له‌ڕێی یاساوه مۆله‌ت نادرێ به پارتی چاره‌سه‌ری کوردستان ، به‌ڵام یاسا ڕێگا به‌سامی شه‌به‌كی کۆنه به‌عسی و عومره ئاغای سورچی ده�
Friday, 24/04/2009, 12:00
به‌شی دووه‌م:
له کۆتای ساڵی 1983 ماڵی سامی ئه‌حمه‌د علی هاته گه‌ره‌کی مه‌نتکاوه واته کۆڵانی مزگه‌وتی (مه‌لا سه‌ید محمه‌دی چاله گرده) له پشت به‌رێوبه‌رایه‌تی شورته‌ی فریاکه‌وتن سه‌ر ڕێگای که‌رکوك ،مناڵه‌کانی له مه‌دره‌سه‌ی عه‌ره‌بی ده‌یان خوێند ، خۆشی کارمه‌ند بوو له بانکی ئاراس ، له ساڵی 1984 من له دواناوه‌ندی کاروان قوتانی بووم کاتێك مافره‌زه‌یه‌کی ئه‌من هات من یان گرت ، دوای گیرانی من بۆ ئێواره‌که‌ی چوون ماڵه‌وه‌یان پشکنی بۆ یه‌که‌م جار له کاتی پشکنین سامی شه‌به‌ك هاته ماڵمان له‌گه‌ڵ مه‌فاره‌زه‌که قسه‌ی کرد به زمانی عه‌ره‌بی به‌ڵام له ماڵه‌وه‌مان که‌س تێنه‌گه‌یشت بوون ، جانازانم ده‌وری ئه‌و چی بوو له‌و سات‌و کاته ، به‌ڵام ئه‌و هۆی گرتنم نه‌بوو ، به‌و بۆنه‌وه‌ش ئه‌ندامی زیندانیه سیاسیه‌کانی کوردستانم ، بۆ یه‌که‌م جاره له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم ، چاوه‌روانی وه‌ڵامم له‌و لا ئه‌و لا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قه‌وانه‌که بته‌قێته‌وه .
ساڵ هاتو ڕۆی به‌رۆکی ماڵی مام مسته‌فای کرد که دوو کوڕی پێشمه‌رگه‌ن به ناوی(خالید و نه‌وزاد له تیپی 86 ده‌شتی هه‌ولێر) به‌ر له‌وه‌ی ماڵی ئاغای سامی بێته ئه‌م گه‌ره‌که ، هه‌ر بۆیه‌ش به‌دره‌نگه‌وه ئاگادار بوو بۆوه ، خۆی ده‌یووت کاتێك له‌مه‌قه‌ری حزب پێمیان گووتوه له‌کۆڵانی ماڵی تۆ و دراوسێت دوو کوڕی پێشمه‌رگه‌یه شه‌رمم له خۆ کردۆته‌وه چۆن شتی وا هه‌یه من ئاگادار نیم ، هه‌ر بۆیه ئه‌م ماڵه‌ی ده‌رپه‌راندن ڕۆژانه مه‌فره‌زه‌ی ده‌هێنا سه‌ریان پیاوێکی به‌ساڵا چوو له‌ماڵه‌وه جێماو بوو ته‌مه‌نی له نۆهه‌ت تا سه‌د ساڵ ده‌بوو ، دراوسێکان به نه‌هێنی ڕۆژانه خواردنیان بۆ ئه‌م پیره مێرده ده‌برد له سربانه‌وه به تایبه‌تیش ماڵی دکتۆر جه‌لیلی مه‌نتکاوه ، تا وای له‌و ماڵه‌کرد نه گه‌ڕانه‌وه تائه‌و کاته‌ی خالیدی کوڕیان تووشی نه‌خۆشی شه‌و کوێری بوو ئینجا ته‌سلیم بوونه‌وه و گه‌رانه‌وه به‌رۆکی به‌ردان .
ساڵی 1976 بۆ 1987 حکومه‌تی ڕژێم چه‌ند که‌سێکی حزبی پێشنیار کرد یه‌کێك له‌وانه سامی شه‌به‌ك بوو بۆ دامه‌زراندنی لێژنه‌یه‌ك له چه‌ند حاکم و که‌سێکی به ناو یاسا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که گیرۆده‌ی کێشه‌ی(مدی معرچ) ببوون به تایبه‌تی له هه‌ولێر ساڵانێك بوو به کێشه‌یه‌کی گه‌وره ده‌ژمێردرا ، ئه‌م لێژنه‌یه له جیاتی کێشه‌کان بۆ خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بکات له ڕێی یاساوه ، لێژنه‌که خۆی وه‌کو ڕژێمی به‌عس ئاسا کێشه‌که‌ی گه‌وره و ئاڵۆز تر کرد، کار که‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی خه‌ڵکانێك په‌نایان برد بۆ جاشایه‌تی ، که‌سانی نێو لێژنه‌که هێنده گه‌نده‌ڵ بوون هه‌رکه‌سێك له‌وان به ته‌کسی هاتوو چۆی ده‌کرد بۆ به‌یانی بوون به خاوه‌نی ئوتومبێلی سوپه‌ر و پاره‌یه‌کی زۆر ته‌نانه‌ت وا ده‌نگی دایه‌وه له شاری هه‌ولێر ڕژێمی به‌عس به‌دڕنده‌ی خۆی چاو پۆشی له‌و گه‌نده‌ڵیه‌و دزییه‌ی نه‌کرد ، ته‌واوی لێژنه‌که‌ی دا به دادگا‌و به یاسایه‌ك مه‌حکومی کردن که له سنووری یاسا زێده ڕۆییان کردوه و وه‌کو پێویست کاریان بۆ کێشه‌که نه‌کردووه ، ڕایگواستنه‌وه بۆ زیندانی بادوشی موسڵ تا ساڵانی دوای 98 و 99 ئازاد کران ، به‌ڵام موچه‌ی مانگانه له خێزانه‌کانیان نه‌بڕا .
دوای ئازادکردنی گه‌رایه‌وه هه‌ولێر ، ماوه‌یه‌ك له ماڵه‌وه دانیشت ، دوای گه‌ران به‌دوای هاوادارانی ، یان باشتر وایه بڵێین ! خۆی نزیك کردنه‌وه و ناساندن به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ، یان داوای لێکراو بۆ یارمه‌تی وپشتگیری و ئاسانکاری سۆزدان پێی بۆ دامه‌زراندنی حزب ، وه‌ك لێخورێك هیچ تاسه‌و کۆسپ‌و ئاسته‌نگێك نێته ڕێگای ، سه‌رده‌مێکیش به ناوی نوێنه‌ری کوردی شه‌به‌ك لێدوانی ده‌دا ، تاکو له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی باڵای هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی کۆمکاری عه‌ره‌بی کرد...!؟
پارتی پارێزه‌رانی کوردستان ، ئه‌مه‌ش بۆ کاك سه‌رتیپ عمره ئاغای سورچی به جێدێلم که چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ر به تێر و ته‌سه‌لی باسی باوکی کرد ، له هه‌موو بواره‌کان له سه‌ر‌ده‌می ئێستا‌و ڕابردوودا.
جا لێره پرسیار ! باویژدانمان ڕابه‌ر بێ و با ڕاستیه‌کان سه‌روربێ و با یاسا حاکم بێ و با ئه‌نفال و شه‌هیدان به ئارامی سه‌ریان بنێنه‌وه ، با خه‌ڵکی کوردستان خۆیان بڕیارده‌ن ، ئایا ڕه‌وایه یاسایه‌ك له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێگا به که‌سانێکی دۆڕاو پاشه‌ر پیس و سیخور‌و پیاوی ڕژێمی ڕوخاوی به‌عس بده‌ن ببن به دامه‌زرێنه‌ر و سکرتێری حزب ، بووجه‌شیان بۆ دابین بکه‌ن ، له‌و لاوه‌ش بۆ که‌سانێکی خه‌باتگێڕ و ڕۆشنبیر و نیشتمانپه‌روه‌ر و دیموکراتخواز ، وه‌ك سونبڵ و ئه‌ستێره‌یه‌کی بریقه‌دار دیارن ،که خاوه‌نی ته‌مه‌نێکن له خه‌بات و تێکۆشانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد به مافێکی ڕه‌وا نابینن ئایا ! کامیان جێی مه‌ترسییه له دوا ڕۆژ ،کامیان بۆ مه‌رامێکی گه‌نده‌ڵ و پاشکۆ و به‌کرێگیراوی خه‌بات ده‌که‌ن .
هه‌ر بۆیه‌ش لێره‌وه ده‌مه‌وێت به‌کوورتی تیشك بخه‌مه سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی چاره‌سه‌ری کوردستان ، که خاوه‌نی مۆله‌تی ژماره 36 ، له 2004.11.13 به‌ڵام به‌بێ هیچ هۆکارێکی یاسایی ئاسته‌نگی بۆ کار‌و چالاکییه‌کانی دروست ده‌کرێت ، دیاره له هاوکێشه‌و گرفته‌کانی وولاتانی ناوچه‌که قرارێکی سیاسی له دواوه‌یه ، مێژوو ئه‌م پارته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2002.3.5 که یه‌که‌م کۆنگره‌ی له کوردستان به‌ست هۆشیار حسێن وه‌ك سکرتێر هه‌رڵبژێدرا ، له چه‌ند که‌سێتی خه‌باتگێڕ و ڕۆشنبیر و نیشتمانپه‌روه‌ر و دیموکراتخوازه‌وه ، که خاوه‌نی ئه‌زمونی خه‌بات و تێکۆشان بوون له نێو حزب و لایه‌نه‌کانی کوردستاندا، کۆنگره‌ی دووه‌م 2004.1.28 له به‌غدا به‌سترا د. فایه‌ق گلوپی وه‌ك سکرتێر هه‌ڵبژێدرا ، سێیه‌م کۆنگره‌ی 2006.3.23 له شاری که‌رکوك به‌سترا هه‌مان سکرتێر خولی دووه‌می پێ سپێدرا ، هه‌ر له شاری که‌رکوك کۆنگره‌ی چوار ساڵی 2008.5.1 به‌سترا دیار غه‌ریب وه‌ك سکرتێری ئه‌م پارته هه‌ڵبژێدرا ، 2009.2.28 کۆنفراسی دووه‌می به‌ست له (ستۆکۆڵمی _ سووید) بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی و پێشبردنی رێکخستن و چالاکییه‌کانی له ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا ، حزبێکه باوه‌ڕی به سیسته‌می دیموکراسییه‌تی هاوچه‌رخ و دیالۆگی شارستانیه‌کان و ژیانی ئازاد و ئاشتیانه هه‌یه ، له‌م ڕوانگه‌وه ده‌روانێته چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان ، ئازادی کۆمه‌ڵگا له ئازادی ژناندا ده‌بینی .
پارتی چاره‌سه‌ر له‌رێی یاسایه‌وه به فه‌رمی به لستی سه‌ربه‌خۆ به شداری له هه‌لبژاردنه‌کانی عێراق و هه‌لبژاردنه‌کانی کوردستان کردوه ، تائێستا دوو جار سکرتێری پێشووی ئه‌م پارته و سکرتێری ئێستا و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کاگێر و چه‌ند جاریش کادیر و ئه‌ندامانی ئه‌و پارته به بیانوی جۆرا و جۆره‌وه ده‌ستگیر کراون و باره‌گاکانیان پێ داخستوون له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و مه‌خمور له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و فشاری توند دوور له هه‌موو پرنسیبێکی دیموکراسی و بنه‌مایه‌کی یاسای ته‌نانه‌ت بۆ وازهێنانه له خه‌بات و تێکۆشان و کاری سیاسیان .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست