گۆڕان و یه‌كگرتو كه‌مترین خه‌رجییان به‌كارهێناوه لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا زۆرترین خه‌رجیی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به�
Wednesday, 17/03/2010, 12:00
له دوای ته‌واوبونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی كه زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێش‌و باشترین ته‌كنیكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامدرا، به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی (ئور) له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامیه‌وه ئاشكرایكردوه كه نزیكه‌ی دو ملیار دۆلاری ئه‌مریكی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا خه‌رج كراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا زۆرترین خه‌رجیی به‌كارهێناوه له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌دا، كه بڕه‌كه‌ی 250 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بوه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتێكی ئه‌وروپیه‌وه دراوه به لیستی ئیئتلاف.
به‌پێی ریزبه‌ندی راپۆرته‌كه، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به پله‌ی دوه‌م هاتوه كه دو ملیۆن دۆلاری له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا خه‌رج كردوه و هاوكات به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش كه ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ كڕینی ده‌نگ خه‌رج كراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه: لیستی گۆڕان و یه‌كگرتوی ئیسلامی كه‌مترین خه‌رجیان بوه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا و بڕی تێچونی بانگه‌شه‌كه‌یان ته‌نها 100 ملیۆن دیناری عێراقی بوه و سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌كانی تر كه كراون له‌سه‌ر ئه‌ركی خودی پاڵێوراوه‌كانی هه‌ردو لیست به‌ڕێوه چوه.
ئاژانسه‌كه نوسیویه‌تی: بڕی ئه‌و 100 ملیۆن دیناره‌ی كه لیستی گۆڕان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا خه‌رجی كردوه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی لیسته‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان كۆ كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامیش له‌لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانیانه‌وه به‌خشراوه بهحیزبهكهیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست