عەباس بایز جگە لە جاش، پێشمەرگەیەکی ٥٠ ساڵەشی هەیە!
Thursday, 07/06/2012, 12:00
لەتەمەنی پێشمەرگایەتی مەسعود بارزانی دا، کە خۆی ووتەنی خۆی لەپەنجا ساڵێک دەدات کە تا ئێسا نەیتوانی بیروەرییەکی شەڕیکیمان بۆ باس بکات، یاخود لە کامە شەڕەدا بریندار بووە، یاخود چەندین جار لە لێواری مەرگ گەڕاوەتەوە لەکاتی ڕووبە ڕووبوونەوەی دوژمندا، بەڵام جار جارەعەباس بایز کە هاوڵاتی و لڤین دەەیدوێنن، یاخود باشتر بڵێین ڕیکلامی بۆ دەکەن، باسی قارەمانی خۆی و بیروەریەکانی لەگەڵ مەسعود بارزانی دەکات، هەر جارەش بە کەیفی خۆی سەرو گوێلاکی کەسێک دەشێلیت، جارێک کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلابەختیارو و ئەمجارەش لە پەیامێکی هەڕەشەوای تەنانەت هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ ، هێرش دەکاتە سەر نەوشیروان و گۆڕان بە گشتی، بێ ئەوەی هیچ کام لەم سێ چاوپێکەتنە دوایەی کەلەلایەن لڤین، هاوڵاتی بۆی کراو بەهیچ جۆرێک خۆی لەقەرەی تاوانەکانی و خیانەتەکانی هەر لە ڕۆژی بوونە بە مەفرزەخاسەی بەعس تا ئیتڵاعات بوون، بەم دوایەش پەیوەندی کردن بە میتی تورکیەوە.
لەهەرسێ حاڵەکەشدا (جاشەیاتی بۆ بەعس، ئیتڵاعات بۆ ڕژێمی ئیران، میتی تورکی بۆ تورکیا).
هیچیان بەبێ هاوکاری مەسعود نەبووەو ناش بێت، ئەوەتا خۆی لەچاوپێکەتنێکی کۆنی ئاوێنەدا دەڵێت، ماڵی مەلا مستەفا لەگەڵ کافریش بن لەگەڵێانم..
پێش ئەوەی بچمە سەر وەڵامدانەوەی درۆو چەواشەکاریەکانی، پێم باشە دوو قسەی حیسابی لەگەڵ هەریەکە لە لڤین و هاوڵاتی بکەم بەڵکو ئەوە خوایە هۆشیان بێتەوە بەرو واز لە ڕیکلام کردن بۆ ئەم تاوانبارە ئیقلیمیە بهێنن، یان هیچ نە بێت کاتێک چاو پێکەتنی لەگەڵ دەکەن، ڕۆژنامە نوس و کاراراو، چەکدار بەزانیاری لەسەر مێژووی ڕەشی ئەم جاشە ڕوو ڕەشە بزان.
بۆ وەلامی لڤین لەکاتی خۆیدا بە بابەتێک لە کوردستانپۆست وەڵامم دانەوە ئەمەش لینکی وەڵامەکەی ئەوسامە بۆ لڤین:
بۆ هاوڵاتی دیسان لەکاتی خۆیدا هەم لە کوردستانپۆست، هەم لەخودی هاوڵاتی بابەتێک بەناوی وەڵامێکی کورت بۆ لێدوانە چەواشەکارەکانی عەباس بایز بڵاو کرایەوە..
مەسعود بارزانی پێشمەرگە ٥٠ ساڵییەکەی عەباس بایز بۆ ئەمجارەش دیسان وەڵامەکەیان بۆ دەنێرمەوە پێیان دەڵیم، بەجێی ئەوە بۆ ناچن ڕاپۆرتێک لەگەڵ کەسوکاری شەهیدەکانی دەستی ئەم تاوانبارە بکەن لە دەڤەری سەنگەسەرو پشدەرو بیتوێن تەنانەت دەشتی کۆیەو دۆڵی جافایەتی بزان چەندین تاوانی ئەنجام داوە.
کاتێک چاوپێکەتنەکانی دەبینی هەست دەکەی عەباس بڕێک پارەی داوەتە ڕۆژنامە نوسەکەو لە دیوەخانەکەی خۆیدا بەدەم چای دیشلەمەوە قسە بۆ دەکاو،، کاکی ڕۆژنامە نوسیش بۆ دەهۆنیتەوە.
کاتی خۆی دووجار لەگەڵ هەفتەنامەی میدیا چاوپێکەتنی کرد، بەڵام ڕۆژنامە نوسەکە دەیان پرسیاری خەجاڵەت کەری لێ پرسیوە لەمەڕ تاوانەکانی تەنانەت بەرواری شەهید کردنی پێشمەرگەو ناوی ئەو هاوڵاتیانەی کەشەهیدی کردوون. پێشتریش سۆران عومەری نوسەر چاوپێکەتنێکی سەرکەوتوی لەگەڵ ئەنجامدا بە کۆمەڵی زانیاری دروستو پرسیاری باش.
دواترڕۆژنامە نوس شاسوار مامە ڕاپۆرتێکی شیکاری لەسەر تاوانەکانی عەباس بایز کردو ناردی بۆ لڤین، بەڵام لڤین بۆیان بڵاو نەکردوە، دواتر وەک ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی ڕۆژنامە بڵاو کرایەوە.
وەلامێکی کورت بۆهەریەکە لە عەباس بایزو مەسعود بارزانی..
سەرەتا عەباس بارزانی و مەسعود بایز بۆ ئەم هەواڵە دەڵین چی؟
ئەو چوارکەسەی بە تۆمەتی تیرۆرو تەقینەوەی خۆکوژی لە پشدەر گیران، ئێران ناردونی بەهاوکاری پارتی و جێ بە جێ کردنی ،لەلایەن عەباس بایزەوە.
لینکی هەواڵەکە کەیەکمجار لە کوردستانپۆست بڵاو کرایەوە لەیەکەم ڕۆژی گیرانی ئەم چوار کەسەدا.
لینکی چاوپێکەوتن و دانپێدانی تاوانبارەکان کە جاشی عەباس بایز بوون ڕوداو
یەکەم ناوی بەشێک لە قوربانیەکان:
سەرەتا عەباس بایز وەک ئامیر مەفرەزە خاسەی ئیستیخبارات ژمارە ٩ و پاشان فەوجی سوک ژمارە ٩١..
١ ئهمین حسن گهوره (مامۆستا) 27/9-1981 سهنگهسهر
2 محمد حسن گهوره (پێشمهرگهی (ی.ن.ك) 23/7-1983 نزیك أانیه
3 لهتیف عهبدلله ابراهیم 1978گیرا كادری كۆمهڵه
4 حسن حسێن حسن پێشمهرگهی (ی.ن.ك)
5 سلێمان حهمه امین موختاری سهنگهسهر 1981 هاوین سهنگهسهر ناسراو به كوێخا سێمان
6 سید حسن دوكاندار 1982 سهنگهسهر سهر به حشع
7 فاتمه سعید ژنی ماڵهوه سهنگهسهر
8 قادر لاجانی پهنابهر كوردستانی ئێران
9 محمد كمال نوری
10 سدیق عبدلله تاپڕ سهر به حشع
11 حمه ابوبكر چاوشین پێشمهرگه خهڵكی ژاراوه
12 علی حمه امین خروێلكه پێشمهرگه خهڵكی سوڵتانهدێ
13 فهقێ عبدالله
14 حهمهی ههمزه قهجهر خهڵكی ژاراوه
15 خدری حسن قهتێ خهڵكی ژاراوه
16 حسن امین ساڵح خهڵكی ژاراوه
17 محمد ابوبكر
18 رسول حاجی شهریف خهڵكی چهكوان
19 میره عباس مامند رانیه
20 حاجی شێخ حمه ساڵحو كچێكی 1984 براو برازای بهڕێز مام جلال
21 سلێمان مراد كاكه عبدلله
22احمد قادر خهڵكی قهمچوغه
23 ساڵح اسماعیل سهنگهسهر
24 محمد عبدالله حمه ناسراو بهمام فهقێ
25 ئومێد رهسوڵ سونهیی
یەکێک لەتاوانە هەرە دیارەکانی سەرەتای شٶڕشی جەکدار گرتنی ١٠ پێشمەرگەی حیزبی سۆشیالیست بوو لە گوەندی دوگۆنانی باکوری خۆر ئاوای سەنگەسەر کەدواتر هەر ١٠ پێشمەگەکەوە لەتفی عەبدڵای کادیری کۆمەڵەی ڕەنجدەران لە ڕێکەوتی ٣٠/١٢/١٩٨٠
لە قەسابخانەکەی موسڵ لە سێدارە دران..
بۆ زانیاری زیاترو ناوی دەیان شەهیدی تر سەیری ئەم لینکە بکە..
دووەم/
عەباس بایزو لێبوردنەکەی بەرەی کوردستانی ساڵی ١٩٩١یش نایانگرێتەوە:
زۆرجار کاتێک باسی دادگایی جاشيکان دەکەین، کۆمەڵێک کەس بە لێبوردنە گشتیەکەی ساڵی ١٩٩١ دەیانەوێت پاساوێکی لاواز بهێننەوە، بەڵام بەپێی بەڵگەیەکی بەعس ٢٤ کۆنە جاش و موستەشار دوای ئەم لێبوردنە لەساڵی ١٩٩٢ پەیوەندیان کردۆرتەوە بەبەعس، کەهەر یەکە لە عەباس بایزو برایم کانەبی ئامۆزای بەناو ئیمزاو نامە بەشدارن.
لێبوردنە گشتیەکەی بەرەی کوردستانی
یەکەم: ئەم لێبوردنە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، بەڵکو لێبوردنێکی سیاسی ئەوسا بووە، پاشانیش بەرەی کوردستانی هەڵبژیراوی خەڵکی کوردستان نەبووە، بەڵکو دوای چەندین ساڵ لە شەری خوێناوی ناوخۆی سەردەمی شاخ، بە زەبری شەقی زەمانە و بەسەرپەرشتی ڕاستە و خۆی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران ئەم بەرە نا کوردستانیە پێکهاتووە.
دووەم: گریمان ئەو لێبوردنەشمان بە ناچاری قبوڵ کرد، لەبەر خاتری خاتران، ئەوەی تۆزقاڵێک سەرو دەری لەگەڵ تاوان و یاسا و ئەو شتانە هەبێت، دەزانێت، کە حکومەت و حیزب دەتوانن تەنیا لە حەقی گشتی خۆش ببن. پرسە گرنگەکە دەمێنیتەوە بۆ خودی کەسوکاری قوربانیان و زیان لێ کەوتوان بەدەست ئەم جاشانەوە..کەواتە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت لەهەقی تاکە کەسی خۆش بێت.
فلیمێکی دیکۆمێنی لەسەر جاشەکانی عەباس...
سێهەم/کورت و کرمانجی
جاری پێشوو بۆم نوسی بوو لەجیاتی ئەم لێدوانە درۆو چەواشەکارانە، وەرە لەدادگا بێ تاوانی خۆت بسەلمێنە. وەمن لێرەو دوبارەی دەکەمەوە کەمن نەک هەر مودەعی بە ڵکو شاهیدم بەسەر زوربەی ئەو تاوانانەی کە کردووتە، نمونەی زیندوش گرتنی ١٠ پێشمەرگەی حیزبی سۆشیالیست لەساڵی ١٩٧٨ کەهەموویان لە قوسابخانەکەی موسڵ لەسێدارە دران، خۆشم ئەوسا سەردانم کردن، لە نزیکەوە قسەم لەگەڵ کردوون..
بەڵام ئەمجارە من داوات لێ ناکەم بێیتە بەردەم دادگا چونکە لەکوردستان لەسایەی سەرۆکەکەت یاسا نەک هەر سەوەر نیە بەڵکوو بوونیشی نیە، تۆ هەڕشەی هەڵگیرسانەوەی شەڕی براکوژی دەکەیت، کوڕەکەشت هەڕەشە لەخەڵکی سەنگەسەر دەکەن کە گوایە ئێوە تێکەڵاوی خێزانیتان لەگەڵ ماڵی مەلا مستەفادا هەیە، ڕاستیەکەشی وایە.
منیش دەڵیم ئەگەر ڕاست دەکەی و دەتوانی وەرەوە بۆ سەنەگەسەر ئەو کۆشکەی کاکە مەسعودت بۆی دروست کردووی حازرو ئامادەیە..چەندین هێزی زێرەڤانی پارتیش دێنی بیهێنە بزانین.. کەسوکاری شەهیدەکانی دەستت چیت پێ دەکەن..ئەوسا دەردەکەوێت یاسا سەرۆکە یان بڕوای پۆڵاینی ئێمە بە سەندنەی خوێنی بەناحەق ڕژاوی براو باوک و کەسوکارەکانمان.
بۆ خوێندنەوەی چاوپێکەوتنەکەی هاولاتی لەگەڵ عەباسی بایزدا، کلیکی ئەو لینکەی خوارەووە بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست