کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومه‌تی دانیمارکی لێپێچینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه شێته خانه‌نشینکراوه‌کانی کورد

Thursday, 06/08/2009, 12:00


ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ دانیمارکییه‌کان گه‌ماڕۆی ماڵی ته‌ڵعه‌ت خدریان داوه‌ له‌ دانیمارک، له‌ ماڵه‌که‌ی ته‌ڵعه‌ت خدردا ئیستا ژنه‌که‌ی و کوڕه‌که‌ی تێدا ده‌ژین، که‌ له‌ شه‌رمدا ڕوویان نایه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، کوڕه‌که‌ی دوو ڕۆژه‌ بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی نه‌چۆته‌وه‌  و له‌ ماڵه‌وه‌ خۆی نه‌خۆش خستووه‌، شایانی باسه‌ "کرستیان ینزن" وه‌زیری باجی دانیمارک داوا ده‌کات به زووتریین کات وه‌زیری دادی ئێراق په‌یوه‌ندیی پێوه‌ بکات، بۆ لێپێچینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه شێته خانه‌نشینکراوه‌کانی کورد. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که‌ هه‌موو پاره‌کانیان لێده‌سێندرێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی دانیماریکیشیان هه‌یه‌ ده‌بێت باجی ته‌واویی له‌ سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌یان گرتووه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان بده‌ن، ڕۆژنامه‌ی ئێکسترابلادێت له ڕۆژی یه‌کشه‌ممدا ته‌واویی ورده‌کارییه‌کان له‌و باره‌یه‌وه بڵاوده‌کاته‌وه‌. کورده‌کانی دانیشتووی دانیمارک ده‌توانن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئێکسترابلادێت بخوێننه‌وه هه‌تا زانیاریی زیاتر وه‌ربگرن.

بۆ زانیاریی زیاتر ئه‌م لینکه‌ بخوێننه‌وه

http://ekstrabladet.dk

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە