كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ، هه‌واڵێكی سایتی چاو‌دێر به درۆ و چه‌واشه‌كار له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن .
Thursday, 18/06/2009, 12:00
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ڵامی هه‌واڵێكی هه‌ڵ به‌ستراو چه‌واشه‌كار و دور له‌راستی سایتی چاو‌دێر ده‌ده‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی سایتی چاودێری سه‌ر به‌مه‌لا به‌ختیاری وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی هه‌واڵێكی هه‌ڵ به‌ستراو چه‌واشه‌كاری بڵاوكرده‌وه له15/6/2009 له هه‌واڵه‌كه هاتووه (سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی،رایگه‌یاند:ئه‌ندام‌و لایه‌نگرێكی زۆری ئه‌و دوو حزبه ئیسلامیه به‌نیازنین ده‌نگ به‌لیستی چوار حزبه‌كه بده‌ن،ئه‌و سه‌رچاوه‌یه،هۆكاری ئه‌م ده‌نگدانه‌ی لایه‌نگر‌و ئه‌ندامانی ئه‌و دوو حزبه‌یشی گه‌ڕانده‌وه بۆ بونی ئیشكالی شه‌رعی‌و پێیانوایه:نه‌ده‌بوایه حزبه‌كانیان له‌گه‌ڵ حزبی عه‌لمانیدا به‌یه‌ك لیست داببه‌زن).
له‌میانه‌ی له لێداوانێكی تایبه‌ت به‌پێگه‌ی (ئیسلام په‌یك) عه‌بدول ستار مه‌جید وته‌بێژی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و قسانه‌ی به‌پروپاگه‌نده زانی و وتی:"ئه‌وه یه‌كێكه له‌و پروپاگه‌ندانه‌ی كه دژ به‌ئێمه ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێت گومان و دوڵی و ئیشكالیه‌ت له‌نێو ئه‌ندامانی ئێمه نا،به‌ڵكو له‌نێوان خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رێك دروست بكه‌ن كه ته‌ماشای لیسته‌كانی ساحه‌ی كوردستان ده‌كات،بڵێن كاكه ده‌ی ئه‌وه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وا ده‌نگ به‌خۆیان ناده‌ن،ئێوه چۆن ده‌نگیان پێده‌ن،به‌راستی ئه‌وه پروپاگه‌نده‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ساده‌یه‌ی كه‌متر زانیاری شه‌رعیان هه‌یه له‌و روانه‌وه".
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی:"به‌راستی ئه‌و كه‌سه هیچی پێ نییه و پێنه‌ماوه كه ئه‌و جۆره قسانه ده‌كات،بۆ له‌كاتێكدا ئێمه له لیستی هاو په‌یمانی كوردستان بووین و خه‌ڵكمان ده‌نگی به‌و لیسته دا كه ژماره(730)بوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق،بۆ دروست بوو هیچ كێشه‌ێكیش نه‌بوو،بۆ ئه‌و كاتی نه‌یان نه‌گووت نادروسته و خه‌ڵكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌نگ به ئێمه نادات،ئه‌و كاته ده‌نگیشیان دا‌و،له‌كاتێكدا زۆر زوڵم و زۆریشیان لێكرین ته‌نها یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانیان پیدان،كه له‌هه‌ڵبژاردنی پێشووتردا ئێمه ته‌نها به‌ده‌نگی خۆمان(2)ئه‌ندام په‌رله‌مانمان هێنا،ئه‌وه ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیشكالات وگوماناته و ئێمه هیچی تری پێوه نابین،ته‌نها خه‌ڵك مه‌شغوڵ كردن و سه‌رقاڵ كردنه".
سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه‌ی چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه كه ئه‌ندامه‌كانتان ده‌نگ به‌لیستی(خزمه‌تگوزاری وچاكسازی بده‌ن)، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ راشیگه‌یاند:"
1-هه‌رشتێك بێته پێشه‌وه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ئیسلامی پێش ئه‌ندامانی،ئه‌گه‌ر شته‌كه به‌شه‌رعی نه‌زانی و پێوابی كه ناشه‌رعی و نادروسته بریاری له‌سه‌ر نادات،بۆیه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ر له‌ئه‌ندامه‌كانی بیری له‌وه‌كردۆته‌وه كه ئه‌وه‌ی ده‌یكات وه‌كو هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ حزبی نا ئیسلامیی دروسته یان نا،ئێمه به‌دروستمان زانیوه،وه له هه‌ندێك كاتدا به‌پێویستیشی ده‌زانین،بۆ ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك و به‌ڵگه هه‌یه كه مه‌جالی باسكردنیان نیه،بۆیه ئێمه هیچ كێشه‌ێكمان نیه له هاوپه‌یمانی دروستكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی غه‌یره ئیسلامیی،ئێمه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی دیكه‌ش كه نا ئیسلامین ناڵێن ناموسڵمانن،نا ئیسلامی مه‌ستمان ئه‌وانه‌یه كه ئێستا به‌رنامه‌كه‌ی ئیسلام نیه و به‌ئیسلام به‌رێوه ناچێت و دوای ئیسلام نه‌كه‌وتووه وه‌كو به‌رنامه".
2-ئێمه به‌ته‌جروبه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمانن،ئه‌ندامانی ئێمه زۆر گه‌رم و گورن كه ده‌نگ به‌لیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازی ده‌ده‌ن،گومانمان له‌وه‌دا نیه‌و بای ئه‌وه‌نده ئاراسته كراون و گو‌ێشمان لێ‌گرتوون،ئه‌گه‌ر ئیشكالێك و پرسیارێكیشیان هه‌بوو بێت بۆیان روونكراوه‌ته‌وه‌و قه‌ناعه‌تیان هاتووه‌و له‌و رووه هیچ كێشه و گرفتێكمان نیه".
له‌به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی چاو‌دێر هاتووه(كادرانی كۆمه‌ڵ بڕوایانوایه:كاندیده‌كان به‌سه‌ر باڵه جیاوازه‌كانی حزبه‌كه‌یان دابه‌شبوون)،بۆ ئه‌مه‌ش عه‌بدول ستار مه‌جید وتی:"ئێمه كاندیده‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه دیاری كردووه،ئێمه سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك مه‌رج و سیفاتمان دیاری كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌پاڵێورێن بۆ ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان،له‌هه‌موو ئۆرگانه‌كان و له‌سنووری هه‌موو مه‌ڵبه‌نه‌ده‌كان كۆمه‌ڵه كه‌سێكیان بۆ پێشنیار كردین،دواتر له‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌مان تاوتوێ كرد و باسی سیڤیه‌كه‌ی كرا،هه‌روه‌ها باسی توانا و رابردو شیاوی ئه‌و كه‌سه و بروانامه‌ی و كۆمه‌ڵی شتی كرا و له‌به‌رچاوگیران،پاشان ئێمه به‌راستی به‌ده‌نگدان ئه‌وه‌مان یه‌كلایی كرده‌وه،ئێمه موئه‌سه‌سێكمان هه‌یه له كۆمه‌ڵی ئێسلامی كاتێك كه كۆمه‌ڵه شتێك دێنه پێشه‌وه‌و له‌یه‌ك نزیكن ئێمه به‌ده‌نگدان یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه،ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆمان یه‌كه یه‌كه ده‌نگیان بۆ دراوه،له ئۆرگانه‌كه‌ی خۆیان و سه‌ركردایه‌تی ده‌نگیان پێداروه‌و پاڵیوراون،ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ساسی شایسته‌یی و لێهاتوویی و ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه بۆمان دیاری كردبوون،جۆره‌ها خه‌ڵكی تێكه‌وتووه دكتۆره یا دكتۆرای هه‌یه یا مامۆستای زانكۆیه،یا پسپۆره له‌بواری یاسایی،دیاره به‌پێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ئێمه دامان ناوه ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكی پسپۆر و لێهاتوو و شایسته‌ن،فیعله‌ن ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ن،چونكه نوێنه‌ری خه‌ڵكێكن و خه‌ڵك پێشنیاری كردوون".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆر هادی عه‌لی به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی،سه‌باره‌ت به‌هه‌مان هه‌واڵی سایتی چاو‌دێر له لێداوانێكی تایبه‌ت به‌پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)وتی:"ئه‌و هه‌واڵه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه و به‌شێكه له‌پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن دژ به چوار حزبه‌كه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه كه ئه‌ندامه‌كانتان ده‌نگ به‌لیستی(خزمه‌تگوزاری وچاكسازی بده‌ن)، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو،رایگه‌یاند:"ئێمه زه‌مانه‌تی ته‌واومان هه‌یه كه ئه‌ندامه‌كانمان ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن".
خه‌ڵك زۆر هیواو ئاواتیان به‌لیستی(خزمه‌تگوزاری وچاكسازی) هه‌یه و چاودێرانیش پێیان وایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌پاكی به‌رێوه‌بچێت كه‌بریاره له25/7ئه‌م ساڵ ئه‌نجام بدرێت ئه‌م لیسته ده‌نگێكی زۆر ده‌هێنێت و كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌كاتی بریاره‌كان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی ئاینده.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست