ئەویش فت
Monday, 15/02/2010, 12:00
بە گوێرەی ئەو هەواڵ و دەنگۆییانەی کە لە کوردستانەوە هاتوون،ئەندامی کارامەو چالاکی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستانی جەلال دەباغ وازی لە حیزب هێناوەو دوای دەیان سال لە تێکۆشان لەناوحیزبی شیوعی عیراق و کوردستانی ،سەری خۆی هەڵگرتوەو شڕو شیتاڵی داوە بە کۆڵییاو چۆتە لای زەحمەت کێشان وە لەسەر لیستی ئەوان خۆی کاندید کردووە...لەڕاستیدا ئەم هەڵوێستای جەلال دەباغ بەم شێوەییە شتێکی کتوپڕو چاوەڕوان نەکراوو بوو،،،ئەم پییاوە لە ڕۆژانی هەرە سەختی شاخ کۆڵی نەداو لە رۆژە هەرەناخۆشەکانی سەردەمی بە عسیش وازی لە تێکۆشان نەهێناو چالاکانە کاری بۆ ئەم حیزبە دەکرد ئەمەش وایکردبوو کە لە هەموو کۆڕو موناسەبەییەک لەڕیزی پێشەوە بێ و لە هەموو ئەندامەکانی دیکەی سەرکرداییەتییان بەر چاو تر بێ،.تەنانەت زۆر لە کەمال شاکر بە توانا تر و لێهاتوو تر و قسە زان ترە.گومانیشی تێدا نییە کە کۆیلایەتی وبۆ کەمال شاکرو تاقمەکەی قبوول نەکردووە هە ر بۆییەش لە ڕیزی ئەوان جێگای نەبۆتەوەو ڕەتاندووییانە، ئاشکرایە کە کەمال شاکر و حەیدەر فەیلی نایانەوی خەڵکانی لەوان بە توان تر لە نزیکەوە هەبن، ،ئەوانە وا خەریکن حیزبی شیوعی بە تەواوی ڕووت ئەکەنەوە، وا بڕوا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە تەواوی مایە پووچ دەردەچن،جاری پێشوو بینیمان،بە چ دەردە سەرییەک سێ پێچکەییان لە کورسییەک هێنا، پارتی پای چوارەمی وەک دییارییەک بۆ تەواو کردن بەڵام ئە مجارەیان پێناچێ لە جاری پێشو باشتر بن ئە گەر خراپتر نەبن ، دوور نییە بە تەواوی بی کورسی بمێننەوەو بچن لە دواوە بەپا بوەستن ...
....15. 02 210
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست