كەركوك و مافیای تالانكردن و حكومەت و میللەت
Friday, 28/05/2010, 12:00
بەپێی هەندێك سەرچاوە كەنەیویست ناوی ئاشكراكەین ئەودزینەی لەبۆری نەوتی ژیرگەراجیكی دەوری رەحیماوە ئاشكرابووە لەسەر رێی كەركوك سلێمانی لە رێكەوتی 23/5/2010 لەلایەن چەند كەسێكەوە ئەنجام دراوە و كەسانی بەرپرسیانی شارەكەش تێوەگلاون چونكە ئەو بۆریانەی ژیر ئەوگەراجە ژمارەیان نزیكەی (7)بۆریە لێرەدا ئەبی بپرسین ئاخۆ چۆن بۆری نەوتەكە بێ هەڵەكردن دۆزراوەتەوە ئەگەر نەخشەی ئەو بۆریانەی ئەوناوچەیە لەژێر دەستی ئەوباندەنەبوبێت؟ هەروەها ئەونەخشەیەش تایبەتە بەبەرێوەبەرایەتی كۆمپانیای نەوتی باكوور وەبەپیی وتەی ئەوبەریزە زیاتر لەسالیكە ئەم دزینە لەم گەراجە بەردەوامە.بەلام تائیستا ئەوكۆمپانیایە هیچ دەعوایەكی لەسەر ئەم دزین و تاوانە تۆمار نەكردووە و بەفەرمیش هیچ راگەیاندنیكی حكومی و ناحكومی ووردەكاری ئەم ئەم جۆرە تالانكردن و دزی و تیوەگلانە یان بۆجەماوەر و رای گشتی ئاشكرانەكردووە ئەم بیدەنگیەش گومان لەناخی مرۆڤ دروست ئەكات سەبارەت بەئەستۆپاكی بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیای نەوتی باكوور و بەرپرسانی شارەكە سەبارەت بەتیوەگلانیان لەم كردەوە نایاساییە؟...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست