ئه‌مڕۆ دڵم خه‌مناکه
Wednesday, 01/05/2013, 12:00
لە ساڵیادی کوشتنی شەهید سەردەشت عوسمان
ئه‌مڕۆ
دڵم خەمناکە
لە
بیستنی
چیرۆکی
په‌پوله‌یه‌ک
له سه‌ر چڵێکی
بریندار
له ناو خوێنه
نیشتۆته‌وه
پڕ بەدەم
هاوار ده‌کا
بۆیه باسی
کوشتنی خۆی
ده‌ڵێته‌وه
ئه‌مڕۆ
دڵم خه‌مباره
له خامەی
باڵندەیەک
تەزوی
باڵە وردەکانی
له گه‌ڵ تاوانە
باس دەکرێ
هێشتا
تەرازوی
مافەکان
بە دوای نەچیرە
دەگەڕی
ئه‌مرۆ
دڵم خەمناکە
لە کۆشتنی
کۆترێکی
هێلانه‌ی خەون
له میحرابی
کۆلێجی زانینە
تیرۆر ده‌کرێ
دواییش
ڕۆحی پیرۆزی
ئیحراج دەکری
ئه‌مڕۆ
دڵم خه‌مباره
له ئاوازی بولبلێک
باڵی گرت و
باڵیان شکاند
لەسەر سەری
مرۆڤەوە
پەڵەی ڕەشە
ڕه‌نگی ویژدان
ئه‌مرۆ
دڵم خه‌مناکه
له ئازاری گوڵێکە
له ڕیشه وە
ئەبڕێت
ئه‌مرۆ
دڵم خه‌مناکه
بۆ ئاوێنه‌یەکی
دزراو
تیشکی
بۆ خاک ده‌گه‌رێ
ئه‌مڕۆ دڵم خه‌مناکه
بو
ماڵی خوا
ویژدانی خەڵک
پێشێل ده‌کرێ
ا
هەر عابیدە
بەبێ تاوان
جەستەی
خەڵتانی
خوێن دەکرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست