلاى هەمووان كە چەند ساڵە رێكخراوەكانى قوتابیانى حزبە ئیسلامیەكان دەڵێن نابێت شەرعیەت بە نوێنەرایەتى ئێستاى كۆمەڵەى خوێندكارانى یەكێتى و یەكێتى قوتابیانى پارتى بمێنێت بەڵام ئێستا بە پێ رێكەوتنێك كە لەبەر ئەوەى هەڵبژاردن نەكرێت شەرعێتیان دایەوە بە ئەو دوو رێكخراوەى دەسەڵات بە ئارەزووى خۆیان نوێنەر دابنێن لە ناوەندەكانى زانكۆ وپەیمانگاكان كەئەمەش یەكێك لە پێشێلكاریەكان سیستەمى پەروەردە لەلایەكى تریشەوە لە كۆبونەوەى فیدراسیۆنى رێكخراوەكانى قوتابیان وخوێندكاران یەكێتى گشتى قوتابیانى حزبى شیوعى دژى هەمووان راوەستاو سووربوونى خۆى راگەیاند بۆ ئەوەى هەڵبژاردن بكرێت رێكخراوەكانى قوتابیان تەنها چاودێربن لەسەر هەڵبژاردنەكە لەلایەن وەزارەتى داد و پەروەردە وخوێندنى باڵا سەرپەرشتى بكرێت لەبەر ئەوەى دەست حزب و رێكخراوەكان لەناو ناوەندەكانى خوێندن نەمێنێت و قوتابیان بەماف و داوا كاریەكانى خۆیان بگەن لەلایەكى تریشەوە هەڵبژاردن یەكێكە لە بنەماكانى دیموكراتى و سیستەمێكى گونجاو ترە لەوەى حزبەكان نوێنەر دابنێن.
یەكێك لە كێشەكانى ئەم ووڵاتەى ئێمە موزایدەى سیاسى و حزبیە كە رێكخراوەكانى دەسەڵات وئیسلامیەكان دەیكەن بەرامبەر بە یەك وقوتابیانیش كە سەریان لە قوتابى شێواندووە, رۆژێك دژى یەكن ورۆژێك رێكەوتوون و لە دەرەوەش ئیسلامیەكان دژى دەسەڵاتن و لەسەر مێزى گفتوگۆش براى یەكن و عەیبیان نیە,
هەڵبژاردنى ئەمساڵ دواكەوت جگە لەوەى بیانووەكانى سەرەوە كە باسم كردووە رێكخراوەكانیش بە تایبەتى كۆمەڵەى خوێندكاران و ئیسلامیەكان بیناویان ئەوە بوو پەرلەمانى كوردستان یاسایەك نیە بۆ هەڵبژاردنى قوتابیان ئەمەش سەیرە لە هیچ ووڵاتێكى دوونیا نیە پەرلەمانى ووڵاتەكە یاسا دەركات بۆ هەڵبژاردنى قوتابیان لە ناوندەكانى خوێندن , ئەمە لەلایك لەلایكى تریشەوە تاوەكو ئێستا پەرلەمانى كوردستان دەیان پرۆژە یاساى تێدایە و سەرۆكایەتى پەرلەمان ئەسڵەن تەماشای ناكات نەوەك نایخەنە بەرنامەى كارەوە وەك ئەوەى سەرۆكى پەرلەمان دەڵێت پرۆژەى نشتیمانى زۆر گرنگتر هەیە واتە بەپێ ئەم قسەیە بێت تاوەكو دەیان ساڵى تر هەڵبژاردنى قوتابیان ناكرێت,
ئەوەى ماوەتەوە بیلێم ئەوەیە ئیسلامیەكان لە لایەكەوە ئۆپۆزەسیۆنن و لەلایەكیش لەگەڵ دەسەڵات دەیانەوێت لە هەردوو بە هارەكە بخۆن بەبێ ئەوەى خۆیان ماندوو بكەن جگە لەوەى سیاسەتێكى دوو فاقیە دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە