کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەبەر هەڵكەوت زاهیر ومنداڵەكانى دەنگم بە لیستى كوردستانى نەدا ..

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


ئەگەر چى خۆم وخانەوادەكەم لە بنەماڵەیەكى پارتى رەسەنى شارى سلێمانین و ئاوارەى شەرى ناوخۆیان بەڵام لەوتەى ئەم هەڵكەوت زاهیرەیان لێمان كردە پاڵەوانى شاشە كوردیەكان ودەشنێ و هانى لۆكەو بەمۆ و ناسك میرەو هەڵدێر و ......بۆنەتە شۆرسوارى هونەرى كوردى نەوەك تاقەتم ناماوە گوێ لە گۆرانى كوردى بگرم بەڵكوو هەموو كات بە قێزەوە نوتە شارەواكانى ئاوازەكانى مامۆستا هەڵكەوت زەوقى هونەریم تێك دەدات , بەڵكووكاتیك بە سودفەگوێبیستى هێلاهۆپەكەى دەشنێ دەبم سەد حەیف بۆ مامۆستایانى رەسەنى هونەرى كوردى دەخوازم لە هەمووش سەیر تر مامۆستا هەڵكەوت بێجگە لەوەى رێچكەى هونەرى كوردى توشى خزان و لێكترزان كردەوە كارێكى ترى زۆر قێزەونى فێرە گەنجە بەهەرمەندەكان ولاتە نەگبەتیەكەم كردووە كاتێك بەشێكیان وەك مێینە مامەڵە دەكەن , قسە زۆرە بیكەم بەڵام دڵنیام نەوەك من بەڵكوو زۆرانى تریش لەبەر هەڵكەوت زاهیر ومنداڵەكانى دەنگمان بە لیستى كوردستانى نەداو تەواوى پرۆسەكەشمان لە ژیر پىى خۆمان نا چونكە ئێمە پێمان وایە وڵات پربووە لە هەڵكەوت زاهیرەكان , لەپاشا با لۆكە و دەشنێ وهانى ومیرەو هەڵدێرو دەرباز یونس وحەمە شكاك ئەوانى تر بزانن خەزێنەكە هەر لە دەست كاك هەڵكەوت نابێت تا بە كەیفى خۆى لە ئێوەى سەرف بكات ....
چاوەرى بن ئایندە زۆرى پێیە ئەوەى بەر شەقى زمانە كەوێت ئیلا مەگەر گەردەلولى رەق لە كۆڵ جەماورى كاتەوە ,
تكایە ...تكایە تۆزێك بەخۆدابچنەوە بەسە ئەو چاوەشكردنە دڵنیا بن هەڵكەوت زاهیر ومنداڵەكانى لە موشتەری و زەبونێكى شەوانى جونە و زاد خەیل وئەوتار زیاتر هیچى تر نین ....
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە