کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود كۆبوونه‌وه‌يه‌كی نهێنی له‌گه‌ل ئيتیلاعات ئه‌نجامدا

Thursday, 08/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست: په‌يامنێری سليمانی
شه‌وه‌ی ڕابردوو7 له‌سه‌ر 8ی ئه‌يلولی 2011 ، سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ پاسه‌وانه‌كانی مالی سكرتيری حزبی سۆسياليسته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ له‌ماله‌كه‌ی خۆی له‌ گوله‌خانه‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتيری سۆسياليست پيشوازی له‌ دوو به‌رپرسی گه‌وره‌ی ده‌زگای ئيتلاعاتی ئيرانی به‌ناوه‌كانی ئاغای مه‌جيدی و ئاغای ره‌حيمی، كه‌ سه‌ربه‌ ده‌زگای ئيتلاعاتی پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستان(ئيران)ن.
به‌ پێهی سه‌رچاوه‌كه‌، به‌رپرسانی ئيتلاعاتی ئيرانی داوايان له‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود كردووه‌، كه‌ چه‌ند مه‌فره‌زه‌يه‌كی چه‌كدار ئاماده‌ بكات تا به‌ نهينی و به‌ شه‌و په‌لاماری باره‌گاكانی كۆمه‌ڵی ئيران و شوينه‌كانی پژاك له‌ سنوری قه‌لادزي و پێنجوين بدات، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ن له‌ يادی رۆژی 11ی ئه‌يلۆل يادی هه‌لگيرساندنی شۆرشی ئه‌يلۆل له‌ چه‌ند باره‌گايه‌كی پارتی بدرێت ، يا كاری ئاژاوه‌گێريان به‌رامبه‌ر بكه‌ن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە