نامەیەك بۆ (UN)
Thursday, 10/03/2011, 12:00
بەرێزان :
گۆڕان . یەكیتی ئیسلامی كوردستان . كۆمەڵەی ئیسلامی كوردستان وەك دەنگی باورپێكراوی ئۆپۆزیسوینی پەرلەمانی كوردستان
د .كەمال میراودەلی وەك سەرۆكی هەلبژیراوی باشوری كوردستان
ڕۆشنبیرانی بێسنوری كورد لەناوەو دەرەوەی كوردستان
نوسینی نامەیەكی داخوازی بۆ سەرۆكی ئەمەریكی و .پەرلەمانی ئەوروپی و UN بۆ ناردنی هێزێكی نیودەوڵەتی بۆ سەرپەرشتی خۆپیشاندان و هەڵبژاردنی لە باشوری كوردستان و پاراستنی هاووڵاتیانی كورد لە چەتەكانی هەردوو مافیا تاڵەبانی و بەرزانی . زەمینە سازكردن بۆ خۆپیشاندانی هیمنانە و هەڵبژاردنیكی نزیككات. بەڕێزان ئێمڕۆ بوونی هێزێكی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی تاكی كورد زۆر پیویسترە لە ساڵانی 1991 ودروستبوونی هیڵی 36. جیاوزای لە نێوان فاشیەكی وەكی سەدام .هەردوو دیكتاتۆری كورد .خراپتر و خویناویتر وسەركوترینە لە رژیمی سەدام. لەمساتە گرژ و قەیراناویەدا هیچ شتیك لەبەر چالاكی مرۆڤی كورد نەماوە بێجگە ڕاپەرینێكی هیمنانەوە سەردەمانە . ئیستا گشت چاوە ئاشتیخوازەكانی دونیا چاویان بریوەتە راپەرینەكانی گەلانی ژێر چنگی دیكتاتۆرە لۆكالیەكانی ووڵاتانی جیهانی سیهەم ئیمەش كە بەشیكین لەو گەڵانەی زۆر دەمێكە خەباتدەكەین بۆ گەیشتنی مرۆڤی كورد بە ئازادی و ژیانێكی مرۆی مافی ئەوەمان هەیە لەئاست پیداویستی و لەسەر بریاری تاكی كورد . دەسەڵاتی سیاسی بگۆردرێ. زەمینەی ڕاپەرینی ئیستای باشوری كوردستان جوانتری رووی سیاسی كوردی بە جیهان نیشاندەدا. بۆیە نووسینی نامەیك و هەوڵدان بۆ گەیشتنی هێزێكی سەربازی بۆ پاراستنی مرۆڤی كورد لە درندەی چەتەكانی تاڵەبانی و بارزانی باشترین هێزە كە بۆاری خۆپیشاندانی هێمنانە و زەمینە سازكردن بۆ هەڵبژاردنیك دور لە ساختەكاری و هەڕەشەی میلیشیاكانی ئەو دوو دیكتاتۆرە سازدەكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست