كەمپین دژى قەدەغەكردنى كتێبى دۆزەخى حەقیقەتى ئاسۆ جەبار
Monday, 28/05/2012, 12:00
سانسۆر و قەدەغەكردنى كتێب یەكێكە لەدیاردە هەرە ناشارستانى و دیكتاتۆریىو ستەمكارییەكان، هەوڵێكى كوشندەیە بۆ بەرقەراركردنى سیستمو یاساگەلێكێكى پڕ كۆتوبەندو دەمكوتكردنى نوسینو رەخنەو پڕۆژەى نوێ، وەكچۆن داگیركردنو كۆنترۆڵكردنى سەرلەبەرى دەزگاو ناوەندە رۆشنبیریىو فەرهەنگییەكان لەلایەن حیزبو دەسەڵاتەوە پێكڕا ستراتیژێكى كوشندەو ستەمكارانە بوو بۆ دروستكردنى فەزایەكى ناتەندروستو ناشارستانى و نارۆشنبیریى، بەهەمانشێوە قەدەغەكردنى بڵاوبوونەوەى كتێبێك بەڵگەیەكى زیندووە بۆ ئاشكراكردنى رووى شاراوەى ستەمو پێشێلكردنى مافى مرۆڤ.
لەكاتێكدا وەزارەتى رۆشنبیرى بەڕێوبەرایەتى چاپ و بڵاوكردنەوە هۆبەى ژمارەى سپاردن سێ مانگە كتێبى دۆزەخى حەقیقەتیان بەبێ هیچ بڕوبیانویەكى فەرمىو یاسایى لەلاى خۆیان گلداوەتەوەو بە زارەكى دەڵێن لەسەرو ئێمەوە بڕیارى پێنەدانى ژمارەى سپاردن بۆ ئەم كتێبە دەرچووەو بە هیچ شێوەیەك ژمارەى سپاردنى نادرێتێ، بەڵام ئەم بڕیارە بە فەرمى دەرنەچووە. بێگومان ئەم هەڵوێستە سەركوتكردنێكى كردەییە بەرامبەر ئەم كتێبە.
هاوكات سەنتەرى میترۆ و رێكخراوى جیهانى پەیامنێرانى بێسنورو چەندین رێكخراوى دیكەش بە فەرمىو لەڕێى ناڕەزایینامەیەكەوە بەجیا داواى روونكردنەوەو دەستبەجێ پێدانى ژمارەى سپاردنیان كردووە بۆ ئەم كتێبە، بەڵام تا ئێستا نە بە فەرمىو نە بە زارەكى وەزارەتى رۆشنبیریى وەڵامى سەرجەم ئەو ناڕەزاینامانەى نەداوەتەوە.
رێگریىو قەدەغەكردنى كتێبى دۆزەخى حەقیقەتى ئاسۆ جەبار بە هەر بیانوویەك لەلایەن وەزارەتى رۆشنبیریىو بەڕێوبەرایەتى چاپو بڵاوكردنەوەوە بە پێنەدانى ژمارەى سپاردن بەبێ چەندوچون پێشێلكردنى یاساى چاپو بڵاوكردنەوە لەناوچەكەو جیهاندا. ئاشكرایە ژمارەى تۆماركراوى كتێبو بڵاوكراوەكان لەجیهاندا تەنها بۆ زانینو داتاكردنى كتێبو بڵاوكراوەكانى نیشتیمانە كە لەڕێى دەزگاكانى چاپو بڵاوكردنەوەوە مافى كۆپیڕایتى پێ دەبەخشرێت، ئەم پڕۆسەیە بێجگەلە وڵاتە هەرە دواكەوتوو و دیكتاتۆرییەكان پێكڕا لەجیهاندا هیچ دەزگایەكى حكومىو حیزبىو ئەهلى بەبیانوى پێدانو پێنەدانى ژمارەى سپاردن بۆیان نییە ببنە سانسۆرو رێگر لەبەردەم دەرچوونى هەر كتێبو بڵاوكراوەیەك، بە یاساو بە سیستمێكى مۆدێرن مافى نوسەرو بڵاوكراوەكان پارێزراون، بەڵام بەداخەوە كە وەزارەتى رۆشنبیریىو دەزگاكانى ببونەتە پێشێلكارێكى راستەقینە بۆ كوشتنى ئازادى نوسینو بڵاوكردنەوە.
لەبەرئەوە داواكارین دەستبەجێ ژمارەى سپاردن بدرێت بە كتێبى دۆزەخى حەقیقەتى ئاسۆ جەبار
سەنتەرى میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنوسان
رێكخراوى چاو بۆ ئازادىو مافى مرۆڤ
1. دكتۆر رەفیق سابیر
2. -شێرزاد حەسەن
3. -رێبێن هەردى
4. -ئاراس فەتاح
5. -بەختیار عەلى
6. -دلاوەر قەرەداغى
7. -ئاسۆس هەردى
8. -سەڵاح رەئوف
9. -دكتۆر شاهۆ سەعید
10. -هۆزان مەحمود
11. -ئارام جەمال
12. --هۆرێن غەریب
13. -دكتۆر فایەق سەعید
14. -كەمال رەئوف
15. -قادر سەعید
16. -هێرش عەبدولرەحمان
17. -كاژاو جەلال
18. -كاروان كەمال شەریف
19. -هەڵگورد سەمەد
20. -رەحمان غەریب
21. -كەمال چۆمانى
22. -مەریوان حەمە سەعید
23. -عەباس شوان
24. -ئاوات عەلى
25. -كاروان عومەر
26. -ئاریان ئومێد
27. -گۆران دوكانى
28. -ئارام جەلال
29. -نیاز عەبدوڵا
30. -شۆرش ئەمین
31. -هیوا فایەق
32. -ئاكۆ خەلیل زادە
33. -فەرمان عەبدولرەحمان
34. -ئاسۆ حەمە ساڵەح
35. -شیلان جەبار
36. -شێركۆ كەمال
37. -ئاوات عوسمان
38. -كاوەحەسەن
39. -توانا سدیق بەگ
40. -دەزگای پێنوسەکان
41. -ساڵح میراودەلی
42. -لوقمانی حاجی کەریم
43. -پشتیوان ئەحمەد شا
44. -سارا موکری
45. -خانزاد ڕەشید موستەفا
46. -ئاسۆ جەبار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست