کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عێراق لە لێواری کودەتاو بوون بە دیکتاتۆر رزگار بوو بەرەو قۆناغێکی نوێ

Saturday, 16/08/2014, 12:00

1526 بینراوە




عێراق یەکێکە لەم ولاتانەی کەوا بەدرێژایی مێژوو کوشتارو شەڕو ئاژاوە لەم وڵاتەدا بوونی هەبووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆهەلکەوتووی شوێنی جوگرافی و وە بوونی کۆمەلێک پێکهاتە کەوا لەم ولاتە ژیان گوزەر دەکەن،ئەوانیش بریتین لە شیحە وسونە و کورد وئاشوریەکان و مەسیعیەکان وهتد...وەئەم کەسەی کەوا بۆتە سەرۆکی حکومەت نەیتوانیوە هەماهەنگی وهاوکاری وهاوسەنگی لەنێوان گشت ئەم پێکهاتانەدا دروست بکات.
بۆیە ئەگەر سەیرێک بۆ مێژووی عێوارقدا بخشێنین،ئەویش ئەوەیە کەوا کورد سەڕەڕای ئەوەی پێکهاتەیەکی سەرەکی بووە لە عێراقدا بەلام لەلایەن بەرپرسانی بەغداوە پشتگوێ خراوە و بەژداری فعلی دەسەلاتی پێنەکراوەو تەنانەت هەولی لەناوبردن پاکتاوکردن و تەعریم کردنی دراوە لەلەیەن بەرپرسانی بەغداوە، بۆیە دوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق ڕوخانی ڕژێمیەکەی سەدام حوسێن لەسالی٢٠٠٣بەیارمەتی هێزی سەربازی و ئاسمانی ئەمریکی،بۆیە کورد لە لەدوای ڕوخانی ئەم ڕێژمە هیوای بۆ گەڕاوە بۆیە هەولیدا بەژداربێ لە حوکمەتدا،ئەوەبوو لەسالی ٢٠٠٥ دەسورێک دانرا بۆ گەلی عێراق،کەوا کورد وشیحە و سونە رۆلێکی کاریگەریان بینی لەدانانی ئەم دەستورە .وە گشت لایەناکان گەشت بین بوون بەم دەستوورە وە مافەکانی خۆیان لەم دەستوورەدا دەبینیەوە.
بۆیە لەسەرەتای دەست بەکاربوونی مالیکی کورد و سونە تا ڕادەیەک نەرمیان نواند بەرامبەر بە سیاسەتەکانی مالیکی،ئەمیش بەهۆی ساوایی حوکمەتەکەی مالیکی وهەولی ئەوەیان دەدا هاریکاری مالیکی بن بۆ بەڕێوە بردنی عێراق.
سالی٢٠١٠قۆناغێکی نوێ لە عێراق هاتە ئاراوە ئەویش هەلبژاردن ئەنجام درا ئەوە بوو لیستەکەی عەلاوی توانی٩١کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێ،لیستەکەی مالیکی توانی٨٩کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت،بەلام لەگەل ئەمەشدا نوری مالیکی بۆ جارێکی تر توانی ببێتەوە بەسەرۆک وەزەرای عێراق ئەویش بەهۆی ئەوەی کەوا توانی بوو پالپشتی ولاتانی ئەقلیمی بۆ خۆی مسۆگەربکات بەتایبەت ولاتی ئێران کەوا ڕۆلێکی کاریگەری بەسەر سیاسەتی عێراقەوە هەیە.بەلام تا دەهات سیاستەی مالیکی خراپ تر دەبوو بەرامبەر بە کورد و سونە تەنانەت بووە هۆی ئەوەی چەند جارێک مالیکی دەستور پێشێل بکات ئەمەش ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە لەلایەن سونەکانەوە ئەوە بوو چەندین خۆپیشاندان کرا دواتر وەکوو پەرچە کردارێک گروپیێکی توندڕەوی وەکوو داعش دروست بوودژی سایسەتەکانی مالیکی.وەلەگەل کوردیش تا دەهات کێشەو ئالۆزیەکان ڕووی لە زیادبوون دەکرد تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی بودجەی هەرێم کەوا بەپێی دەستوور بۆی دیاریکراوە لێی ببڕێ،بۆیە کوردیش داوای جایبوونەوە لە عێراق و دامەزراندی دەولەتێکی سەربەخۆی دەکرد کەوەا خۆی بەڕێوەی ببات ئەمەش وەکوو پەرچە کردارێک بەکارهات لەلایەن کوردەوە دژی بەغدا، بەلام سەرەنجام گشت لایەنەکان گەیشتنە رێکەوتن بۆ پاراستنی یەک پارچەی عێراق وە بەژدار بن لە حوکمەتێکی بنکەوە فراوان، بەلام بەمەرجێ نابێ مالیکی خۆی کاندید بکاتەوە،ئەوە بوو سەرۆک کۆمار حەیدەر عەبادی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەت،ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتەوە لەلایەن مالیکیەوە هەولی ئەوەی دەدا هێز بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار بهێنێت،بەلام هاتنە سەرخەتی زۆری ولاتان بەتایبەت ئێران و ئەمریکا کەوا ڕایانگەیاند مالیکی نابێ ببێتە ڕێگر لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا،بۆیە بەهۆی ئەم پاڵە پەستۆیانە سەرەنجام نوری مالیکی بڕیاریدا واز لە پۆستەکەی بهێنێت نەبێتە ڕێگر لەبەردەم عەبادی بۆ پێک هێنانی حومەتدا.
بۆیە ئەوەی لێرەدا دەمەوێ ڕوونی بکەمەمەوە،کەوا شیعە ئەگەر بیانەوێ حومەتێکی یەک ڕیزی ونیشتیمانی پێک بهێنن عێراق دووربێ لەشەڕو کوشتار ئەوا دەبێ مافی تەواوی کورد و سونە بدەن بەژداریەکی فعلیان پێبکات لەدەسەلاتدا،سوود لەم ئەزموونە خراپەی مالیکی وەربگرێت،بە تایبەت عەبادی کەوا باسی لێوە دەکرێ کەوێ کەسێکی توندە بەرامبەر بەکورد،بەلام لێرە ئەویش دەبێ درکی بەوە کردبێ کەوا دەبێ هەڵوێستەکانی بەرامبەر بە کورد بگۆڕێ،چونکە وەکوو ئاشکرایە کورد پێکهاتەیەی سەرەکی وگرنگە لە عێراق،ناکرێ پشتگوێ بخرێ .
وە ئەوەی بەگرن دەزانم بۆ کورد کەوا دەبێ بەیەک پاکێج ومەرج ڕوو لە بەغدا بکات،بۆ ئەوەی کورد نەبێتە پاشکوو وە بگات بەئامانجەکانی.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)