کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێچونێکی سەیرلەنێوان دەوڵەتی پاکستانی ئێستا ودەوڵەتی کوردی داهاتوو

Saturday, 12/07/2014, 12:00


پاکستان لەڕووی میژووی سیاسیەوە لەسەربنەمای ئیسلامی نیشتمانی و لەسەر دەستی(محەمەد علی جناح) دروستبوو. هاوڕی خەباتی (غاندی) دژی ئیمپڕیالیزمی پەریتانی بوو .
(محەمەد علی جناح) ساڵی1906ئەندامی پارتی کۆنگرەی هیندی بوو. ساڵی 1913بوو بە ئەندامی رێکخراوی(پەیوەندی ئیسلامی)لەهەمان کاتدا پەیوەندی خۆی لەتەک(کۆنگرەی هیندی) نەبڕی بوو.لەسەرەتای شۆڕشی هیندیدا ڕەگەز . دین .مەزهەب ڕۆڵی نەبوو.
تاساڵی1937هیچ هەوڵێک لەلایەن موسوڵمانەکانی هیندستانەوە واتە(پەیوەندی موسوڵمانی) بۆ جیابوونەوە لە هیندساتان نەبوو.
جیاوازی شێوەی خەباتی سیاسی لە نێوان(غاندی و محمەد علی جناح) لەودابوو (غاندی) بڕوای بە خەباتی ئاشتیانە هەبوو(محمەد علی جناح) بە چەک وتوند و تیژی .
لە کۆنگرەی لندن ساڵی 1930- 1932محەمەد علی جناح 14خاڵی بۆ ئیسلامەکانی هێندستان وەک ماف دەستنیشانکرد .
محمەد ئیقبال چالاکەوانێکی موسوڵمانێکی هیندی بوو.بۆیەکەمجار نەخشەی جیابوونەوەی موسوڵمانەکانی هیندستانی لە چوارچیوەی (قەوارەی دەوڵەت)دا ووروژاند. لەو ساتەدا محمەد علی جناح بڕوای بە سیستەمێکی (فیدریالی)لەچوارچیوەی دەوڵەتی هندستاندا هەبوو.
ساڵی1935 ئاماداکاری بۆ نووسینەوەی دەستورێک بو دەوڵەتی هندستان کرا.
ساڵی 1937 محەمەد علی جناح ئیستراتیجی خۆی گۆڕی و پڕۆژەی دەوڵەتی سەربەخۆی پاکستانی ئیسلامی دارشت .
زۆر بە ڕاشکاوانە جیاوزییەکانی نێوان موسوڵمانەکان و هندوسیەکانی لەسەر بنەمای میژوو و سترۆکتۆری جیاوازی بیروباوەڕ و دوو ڕەگەزی جودا داڕشت و ئامادە نەبوو موسوڵمانەکان لە نێو دەوڵەتی هندستانی داهاتوودا ببن بە کەمێنەیەک لە پەرلەمانی داهاتووی هندستاندا .
ووتی ئێمەی موسوڵمان لە ڕەگەزی ئارین . ئێوەی هندی لە ڕەگەزی درافدا . ئێمە ئەهلی قورئانین . ئێوە وستیون . پاڵەوانەکانی میژووی ئێوە دوژمنی ئێمەن. پاڵەوانەکانی ئێمە دوژمنی ئێوەن . قەت جیاوازییەکانمان کاڵ نابێتەوە . بۆیە تاقە شانسێک ئێمەی موسوڵمان دەپارێزی تەنیا (دەوڵەتێکی سەربەخۆیە) .
1947 بە هۆی خەباتی ئەم قارەمانەوە دەوڵەتی پاکستانی سەربەخۆ دروست بوو. ئەم خەباتە مەزنەی محەمەد علی جناح دژ بە ئیستراتیجی ئینگلیزەکان بوو.
ئینگلیزەکان داکۆکیان لەیەک پارچەی خاکی هندستان دەکردەوە (وەک سیاسەتیان لە عیراق) لەنیوان کورد وعەرەبدا . بەتایبەتی سەرۆک وەزیرانی ئەوساتەی بەریتانی (ویلیام یوستۆن)هەوڵیدا موسوڵمانەکان وهندۆسەکان رەگەزەکانی تر(نەتەوەیەکی فرەڕەگەزیان لە چوارچیوەی ووڵاتی هندستان دروست بکات)مافی کەمینە گەلی و رەگەز ومەزهەبە جوداکان لە سنوری ئوتونومی(وەک کورد لەعیراقدا) بجەسپێ . بەڵام دڵسۆزی و هوشیاری محەمەد علی جناح لەمپەربوو لەبەردەم نەخشەو ویستەکانی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا .
ووتی دەستور پاڵپشتێکی پتەو نیە بۆ مافی موسوڵمانەکان .
بڕوای وابوو هیندستان دەبێ بە دەوڵەتێکی (رۆح هندۆسی) تیدا مۆسوڵمانەکان دۆڕای یەکەمن .وەک ئیستا وکۆنی عیراق(عیراقی کۆن و ئیستا (دەوڵەتێکی رۆح شۆڤینی عەرەبە . شیبەعس)
پارووی چەوری دەستی ئینگلیز بۆنی خۆینی مرۆڤەکانی ووڵاتانی کۆلۆنیالیستی بەریتانیای لێدێ.
1947 . ئینگلیزەکان لە ئاست هێزی محمەد علی جناح دا شکستیان هانی. بەڵام گرفتێکیان بۆ دەوڵەتی هندستان و پاکستان (کشمیر) بێ جارەسەر هێشتەوە. تائێستاش ئەم گرفتە بۆتە دوژمنایەتی نیوان هندستان و پاکستان.
ئەمە پیشیەی ئینگلیزە لەزۆر وڵاتانی کۆلۆنیالی خۆیدا گرفتێکی دروستکردووە .
بەهۆی ئەو گرفتانەوە لە ڕێگەی دەزگا نهێنیەکان و سیخورەکانیانەوە دەست دەخەنە ئیشوکاری ئەو ووڵاتانە وەک کێشەی کەرکوک لە نیوان کورد وعەرەب لە عیراق . وەک کێشەی کیشمیر لە نیوان پاکستان و هندستان . وەک کێشەی قدس لە نیوان عەرەب و ئیسرائیل . وەک کێشەی خواروی سودان ،وەک کێشەی دافور .
ئەم لێکچونە ئەومان فیردەکات لەم ساتەدا سەرانی کورد بە تایبەتی (پارتی و گۆڕان) پێویستە بەرژەوەندی گەلی کورد لە باشوردا بخرێتە خانەی پیرۆزی ئیستراتیجی نەتەوەیەوە. ئیستا هەموو تاکێکی کورد لەبەر دەم تاقیکردنەوەیەکی میژوویدایە بەرامبەر بە خەبات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی.
پێچەوانەکەی هەر کەسێک بەهەر بیانوویەکەوە دژایەتی پڕۆژەی دەوڵەتی کوردی بکات
گەرەکی بێ یان نا ئەوە ئەو کەسە پاڵپشت و هاو ئیستراتیجی کۆلۆنیالیستەکانی کوردستان و هاوڕای ئەو شۆڤینانەن کە بڕوایان بە مرۆڤبوونی کورد نیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە