له ده‌ستگیرکردنی دکتۆر فایق گوڵپی ، ده‌سه‌لات هه‌موو به‌ها جوانه‌کانی خسته ژێرپێیان.هه‌رگیز بۆی ناچێته‌سه‌ر!.
Friday, 22/04/2011, 12:00
دوینی هه‌واڵی ده‌ستگیر کردنی دکتۆر فایق گولپی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی ملهور و چه‌ته‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی بڵاوبویه‌وه.ئه‌م ده‌ستگیرکردنه وه‌کو هه‌موو ده‌ستگیرکردنه‌کانی دیکه ئاسایی نییه ، به‌لکو ده‌کرێت له که‌سیتی دکتۆر فایق کۆی هه‌موو ئه‌و که‌سیتییانه که تاوه‌کو ئێستا ده‌سه‌لات ده‌ستگیرکردوون چاک ره‌نگ بداته‌وه.
دکتۆر فایق، به‌مانا خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ،که به‌ده‌یان که‌سی له خودی خانه‌واده‌که‌ی شه‌هید بووه ، شه‌هیدی هه‌موو شۆڕشه‌کانی کورد له باشوری کوردستان . دکتۆر فایق پێشمه‌رگه‌یه‌کی به وه‌فای کوردایه‌تی ، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دکتۆر که ده‌یان که‌سی له چه‌کی کیمایی رژێمی به‌عس رزگارکردووه . پێشمه‌رگه‌یه‌کی رووناک‌بیر و نووسه‌ری نه‌ته‌وه‌یی که به‌ها مرۆییه‌کان له نێو دووتووێی نووسینه‌کانی له خۆ ده‌گرێت. پێشمه‌رگه‌یه‌کی راستگۆ به چه‌مکی کوردایه‌تی و باوه‌ڕییبوونی به ئاواکردنی نیشتمانێکی ئازاد بۆ 40 ملیۆن کورد. دکتۆر له یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستانیش ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه ،له دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ش زۆر ئازایانه خه‌لک و داواکارییه‌کانی له کوێ بووبن ، ئه‌و له‌وێ بووه .ئێستا ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده ،چونکه بڕاوی به سنووره‌کانی کوردستان نییه ، باوه‌ڕی به یه‌کده‌نگی و کۆده‌نگی بۆ سه‌ر هه‌موو پرسه هه‌ستیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌که. ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادیی سلێمانییه ، ئاخر ئێمه وتمان له کوێ ئازاره‌کانی خه‌ڵک هه‌بێت ئه‌و له‌وێد ده‌بێت . له هه‌ڵه‌بجه بوو ، پێش ماوه‌یه‌ک له سه‌را بوو ، ئیستا له زیندانی چه‌ته‌کانی جه‌لالیه‌کانه ، ئه‌و جه‌لالیانه که هیج وه‌فادارییه‌کیان نه‌نواند و رێزیان بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ها به‌رز و پیرۆزانه و مێژووی پر له ئازایه‌تیی دکتۆر نه‌گرت. ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به دکتۆر فایق کرا ، رێک گاڵته‌کردنه به به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک..ئه‌وه‌ی به مامۆستیانی زانکۆ له هه‌ولێر و سلێمانی کرا ، ئه‌وه‌ی به خوێندکارانی زانکۆ له هه‌ولێر و سلێمانی کرا ، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به نووسه‌ر و رووناکبیره‌کانی ولاتکرا ، ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق به په‌رله‌مانتاران کرا ، ئه‌وه‌ی به پیرۆزییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک کرا ، تاوانی گه‌وره‌ن ، هه‌رگیز له‌و ده‌سه‌ڵاته قه‌بوڵ ناکرێت. ئه‌وه قه‌زافییه هیچ رێزیک بۆ پیرێکی 70 ساڵی و مناڵێکی ناو بێشکه دانانیت ، ئه‌وه قه‌زافییه هیج رێزێک بۆ خواست و ویستی خه‌ڵکی دانانێت ، یه‌ک زمان ده‌زانێت ،ئه‌ویش زمانی چه‌ک و تیرۆر و ده‌ستگیرکردنه. ئه‌گه‌ر قه‌زافی ئه‌وه کاروکرده‌ی بێت ئه‌وا به‌ناوی سه‌رکرده‌ی تاک وته‌نیا ده‌کات ، وه‌ک نووسه‌رێکی هاوڕێمان ده‌ڵیت: چا نییه قه‌زافی باسی دیموکراسیه‌ت ناکات ، که‌چی ئه‌وانه‌ی لای خۆمان له ژێر ناوی دیموکراسی کتومت قه‌زافین.
ده‌سه‌ڵات ئێستا له قۆناخی دامالینی ئه‌و ده‌مامکه‌یه که ماوه‌یه‌کی دووره له ژێریدا خۆی شاردۆته‌وه..جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی کتومت قه‌زافین ،کتومت موباره‌ک و بنعه‌لین ، له دوجاریشدا کتومت خیانه‌تکاریکی گه‌وره‌ن ، موسته‌شارێکی وه‌پێشکه‌وتی سوپای داگیرکا‌ر بۆ ئه‌نفالی کورد زۆر له‌و دووه به به‌هاتره.پێویسته هه‌موو له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بێینه‌ده‌نگ ، له‌سه‌ر ئۆپزسیۆن و خه‌ڵک و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یشه که ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و دنیا له‌و ده‌سه‌ڵاته به ئاگا بهێننه‌وه . له‌سه‌ر رووناک‌بیر و رۆژنامه‌وانانیشه ، ئیمرۆ که رۆژی ده‌ستگیرکردنی رۆژنامه‌وان و رووناکبیرێکی وه‌ک دکتۆر فایق و رێبین هه‌ردییه له ته‌ک شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان ،که 22 ی نیسانه رۆژی ساڵوه‌گه‌ری رۆژنامه‌نووسی کوردییه ، با بیکه‌ن به رۆژی تیرۆرکردنی ووشه له کوردستاندا و له که‌لێنده‌ری یادکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش بۆ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه چه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره به‌ناو بکه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست