فەرموون بازرگانییەكى قایمقامی دووز ببینن
Thursday, 18/11/2010, 12:00
كاك شەلال قایمقامی قەزاى دووزخورماتوو پاش ئەوەى دەبێتە قایمقام دەست دەكات بە بازرگانیكردن، چونكە ئەوە سروشتی هەر كوردێكە كە لەناوچە كێشە لەسەرەكان دەكرێتە بەرپرس ئیدی دەست دەكات بە بازرگانیكردن و گیرفان پڕكردن، بۆیە دەینن چۆن ئەو ناوچانە لەسایەى یەكێتی و پارتیدا هەرزان فرۆش كراو بوو بە قوربانی سیاسەتی ململانێ و شەڕی حزبایەتی، بۆ نموونە لەپاش 2003 لەقەزاى داقوق یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی قایمقامێتی دەبێتە شەڕیان كەسیان رێكناكەون قایمقام بۆ یەكێكیان بێت، ئیدی عەرەبێك دەكرێتە قایمقام.
ئێستا ئەو قایمقامەى دووز (شەلال) هاتووە زەوى خەڵكی گوندی كولی تەپەی سەر بە قەزاى داقوقی داگیر كردووەو غەسالەی چەوو لمی تێدا داناوەو خەڵكی گوندەكەش ناڕازین شەلال ئەو غەسالەیە لەو شوێنە دروست بكات، چونكە زەوی خۆیانە، بۆیە ناڕەزایی گوندەكەى لێكەوتووەتەوەو ئێستا وا خەریكە لەدژی ئەو كارەى قایمقامی دووز خەڵكی گوندەكە چەك هەڵدەگرن و بەرگری لەمافی خۆیان دەكەن.
ببینن لەكاتێكدا غەسالەیەكی لەو شێوەیە 40 دەفتەر دۆلارى پێویستە بە ماوەیەكی كەمی بوون بە قایمقام چۆن توانییەى ئەو كارە بكات و ئەو هەموو پارەیەی لەكوێ هێنا؟.
یەكێك لەخەڵكی گوندەكە ئاماژەی بەوەكردو وتی ئەو قایمقامە بۆ ئەوەى فێڵی خۆی بكات و خۆڵ بكاتە چاوی خەڵكییەوە، هاتووە بە ناوی برایەكیەوە غەسالەكەى تەسجیل كردووە، بۆ ئەوەى نەڵێن ئەوەتا جەنابیان بە سەر خەڵكەوە بوو بە بازرگان.
شایەنی باسە هەنووكە نیو كارى غەسالەكەى تەواو كردووەو بەردەوامە لەكاركردن تێیدا.
ئا ئەمەیە بەرهەمی بوون بە مەسئول لەسایەی كوردایەتی و خوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوەكاندا، كە لەماوەیەكی كەمی مەسئولبووندا دەبیتە بازرگانێكی گەورە بە سەر خەڵكەوە.
گەرمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست