تەنیاتیرۆریست ئەردۆگان و ئەوانەن كەبێدەنگن لەئاست شاڵاوە هۆڤانەكانی؟!.
Monday, 19/07/2010, 12:00
گەلی كورد بەدرێژایی مێژوو وەك داكۆكیكار لەمافەكانی وەك بەرگریكەرێك ناچاربووە رێبازی بەرگریی ڕەوا بگرێتەبەر لەپێناو مانەوە و وەدەست هێنانی ئاشتی و ئارامی بۆنیشتمانە لەت لەتكراو و هەرراج كراوەكەی, وەلێ هەمیشەش لەلایەن ناحەز و دوژمنانیشەوە بە موخەریب و تیرۆریست ناو زەد كراوە و تەنیا پالپشت و كۆمەكیشیان چیاسەركەش و سەختەكانی كوردستان و رۆلە بەئەمەك و نیشتمان پەروەرەكانی بووە نەوەك بێگانە و لایەنە دەركیەكانی دەورو بەر؟چونكە مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە هاوكاریە دەرەكیەكان باجی گەورەی ئەوێت و لەهەمانكاتدا مەودایان كورتە و لەگەڵ كۆتایی هاتنی بەرژەوەندیەكان كوتایی پێدێت وەك كۆتایی هاتنی شۆرشی بارزانی لەحەفتاكان بەنموونە؟!.
لێرەوە من ئەمەوێت ئەوەبلیم ئاخۆ ئەوەی گەلی كورد لەباكور لەگەل بزووتنەوە ئازادیخوازەكەی ئەنجامی ئەدەن تیرۆرە یاخود ئەوەی سوپا شۆڤینی و خوێنڕیژەكەی ئەردۆگان و سیاسەتە چەپەڵەكانی وی دژ بەگەلی كورد ئەنجامی ئەدەن؟ میللەتی كورد لەباكور لەسەرەتاییترین مافە نەتەوەییەكانی خۆی بێبەشە تەنانەت تائێستاش ئەردۆگانە فەنی باس لەكرانەوە ئەكات و دەروێشەكانیشی بەدەوریەوە حەیوو حووی بۆئەكەن لێرە و لەوێ,كەچی رۆژانە لەو كوردستانی باكوورە خەڵكی سڤیل و سیاسەت مەدار و رۆشنبیر و هونەرمەند لەسەر ئاخاوتن و ڕادەربڕین و گوارانی ووتن بەزمانی دایك واتە زمانی كوردی مەحكوم ئەكرێت و ئەدرێتە دادگا, ئەمە لەلایەك و لەلایەكیتریش بەناوی كرانەوە و دانپینانی نەتەوەی كورد هێرشەكانی وەك گورگی برسی بۆسەر گەریللاو گەلی كورد لەباكور و لەباشور و رۆژهەلات و رۆژئاوا بەهاوپەیمانیتی ولاتانی دراوسیی نیشتمانی كورد بەردەوام و توندتر كردووە و تەنانەت وەحشیگەری ئەم سوپای توركە وخودی ئەردۆگانیش بەرەوای ئەزانن كاری هۆڤانە دژی تەرمی گەریللا ئەنجام بدەن و ئەردۆگانیش بەكاریكی نۆرمالی ئەزانی؟ئاخۆ شێواندنی تەرمی شەهید و مرد و لەكاری كێ ئەچیت ئەی ئەردۆگانی شەرانگیزی ترسنۆك؟ وادیارە لەدوای شەهادەتی گەریللاكانیش هیشتا دەترسن لیی و ئەلین نەوەك زیند و بیتەوە و تۆلەمان لێبكاتەوە؟هەڵبەتە ئەم جۆرە رەفتارانە لەهەموو پەرتووكە ئاسمانیەكاندا مەحروم كراوە و تەنانەت ئەردۆگان ئەگەرخۆی بەئیسلام ئەزانێت ئەبو ئەگەر سوپا فاشیەكەشی كردارێكی وەها شەخسیشیان ئەنجامم بدایە نەدەبوو لەوەلامدا بەنۆرمەلی بزانی؟ئەمە رەفتاری تۆیە كەدژی هەموو پرەنسیپەكانی شەر و مافەكانی مرۆڤە وەلی خۆت و سوپافشیەكەت بەلاتانەوە ئاساییە؟ئەمانە و زیندانیكردنی هەزاران منالانی كورد یەكێكیترە لەكردارە هۆڤانەكانی ئەردۆگان و سوپا ترسنۆك و شپرزەكەی؟
ئاخۆ لەبەرامبەردا گەلی كورد بەدریژایی ئەم سالانەی رابووردوە چیكردووە؟چەندین جار(پ ك ك) یەك لایەنانە و بی هیچ مەرج و داواكاریەك وەك نیەت پاكی خۆی بۆ ئارامكردنەوە و چارەسەركردنی كیشەی گەلەكەمان شەری راگرتووە و دەیانجاریش لەسەر داوای میللەتەت و دۆست و لایەنەكانی دەوروبەربی دیاریكردنی كات شەر لەلایەن بزووتنەوەی ئازادی خوازی كورد پەكەكە وە رَاگیراوە بەڵام حكومەتەكەی ئەردۆگانلەوەتەی هاتۆتەسەرحوكم بەبی بڕانەوە شاڵاو لەسەر شاڵاوی بۆسەر سەنگەرەكانی گەریللا بردووە و تەنانەت تێكیش شكاوە وەك شەری زاب و ئەوانیتر؟هەروەها چەندین جار (پ ك ك)بۆدەربرینی نیاز پاكی خۆی بۆ وەستاندنی شەر و زەمینە خۆشكردن بۆئاشتی و تەبایی و چارەسەری گرووپی ئاشتی رەوانەكردووە بۆگفتو گۆكردن لەگەل حكومەت بەلام لەوەلامدا حكومەت دۆزی لەدژی ئەندامەكانی گروژی ئاشتی كردووە تەنانەت زیندانیشی كردوون.سەرەرای ئەمانەش بەریز ئۆجەلان نەخشەی ریگای بۆ بەرقەربونی ئاشتی و چارەسەریی ریشەیی كیشەی كوردتەسلیم بەحكومەت كرد بەلام ئەوان دەستیان بەسەردا گرت و پشتگوییان خست, گێللی ئەدۆگان و حكوتەكەی لەوەدایە ئەلین ئێمە قەزیەی كورد حەل ئەكەین بەلام ئامادەنین لەگەل كەس دابنیشن و گفتوگۆبكەن سەبارەت بەكێشەكە, بەڵكو تەنها ئەیانەویت لەدەرەوەی پ(ك ك) و گەلی كووردچارەسەری بدۆزنەوە ئەمەش هەڵەیەكی گەورەی ئەردۆگان و حكومەتەكەیەتی ئەبیت ئەردۆگان ئەوە باشبزانیت (پ ك ك) بەمانای گەلی كورد واتە تەنها نوێنەری گەلی كورد (پ ك ك) یە و بەس. رێپێوانە جەماوەریەكانی شارەكانی كوردستان شایەتحاڵی نوینەرایەتی (پ ك ك)بۆگەلی كورد.ئەگەر ئەمرۆكە پەكەكە بیەویت وەك تیرۆریست رەفتار بكات ئەتوانیت بەماوەی 24 كاتژمیر نەوەك شارەكانی كوردستانی باكور بەلكو سەرجەم شارەكانی توركیا بكاتە ئاگر لەژێرپێی دوژمنان و خائینان بەڵام پەكەكە هیچ كاتیك خوازیاری شەرێكی لەم جۆرە نائینسانی و نائیخلاقی نیە و هەمیشە مامەلەی مرۆیی لەگەل كوژرا و تەنانەت دیلیشدا كردووە چ لەشەر ە چ لەئاشتیدا. ساڵی پێراربوو وابزانم لەشەری زاپ بوو چەند سەربازیكی تورك بەدیل گیران لەلایەن گەریللا وە كەچی زۆر مرۆییانە مامەلەیان لەئاستیانا كردوو تەسلیم بە حكومەتی توركیاش كرانەوەئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێت كە پە كە كە هیچ كاتیكخوازیاری شەرنیە و تیرۆریست نەبوە بەڵكو رەفتار و سیاسەتە هۆڤانەكانی ئەردۆگان و سوپا فاشسیتیەكەیەتی ڕەفتاری نائینسانی و نا ئەخلاقی دەرهەق گەریللا و گەلی كورد ئەنجام ئەدەن وئەچنە خانەی تبیرۆریستانەوە هەروەها ئەوانەشی كەبێدەنگی لەئاست ئەم هێرش و ڕەفتارانە هەڵ ئەبژێرن وەك ئەردۆگان و سوپاكەی یەشداری ئەو هێرشە تیرۆریستیانەن وهیچ جیاوازیەكیان نیە وەك ئەلین(بیدەنگ بوون مانای رەزەمەندیە)؟....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست