کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کێ ده‌لێ سه‌ربه‌خۆیه‌؟!

Friday, 22/05/2009, 12:00

2142 بینراوە


پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ لایه‌ن کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌کانی عیراق ناونووسکرد ، هاوزه‌مان گۆڕیکی به‌ کۆمه‌ل له‌ حاجی ئۆمه‌ران دۆزرایه‌وه‌.. ره‌نگه‌ ئه‌و دوو رووداوه‌ رێکه‌وتتبن ، به‌ڵام هه‌رگیز کرده‌کان رێککه‌وت نین..
ئاشکرابوونی ئه‌م گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ له‌ کاتێکدابوو که‌ هه‌رگیز بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود یا کووڕانی مه‌لا مسته‌فا نه‌ یانده‌ویست شتێکی ئاوا له‌ زه‌مه‌نێکی ئاوا رووبدا.
مێژووی ئه‌و گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ دیاره‌ بۆ نیوه‌ی دووه‌می شه‌سته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، که‌ هی 8 که‌سه‌ له‌سه‌رده‌ستی ده‌زگای به‌دناوی پاراستن که‌ مه‌سعود سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد گووله‌بارانکراون و هه‌ر له‌ویشدا به‌ کۆمه‌ل له‌ گۆڕنراون..
دیاره‌ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ تا دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ئیختساسی سه‌ددام و داروده‌سته‌که‌ی بوو ، به‌لام دوای ئه‌م دۆزینه‌وه‌ ، شه‌ره‌فی گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا و کوڕه‌کانی ده‌بڕێت.
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ کوردکوشتن و تیرۆرکردن و خیانه‌ت له‌ دۆزی ره‌وای کوردان نمونه‌یان نه‌بووه‌ و پێمانوانییه‌ نموونه‌یان له‌ ئاینده‌شدا ببێ.
ئه‌گه‌ر هه‌موو پیشێلکارییه‌کان و تیرۆرکردنه‌کانی دیکه‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ بۆ کاتێکی دیکه‌ش به‌ جێبهێڵین ، ئه‌و گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌له‌ کافییه‌ بۆ ناساند و تۆمه‌تبارکردن و ئیدانه‌کردنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ به‌ پیاوکوژ و تیرۆریست که‌ تاوانی کوشتنی به‌ کۆمه‌لیان ئه‌نجامداوه‌ ، ئاخر سه‌رانی سرب هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان ده‌رهه‌ق به‌ کوشتوبڕی خه‌لکی کۆسۆفۆ ئه‌نجامدا ،تا هه‌مویان له‌ دادگای تاوانه‌کانی گه‌وره‌ دژی مرۆڤایه‌تی له‌ زیندان ئاخنران.
جا لێره‌دا ئه‌گه‌ر مه‌سعود له‌ زیندان نه‌خێنراوه‌ و خۆ ده‌بێ حسابی که‌سێکی پیاوکوژ و تیرۆریستی بۆ بکرێت ، ئه‌گه‌روایه‌ کۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌کان چۆن کاندیدکردنه‌که‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم قه‌بوول ده‌بێت؟!.
هه‌ر ئه‌و کۆمسیۆنه‌ که‌ خۆی به‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌زانێت ، له‌ یه‌کێ له‌ مه‌رجه‌کانی بۆ کاندیدکراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌لێت: ده‌بێت کاندیدکراو نا بێت پیاوکوژ و خیانه‌تکار بێت ..... مه‌سعود هه‌ردووکیانه‌ به‌ به‌لگه‌وه‌ که‌ دواترینیان دیاره‌ ئه‌و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌یه‌ که‌ حاڵی حازر دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ حاجی ئۆمه‌ران.
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ربه‌خۆیه‌ با به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ داواکه‌ی تا دوای یه‌کلابوونه‌وه‌ کێشه‌که‌ له‌ دادگای فیدراڵی عیراقی دوابخات و کاندیدکردنه‌که‌ی بوه‌ستێنێت!. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌کات به‌راستی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ قورستر ده‌بێت که‌ ده‌ڵیت: کی ده‌ڵی کۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌کان سه‌ربه‌خۆیه‌؟!.
له‌سه‌ر خه‌لکی قوربانیانی ئه‌و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌شه‌ هه‌تا زووه‌ داوا له‌سه‌ر مه‌سعود له‌ دادگای بالای فیدراڵی تۆماربکه‌ن ، تا ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌ بێ وه‌لام نه‌مێنێته‌وه‌ .. مانه‌وه‌ی ئه‌و که‌یسه‌ ، خاوه‌ن ده‌رنه‌که‌وتنه‌ له‌ خوێنی ئه‌و هه‌شت شه‌هیده‌ و شه‌هیدانی ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی کوڕانی مه‌لا مسته‌فا.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)